Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2019

نیوزلەندا و فەرەنسا رێکەوتنێکیان ڕاگەیاند بۆ وەستاندنی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆ رێکخستنی کاری تیرۆرستی.

بەروار : 25 نیسان 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 وەرگێرانی : رێژین ئیبراهیم

 

سەرۆکی ئەو دوو وڵاتە لە ڕۆژی چوارشەمەدا ڕایانگەیاند کە، سەرکردەکانی جیهان کۆ دەکەنەوە لە کۆبونەوەیەک لە پاریس لە مانگی داهاتودا بە ئامانجی وەستاندنی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ کاری تیرۆرستی و پەرەسەندنی.

سەرکردە سیاسیەکان و پپەپرپرسی کۆمپانیا تەکنەلۆژیەکان بۆ ئەم چاوپێکەوتنە بانگهێشت کراون کە لەلایەن سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا جاکیندا ئاردێرن و سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن سەرپەرشتی دەکەن، لە پاریس لە پانزدەی مانگی ٥.
داوا دەکرێ لێیان کە ڕێبکەون لەسەر ڕێکەوتن نامەیەک بە ناوی (کریستچۆرچ کۆڵ) کە بۆ لەناوبردنی تیرۆرستی و توندوتیژی لە ڕێگەی تۆڕەکانەوە ڕێکخراووە.

ئەندرێت وتی کە هێرشەکانی ١٥ ی مانگی سێ بۆ دوو مزگەوتەکەی شاری کریستچۆرچ، کە تیایدا ٥٠ موسوڵمان کوژران، لە ڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیشەووە بیرابوو، و بەکار هێدرابوو بۆ پەرەسەندنی کاری تیرپۆری و ڕقایەتی.

هێرشەکان بۆ سەر مزگەوتەکە ە ڕاستەوخۆ پەخش کرابوو لە ڕێگەی ئینتەرنێتەووە و وێنەی نەشیاوی بکوژەکەی تێدا بوو کە تەقەی دەکرد لە پیاوان و منداڵان و ژنان.

لە پاریس کۆشکی سەرۆکایەتی ئیلسێ ڕایگەیاند کە چاوپێکەوتنەکە ڕەچاوکردنی نوێ و پێوەری نوێ دەگرێتە خۆ بۆ ئەوەی کە ڕوداوی هاوشێوەی ئەوەی کریستچۆرچ دوبارە نەبێتەووە.

بە نزیکەیی دوای شەش هەفتە لە کۆمەڵ کوژییەکە، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئێشتا لە کێشەی لابردنی کۆپی ڤێدیۆکانی بکوژەکەن لە تؤڕەکانیاندا.
ئەردێن وتی “ئێمە بانهێشتی سەرۆکی کۆمپانیا تەکنەلۆجیەکان دەکەین بۆ ئەوەی بەژدار بن لەگەڵماندا و یارمەتیمان بدەن لە گەیشتن بە ئەنجامەکانمان لە لەناوبردنی توندوتیژی زۆر لە ئینتەرنێتدا لە کۆبونەوەی کریستچۆرچ لە شاری پاریس”

چاوپێکەوتنەکە ساز دەکرێ لەگەڵ چاوپێکەوتنی ” تێک فۆر هیومانیتی” لە ‘جی٧’ لە وەزارەتی دیجیتاڵی فەرەنسا، و هەروەها فەرەنسا کۆبونەوەت ” تێک فۆر گود” جیا کردەووە و دوای خست بۆ پانزدەی مانگی ٥.

ئەندرێن وتی ” ئێمە پێویستە هاموومان کاردانەوەمان هەبێت بۆ ئەمە، و ئەوەش پەرپرسەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش دەگرێتەوە کە دەبێت بەرپرسیارێتی زیاتر بگرنە ئەستۆ سەبارەت بەو شتانەی کە لە تۆڕەکانیاندا دادەبەزێندرێت، و ڕێچکەی تایبەت بگرنە بەر بۆ ئەوەی کە کاری توندوتیژی بلەو نەکرێتەووەو دەنەبەزێندرێت. شتێکی باش دەبێت گەر تۆڕێکی وەک فەیسبووک وەک کەرەستەیەک بۆ کاری تیرۆر بەکار نەیەت و لە بری ئەوە ببێت بە بەشێک لە چارەسەرە جیهانیەکان بۆ لەنەوبردنی توندوتیژی.

ماکرۆن پێشتریش ئارەزوی خۆی دەربڕیوە بۆ ئەوەی کە فەرەنسا کە ڕۆڵیکی سەرەکی هەبێت دیارکردنی پێوەری نوێ، بەکارهێنانی ئامێرە تەکنەلۆجیەکان بۆ کاری باش.
ئەندرێت وتی ئەم کارە هەرەوەزیە بۆ قۆرخکردنی ئازادی ڕادەربڕین نیە بەلکو بۆ وەستاندنی توندوتیژیە لە بڵاو بونەوە لە تۆرەکاندا.

هەەوەها وتیشی ” پێم وانیە کەس مشتومڕی ئەوە بکات کە هێرشە تیرۆرستیەکەی ١٥ی مانگی ٣ مافی هەبوو کوشتنی ٥٠ کەس بە ڕاستەوخۆ پەخش بکات و ئەم کۆبونەوەیە بو تایبەتی سەبارەت بەوەیە”

گروپێکی موسوڵمانانی فەرەنساش لە ڕۆژی دوشەەمەدا وتیان کە سکاڵا لەسەر فەیسبووک و یوتوب تۆماردەکەن بۆ ڕێگە پێدانیان بە پەخشی ڕاستەوخۆی کومەڵ کوژیەکەی کریستچۆرچ.

پەخشە ڕاستەوخۆکە ١٧ خولەک بوو و لە زۆربەی تۆڕەکانی ئینەرنێتدا بڵاوبۆیەوە و هەر کە لا دەبرا بە خێرایی دوبارە دادەبەزێندرایەوە سەر تۆڕەکە.

نیوزلەندا پەخشە ڕاستەوخۆکەی بە تاواوی لە بینین قەدەخەکردووە و هەر نوسینێکیش دەربارەی کە لەلایەن برێنتۆن تارێنت بڵاو کراووەتەوە کە ڕوبەڕوی تپمەتی کوشتنی ٥٠ کەس بۆتەوە و تۆمەتی ٣٩ هەوڵی کوشتن لە مزگەوتی دواتریشدا.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە