Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
شه‌ممه‌ 13 نیسان 2019

لەزانکۆکانی کوردستان چی دەگوزەرێت؟

بەروار : 13 نیسان 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

هۆشیارجەمال

هەرکاتێک ناوی زانکۆبەرگوێ هەرکەسێک بکەوێت،جائەوکەسە هاوڵاتی وڵاتێکی پێشکەوتووی ئیستای جیهان یان وڵاتێکی خاوەن شارستانی مێژووین یاخود وڵاتێکی تازەپێگەیشتوی کە لەسەرەتای بنیادنانی کۆمەڵگا و دەزگا و دامەزراوەکانی دەوڵەت یان هەرێمەکەیاندابن،یەکسەر ئەندێشەی کەسی گوێگر لەوکاتەدا بە بیستنی ناوی زانکۆ خەیاڵی دەچێت بۆلای گەورەترین ناوەندی مەعریفی وڵاتەکەی،ناوەندێک کەلانکەی زانست وداهێنانەوە ساڵانە هەزاران فێرخواز پێدەگەیەنێت لە پسپۆریەجیاوازیەکاندا.
مامۆستایان و فێرخوازانی زانکۆلەجیهاندا ساڵانە چەندین توێژینەوەی گرنگی زانستی ئەنجام دەدەن و پلان وپڕۆژە و پێشنیاریان بۆلایەنی پەیوەندی دارهەیە لەپێناوپێشخستنی وڵات.
بەڵام لەزانکۆکانی باشوری کوردستان کە تەنها ژمارەی زانکۆ حكومیەکان بریتیە لە (١٨)زانکۆ و زانکۆ ئەهلیەکانیش بریتین لە (١٩) زانکۆ .کەئەمەش دەریدەخان ژمارەیەکی زۆری زانکۆبوونی هەیە لە باشوری کوردستان،بەڵام ئەم زانکۆیانە لەقەیرانی قوڵی زانستی و مەعریفەیدادەژین،چونکە فێرخوازانی ئەم زانکۆیانە هیچ گرنگی بە ئاستی زانستی خۆیان نادەن بە تایبەت فێرخوازانی زانکۆ حکومیەکان.
فێرخوازی زانکۆ لەباشوری کوردستان دەبێت بە زۆر ولەپێناو نمرەداناچاربکرێت کە ڕاپۆرتێکی سادە ئەنجام بدەن و چەند کتێبێک وەک سەرچاوە بەکاربهێنرێت و سەردانی کتێبخانەکانی ناوزانکۆبکەن لەکاتێکدا کە بە هەزاران کتێبی زانستی لەم کتێبخانەداهەن.
دۆخی زانکۆکانی باشوری کوردستان بەجۆرێک خراپە کە لەیادی ڕۆژی زمانی کوردیشدائەمساڵ ڕێژەیەکی کەمی فێرخوازئامادەی چالاکیەکان بوون بەڵام لەکاتی هاتنی گورانیبێژێکی میلی بۆزانکۆ بەمەبەستی ئەنجام دانی کۆنسێتێک هەموو کورسیەکانی یەکێك لەگەورەترن هۆڵەکانی زانکۆی سلێمانی پڕببووە!.
فێرخوازانی زانکۆکانی باشوری کوردستان نوێنەرایەتی دووچینی کۆمەڵگای کوردی دەکەن،ئەوفێرخوازانەی لەزانکۆ حكومیەکان دەخوێنن نوێنەرایەتی چینی هەژار و ئاست مامناوەندی کۆمەڵگا دەکەن،کەبەشێکی زۆری ئەم چینە بەتایبەت ڕەگەزی نێرجگە لە خوێندنی زانکۆ کارێکی تر دەکەن بە مەبەستی ئەوی لایەنی مادی پربکاتەوە،کەئەمەش وادەکات گرنگی کەمتربدات بە خوێندی زانکۆکەی ولەڕووی خوێندنەوەشەوە بە کلتورنەبوونی خوێندنەوە لەباشوری کوردستان هۆکارێکە بۆ دوری لە کتێب هەروەها خراپی ئەوپسۆریانەی لەزانکۆکاندا هەیە.
کە بەشێکی زۆری ئەم پسۆریانە لەزانکۆکان دەخوێندرێت لەئێستاداهیچ پێوست نین بۆحکومەتیش لە کەرتی گشتی پێوستی پێیان نیە و هەلی کاریان بۆدابین ناکات، هەرئەمەشە وای کردوە کەماوەی چەندین ساڵە هەزاران دەرچووی زانکۆ بێکارن و دەنێردێنە ماڵەوە.بۆتە هۆی ئەوەی فێرخواز ساردبێتەوە لەخوێندنی ئەکادیمی وهەوڵدان بۆبەدەست ‌هێنانی بڕوانامەوئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی سودبەخش.

هەرچی زانکۆ ئەهلیەکانی باشوری کوردستانە فیرخوازانی ئەم زانکۆیانە لەڕووی ئاستی زاستییانەوە لەپشترن چونکە بەشێک لەزانکۆ ئەهلیەکانی پێوستە فێری زمانی زیندوی جیهان بیت کە ئینگلیزیە بۆ وەرگیران وەک فیرخواز لەم زانکۆیە، وەئەم فێرخوازانەی لەم زانکۆیانە دەخوێنن نوێنەرایەتی چینی کەمینەی کۆمەڵگادەکەن کە کچ و کوڕی دەوڵەمەند ودەست ڕۆیشتوو وبەرپرسەکانی باشوری کوردستانن.بۆیە تاڕادەیەکی زۆر کچ وکوڕی خێزانی ئاسایی ناتوانێت لەم زانکۆیانە بخوێنت لەکاتێکدا ساڵانە بەشی نوێ بە پێی پێوستی هەلی کار زیاترلەم زانکۆیانە دەکرێتەوە.کەئەمەش دووبارە ستەمێکی ترلە لە فێرخوازی زانکۆ حکومیەکان کە نوێنەرایەتی بەشێکی زۆری کۆمەڵگادەکەن.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە