Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
پێنج شه‌ممه‌ 18 نیسان 2019

کە ئەو نامەیەم نووسی دڵم زۆر خێرا خورپەی دەکرد

بەروار : 18 نیسان 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

سڵاو دڵی من
کە ئەو نامەیەم نووسی دڵم زۆر خێرا خورپەی دەکرد
لەبەر ئەوەی چەند کتژمێرێکبوو هەواڵی تۆم نەئەزانی ،
ژیان لەو چرکە ساتانە چەند بێ بەهایە ، ویستم بەیادێکتە ئەو دڵ تەنگیەم لەبیرکەم ، بە لاپەڕەی مێژووی بیرەوەریەکاندا چوومەوە ، کە گەیشتمە سەر ئەم بەروارە ، ۹/ی ۱۰/ وەستام چومەوە هەمان کاتوو سەد ، بەپێکەنینەکانی ئەوێت فرمێسکەکانی ئێرەم سڕی ، سەیری دەستەکانم کرد گەرمی پەنجەکانتم هەست پێکردەوە ، سەیری وێنەیەکتم کرد ، هەمان ڕوانین کە هەموو ژیانم لە چاوەکانت دەبینی ، ئێستا لێوەکانم وشکە ، بەڵام دەزانی کە باسی ڕوانینو نزیک بونەوەی هەناسەکان دەکەم ، بەچی لێوەکانم تەڕ بۆوە ، کاتەکە وا خەریکە دەڕوات خۆر بنەو بارگەی پێچاوەتەوە ، خۆی بۆ ئاوابوون ڕێک خستوە ، نیگەرانی ڕۆیشتنی خۆر نیمە ، شەو بە چرای چاوەکانت چرا خانە ، دەی دڵی من ، لەوە زیاتر دوامەکەوە ، من چومەتەوە نێو بیرەوەری شەوێکی پرشنگ دارەوە ، ئەوکات تۆ پێش من هاتی ، زۆر جاران ژیان ستفە دەکات ، تۆش ئەو مێژوە دووبارەکەوە ، من دلنیام تۆ لەسەر بەلێنەکەی خۆتی،

 

هاڤان محمد

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە