هه‌ینی 5 نیسان 2019

چەند ڕاستیەک لەمەڕ دۆخی باکوور بەر لە هەڵبژاردنەکان و لەدەمی هەڵبژاردنی شارەوانیەکاندا

بەروار : 05 نیسان 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

گۆران هەڵەبجەیی

 

سەرەتا پیرۆزبایی لە گەلی کورد دەکەم لە باکوور، کە توانیان سەربەرزانە لەو هەڵبژاردنانەدا دەرچن.بەڵام بەدەر لەمە  دەبێ  وەڵامی ئەو پرسیارە گرنگەش بدرێتەوە کە لە فەیسبووک لە لایەن دڵسۆزانەوە بە نیگەرانیەوە خرایە ڕوو. پرسیارەکە دەڵێ بە پێی ئەنجامی هەڵبژاردەکان ، هەدەپە  هەندیک شارەوانی لەدەست داوە ،بەمەش ڕێژەی دەنگەکانی دابەزیەوە  ، هۆکار چیە کە  دەنگەکانیان کەمی کردووە؟

بەر لە وەڵامدانەەی ئەم پرسیارە  گەرەکە بگەڕێینەوە بۆ چەند ساڵێک لەمەوبەر  یا ڕوونتر پاش هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی تورکیا. لەو دەمەدا  ئەردۆغان بە ئومید بوو کە هەدەپە ڕێژەی 10٪ نەهێنێت و پێی نەخاتە پەرلەمان ، بەڵام کە ئومیدەکەی نەهاتە دی ، سیاسەتێکی دوژمنکارانەو نائینسانی پەیڕەو کرد دژ بە هەدەپە.

هەموو دەزانین کە هەر حیزبێک لە دەمی ڕەوشێکی سەوغڵەم و ئازادیدا دەتوانێت ممارەسەی سیاسەت بکات و گەشەبکات و بەرنامەی خۆی ڕابگەیەنێت ، بەپێچەوانەوە هەر دۆخێکی ناهەموارو نالەبار بەسەلبی کاردەکاتە سەر ئەو حیزبە لەهەموو پێگەکاندا.

بەرنامەکەی ئەردۆغان بۆ سەرکووتکردنی هەدەپە بە چەند قۆناغێکدا تێپەری لە:

*دەستگیرکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش و چەندین ئەندام پەرلەمان و تا دەگاتە زیندانکردنی هەزارەها ئەندام لە پۆستە جیکاندا.

*لادانی ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆک شارەوانیەکانی باکوور بە یاسای{قەیوم} و دانانی کەسانی سەر بە ئاک پارتی لە شوێنیان.

*خولقاندنی دۆخێکی تۆقینەرو سەربازی لە زۆربەی دەڤەرە کوردەیەکاندا

*گواستنەوەی خیزانی سەرباز و پۆلیس و میت و فەرمانبەرانی ئیداری بۆ ناوچە کوردیەکان کە ئەمانە هەموو دەنگیان بە ئاک پارتی دا لەو ناوچە کوردیانە.

*ڕێگە نەدان بە هەدەپە بۆ  پروپاگەندەی هەڵبژاردن لە میدیاکانەوە وەک هەر حیزبێکی تر و درووستکردنی ئاستەنگی بۆیان لە دڕاندنی پاکێتەکانیان تا هێرش کردنە سەر ئەو ئەندامانەی کە پلاکێتەکانیان هەڵدەواسی.

*هەرەشەکردن لە گوندنشینەکان کە دەنگ بە هەدەپە نەدەن.

*مەیسەرکردنی هۆکاری گواستنەوە بۆ ئەندامان و لایەنگرانی ئاک پارتی و گواستنەوەیان بە پاس بۆ بنکەکانی هەڵبژاردن لە ناوچە دوورەدەستەکاندا.

* درووستکردنی ئاستەنگی بۆ گوند نشینەکان بۆ گەشتن بە بنکەکانی دەنگدان.

*دەرکردنی چاودێرانی سەر بە هەدەپە لە هەندێک لە بنکەکاندا لە لایەن پۆلیس و جاندرمەوە

*درووستکردنی ناسنامەی ساختە بۆ پەنابەرە سوریەکان و دەنگدانیان بە ئاک پارتی لە شارە کوردەیکانی باکووردا، کە زۆربەیان باگراونی ئیسلامیان هەیە.

*بەهێزی هەستی  ئاینی زۆریک لە کوردانی باکوور بە تایبەتی ناوچە گووندنشینەکان ، کە زۆریک لەوانە ئەردۆغان بە پێغەمبەر دەزانن و هەستی ئاینیان زاڵە بەسەر هەستی نەتەوایەتیاندا .

*کڕینی زۆریک لە خەڵک بە پارەو مەنسەب و چەک و زۆرشتی دیکە لە لایەن ئەردۆغانەوە. ،بەتایبەت هەندێک لە سەرۆک عەشیرەتەکان {نمونەی عەشیرەتەکانی  دەڤەری شەرناخ}

*وەک چۆن یەکیتی و پارتی دووحیزبی دەسەڵاتدارن و زۆر بە ئاسانی لە هەڵبژاردنەکاندا بە ئارەزووی خۆیان تەزویر دەکەن ، بەهەمان شیوەش ئەردۆغان لە شارە کوردیەکان تەزویری زۆری کردەوە ،هەندێکیشی ئاشکرا بوون.

جا لەم دۆخە خراپەدا  کە هەڵبژاردنەکانی تێدا ئەنجام درا ،گەر هەدەپە هیندە شارەوانی بەدەست هێنابیت، من بەسەرکەوتنێکی مەزنی دەزانم و نابێت لە بەهای کەم بکەینەوە.

دوا شت گەرکمە ئاماژە بە خاڵێکی گرنگ بکەم ئەوەیش دۆڕاندنی کاندیدەکانی ئەردۆغانە لە ئەنقەرەو ئەزمیر و ئەستەمبوڵ، پتر لە [3] ملیۆن کورد لە ئەستەنبوڵ دەژی، پێدانی  دەنگی ئەوانە بە ڕکابەرەکەی ئەردۆغان پارسەنگی بەلای  کاندیدەکەی حیزبی گەلی کۆماری قوورس کردو هەڵبژاردنەکەی بردەوە . ئەم شتەش لە کن ئەردۆغان شاراوە نیەو باش  دەزانێت کە کورد هۆکاری سەرەکی دۆڕاندنی کاندیدەکەی بوو لە ئیستەمبوڵ.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە