Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
سێ شه‌ممه‌ 30 نیسان 2019

1ی ئایار

بەروار : 30 نیسان 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 

ئەوەی لەم ژیانە بونیادنراوە
دەستی کرێکار نەخشەی کێشاوە
چەندە بەرزبێ کۆشک و تەلارتان
بێ ژمارەبێ سەرمایەکەتان
بەهێزو بازوی ڕانجدەران
ئێوە بونە خاوەنی ژیان
هەمووی هەروانە سەرمایەداران
خوێن مژن لە گیانی گشت کرێکاران
چڵکەکەی دەستیان دەوای دەرتان بێت
خوێنێ ڕژاویان لەکەی چاوتان بێت
هەر باجێ هەبی ئەوان داویانە
بەبیرو بازوو لە خەباتدانە
قەت نەوەستاون لە فیداکاری
سەر نەوی ناکەن لە بۆ زۆرداری
مەشخەلی دەستیان هەمیشە سوورە
قوربانیدانیان بەبێ سنوورە
مێژوو شاهیدە لە تێکۆشانتان
لە هەق خوارویو بەشمەینەتیتان
بەهێزی بێ هێزتان ڕاستی نەگۆڕان
بوبە پەندێک بۆ چەوسێنەران
تا کرێکاران نێنە مەیدان
قەت ڕێناگرێ ڕەوتی ژیانمان
ڕابەر هەرکێبێو شۆڕەش لەکوێوە
بەبێ هەژان ناچێ بەڕێوە
ئەوان داینەمۆی ڕووناکی ژیانن
پەنای ئارامی زەحمەت کێشانن
لەو ڕۆژە هەرچی چەپی کرێکارە
زەبری کوشندەی سەرمایەدارە
بۆ ستەمی هەموو ستەمکاران
یەک دروشمە دەنگی کرێکاران
تازەمەن مابێ ئەمە بڕیارە
یەک چەژنم هەیە یەکی ئایارە

 

هاڤان محەمەد

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە