Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
شه‌ممه‌ 6 نیسان 2019

نامەی ( ۳۰ ) بۆ تۆ

بەروار : 06 نیسان 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

سڵاو ” دڵی من
ئەمجارە باسی ڕۆژێکی پرشنگدارت بۆ دەکەم
کە لای من جیاوازترە لە هەموو ڕۆژەکانی ساڵ ،
یەقینم ژیانیش بەو خۆشیە شاگەشکە بووە ، چ مژدەیەکی هێنا چاو هەلێنانت ، لەوێ نەبومە بەڵام دەزانم ، ئەوڕۆژە شەمالێک هات هەرچی پەژارەی سەر ڵێوانە تەکاندی ، ئەوکات هەر دڵی دایکێکت خۆشکرد ، ئێستا دڵی منیش ، چ مێژوێکی جوانە وەرزی چرۆی گوڵان بە هاتنە دونیای تۆ ، بزەی خونچەکان بەهاریان جوانکرد ، زەردەخەنەی لێوت ژیانی من ، ڕۆژ دەبێت شانازی بەوکاتژمێرە بکات ، مانگ دەبێت لەخۆشیانە تریفە ببەخشێتەوە ، ساڵ دەبێت کراسی پەژارەیی داکەنێ ، کە لە ساڵنامەی وەرزەکانی ، ڕۆژێک و مانگێک و ساڵێک کراوە بەناوی تۆ ، ئەی من چ دێرە شعرێکت بۆبنوسم ؟
هەر پەیڤێک دەستی بۆ دەبەم شایستە نیە بە تۆ ،
من حەزدەکەم لەم یادە هەناسەکانم بخمە سەر هەناسەت ،
چ شانازێکی گەورەیە ، قوربانیدان بۆ عەشقی تۆ ،

 

هاڤان محەمەد

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە