Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
سێ شه‌ممه‌ 30 نیسان 2019

بێوازم

بەروار : 30 نیسان 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

ئەیەوێ زۆر دوربڕوا،
تائەوپەڕی سنوری خەیاڵەکان ،
ئەیەوێ رۆبچێ !
دەمێ باڵ ئەگرێ و
دەمێ بەپێ ڕائەکا،
چ بــــــــــێوازە ،
توانایی ناماوەو بەبێ ئۆقرە ،
ئەمسەرئەکا و ئەوسەرئەکات ،
هەروەك سەفاومەڕواکەی هاجەرەخاتوون ،
دێتە بەرچاوم ،
بەڵام هیچی لێ پەیدانابێ !
نەکەسێك ئەگرێ بەخەم ڕەوێن و
نەکەس بەنازئەیڕەوێنێتەوە ،
چ ڕاژێکی پڕ ئەفسونە!
هەمیشە بەترسەوە ژیان ئەگوزەرێنێ ،
لێرە
کاولستانییەکە ،
ترس لەمرۆڤەخراپەکان زۆرکەمترە ،
لەوترسەی
لەومرۆڤانە هەمانەکەخۆیان باش ئەناسێنن ،
ئەفسوس
چ ڕاژێکی گرفتارو بێ مەجازە ،
هەتا زیاتر گەورە ئەبم
زۆرباشتر حاڵی ئەبم
کەئاسایی بێت لەلام ،
بژیم و لەڕەفتارەکانم بەرنەکەم بەدواوە ،
چونکە زۆرێك هەربۆخۆیان حاڵی نابن ،
چ دڵسانـــــــــــــە بزانە !
ئەم خەیاڵە بۆ ئەوەنە دورئەڕوات؟
کە نەفس داوای هەرشت بکات ،
یەکسەر بەناودڵیائەدا ،
بێدەنگی باڵ ئەکێشێ بەسەری دا
بێدەنگی یەکی پڕزام و برین ،
کەمێکیان واتێئەگەن زۆرنەفامم
هەندێکی تریان وائەزانن لەبیرم چونەتەوە ،
هەندێکی تریشیان هەمیشە سەرکۆنەم ئەکەن ،
نازانن چ شتێك منی حەپەساندووە ،
ئاوڕبۆهەرلایەك بەمەوە
هەناسەم توندئەبێ و
دڵم بەپەلە لێئەدات و خەیاڵی قوڵ ئەمچڕێ و
ئەیەوێ بمباتەوە ،
بزانە زەویش چەند بێدەنگە !
بەڵام هەزارای هەزار
کارەسات ئەخوڵقێنێ ،
دەمێ بورکانەو لێك ترازانەو
دەمێکی دی
لەرزە لەرزی بومەلەزەو
چەنای چەندینی تر ئەتاسێنێ ،
بزانە چ ئەگوزەرێنێ
ئاهـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
چەن دوور ئەڕوا هەمیشە
بۆم ناوەستێ
من لەدست ئەوماندووم و
ئەویش لەدەست من زیاتر باڵ ئەگرێ ،
ئەمە چ ڕاژێکە !
بەهیچ شت وێنا ناکرێ !
سەیری هەرشتێ بکا ،
تێئەفکرێ و ئەیەوێ ڕۆبچێ !
من کەپێم باش نیە قەت وابێ ،
بەڵام ئەوهەروازم لێ ناهێنێ !
سەیری چیایەکیش بکا ،
پێناسێکی هەربۆئەکا
واپێم ئەڵێ /
بریتی یە لەتۆزوگەردی وورد
دواتر وەها گەورە ئەبێ !
بەدامەزراوی ڕائەوەستێ !
چ سەیر وێنا ئەکات
هەروەك بڵێی دەستی گرتوم و
دارە دارەی ژیانم پێ ئەکات !
وا فێری ڕاوەستاوی و هاوسەنگیم ئەکات ،
ئۆخژنی لەشم ڕێم پێ نادات
بیرلەوردوو درشت نەکەمەوە،
سەرسامم
هەم بریندار وهەم زامێکی قوڵ
دامێنم ئەگرێ ،
ئەم سۆزەش لەلایەکی دی
چیرۆکی بێ سۆزی ئەوبەسۆزانەم بۆ وەسف ئەکا !
خۆیان لەبیرئەچێتەوەو
چ پەیکارێکە ئەم دەردە دڵ و ئەم خەیاڵە …

 

بێریڤان محمد

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە