Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
یه‌ك شه‌ممه‌ 7 نیسان 2019

هەڵخەڵەتاندنی خەڵکی ئاسانترە لەوەی تێانبگەیەنیت هەڵخەڵەتێندراون

بەروار : 07 نیسان 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 

شنۆ موحەمەد کەریمی

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ کتێبەپیرۆزەکەی کارزان کۆیی {مەی لەڕوانگەی ئایینی ئیسلامەوە}
کتێبی ناو براو شمشێرێکی دوو سەرەی تیژە … نووسەر بەسەرێکی ئەو شمشێرە تیژە….. بەڕوویەکی خۆشەوە و بەناوی خۆشەویستیەوە بۆ خواو ئایینی ئیسلام…… ژیرانە کرۆکی مەبەستی خۆی پڕاو پڕ بپێکاوە…. کارزان کۆیی مێژووە ڕاستەقینەکەی ئایینی ئیسلامی وەک گێڕانەوەی چیرۆکێکی بەچێژ لەبەر دەم حەقیقەتێکی سەلمێنراوە بەهێمنی و قسەی خۆش گێڕاوەتەوە و جەرگ و هەناوی ئایینی ئیسلامیشی بۆ باوەڕداران دەرهێناوە… نووسەر لەڕێگەی ستایشی ئایینی ئیسلامەوە بێ چەواشەکاری هزری باوەڕ دارانی بە حەقیقەتە شاراوە بۆگەنەکانی ئیسلام ئاشنا کردووە ، ئەو حەقیقەتەی کەکەس لەوە پێش نەیتوانیوە بەو شیوەیە بیخزێنەتە هزری داخراوی ئیسلامیەکانەوە ، گەر کەسێکیش پێشتر باسی بکردایە بێگومان هیچ باوەڕدارێکی ئیسلام گوێی لێ نەدەگرت……. یا باوەڕی پێنەدەکرد…. بەڵام (کارزان کۆیی) هەرچەند بەمەبەست لەتوێژینەوەکەیدا بێلایەن نەبووە، لایەنگیری ئیسلامی گرتووە و ئایینی ئیسلامی بەرز ڕاگرتووە و قورئانی پیرۆزیشی بەرز نرخاندوە، ژیرانە لەڕێگەی قورئا ن و فەرموودە و سەرچاوەکانی خودی ئیسلامەوە…… ڕووە شاراوە ڕەشەکانی ڕاستەقینەی ئیسلامی گەیاندۆتە باوەڕداران… من بێگومانم هەر هەر باوەڕدارێک لاپەڕەیەک لەو کتێبە بخوێنێتەوە دەست بەرداری نابێت ….. لەخۆشەویستیشیەوە بۆ ئایینی ئیسلام نەک لەدژایەتیەوە و تا دوا لاپەڕەشی دەخوێنێتەوە …. بەڵام لەدوای تەواو بوونی لەخوێندنەوەی دوا لاپەڕەی ئەو توێژینەوەیە…. ئەو باوەڕدارە هەڵخەڵەتێنراوە بەستەزمانە…. لەداخدا شمشێرە دووسەرەکەی نووسەر وەر دەگرێت و بەدەستی خۆی بەسەرەکەی تری دەکەوێتە گیانی ئەو پیاوە ئایینیانەی کەچەندین ساڵە بەهەڵەیان بردووە و فریویان داوە، ئەمەش بۆ خۆی گەورەتریین سەرکەوتنە بۆ نووسەر…
گەرچی من پێم وایە دەرئەنجامی شەونخونی و مانوو بون و گەڕان و شەکەتی بۆ دەسکەوتنی هەزاران سەرچاوە لەلایەن نووسەرەوە…. بۆتە کرۆکی پیادەکردنی ئەو شیوازە نووسینە و ئەو دەڕبڕینە سەلمێنراوە لەتوێژینەوەکەدا…. من بەپێویستی دەزانم هەموان لەمەو دوا بۆ گوێ ڕایەڵی مسڵمانان و ڕۆشنبیر کردنیان دەبێت ڕەچاوی ئەو ڕێچکەیە بکەین لەنووسیندا، چونکە وەک ئاماژەمان پێداوە هەڵخەڵەتاندنی خەڵکی ئاسانترە لەوەی تێان بگەیەنیت هەڵخەڵەتێندراون.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە