Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
هه‌ینی 3 ئایار 2019

ناوی فیلمه‌کانی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی نۆهه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “وارش” راگه‌یه‌ندرا

بەروار : 03 ئایار 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

مه‌نووچێهر جیهانی ـ به‌ رێژه‌ی 24 فیلم له‌ 6 وڵاتی ناوچه‌ی ده‌ریای کاسپیه‌ن له‌ به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “وارش” پێکه‌وه‌ رکابه‌ری ده‌که‌ن.

به‌ پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی نۆهه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “وارش”، وڵاتانی ئازه‌ربایجان، ئه‌فغانستان، ئێران له‌ به‌ستێنی شارستانیه‌تی میراتی هاوبه‌ش و وڵاتانی تاجیکستان، رووسیا و قه‌زاقستان که‌ له‌ به‌ستێنی شارستانیه‌تی میراتی سروشتی هه‌ڵکه‌وتوون، به‌ رێژه‌ی 24 فیلم له‌ به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “وارش” به‌شدارن.

ناونیشانی ئه‌م فیلمانه‌ که‌ له‌ قۆناغی رکابه‌ری له‌م به‌شه‌دا وه‌رگیراون، به‌م پێیه‌ی خواره‌وه‌ راده‌گه‌یه‌ندرێت:

 

فیلمه‌کانی ئازه‌ربایجان

“مۆسیقای مه‌قامیی ئازه‌ربایجان” Azerbaijan mugam له‌ ده‌رهێنانی ئه‌مین میرابۆلایف

“مافووره‌ی ئازه‌ربایجان” Azerbaijan carpet له‌ ده‌رهێنانی شامل عه‌لی یۆف

“موعجیزه‌ی باڵدار” winged miracle  له‌ ده‌رهێنانی زه‌هرا میرزازاده‌

“خوارده‌مه‌نی و خواردنه‌کانی ئازه‌ربایجان” Azerbaijan cuisine له‌ ده‌رهێنانی شامل نه‌جه‌ف زاده‌

 

فیلمه‌کانی ئه‌فغانستان

“فه‌رشچن” the weaver له‌ ده‌رهێنانی محه‌مه‌د ئایریک

“دڵۆپ” drop له‌ ده‌رهێنانی غوڵام یه‌حیا جه‌عفه‌ری

“سفید که‌مره‌نگ” pale white له‌ ده‌رهێنانی غوڵامڕه‌زا جه‌عفه‌ری

“سه‌مفۆنیای سه‌رده‌می تالب شه‌هیدی‌” the symphony of Tolibhon shahidi time  له‌ ده‌رهێنانی ئه‌لکسیو ئه‌سیلیف

“کۆنه‌ یادگاری نیشتمانی ئازه‌ر” Ancient Land of Azar له‌ ده‌رهێنانی سه‌میعوڵڵا عه‌تایی

 

فیلمه‌کانی ئێران

“خه‌ونه‌ ئاسنییه‌کان” the iron dream له‌ ده‌رهێنانی یاسر تالبی

“ته‌کلیف: رۆژی ئه‌نجامدانی ئه‌رک” takleef the day of duty له‌ ده‌رهێنانی عه‌لی خۆشدوونی فه‌راهانی

“لۆتوس” lotus  له‌ ده‌رهێنانی محه‌مه‌دڕه‌زا وه‌ته‌ن دووست

“ئه‌فسانه‌ی‌ ‌کر‌می حه‌وتواد” the myth of Haftvad worm له‌ ده‌رهێنانی ئه‌سغه‌ر سه‌فار و عه‌باس جه‌لالی یه‌کتا

“سه‌رسوورهێنه‌ری ئیلهام به‌خش” the legendary mystical  له‌ ده‌رهێنانی مه‌حبووبه‌ ته‌بایی عه‌قدایی

 

فیلمه‌کانی تاجیکستان

“ده‌رگایه‌ک بۆ لای خودا” a door to God له‌ ده‌رهێنانی مه‌عرووف نویوه‌فت

“خه‌ونی یه‌کێتی، ئاواتی پامیر” solidream aspirations of the Pamir  له‌ ده‌رهێنانی برایان ماسه‌، مۆرگان مه‌نچوود و سیفای وه‌را

“سۆزی ته‌نبوور” the crying of tanbur  له‌ ده‌رهێنانی ئه‌نیسه‌ سه‌بیری

 

فیلمه‌کانی رووسیا

“ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌” big boom  له‌ ده‌رهێنانی مراد نه‌ریمانۆف

“که‌هکه‌شانی گه‌وره‌” how big is the galaxy? له‌ ده‌رهێنانی کسینیا ئیلیان

“تیۆری ئاوابوونی هه‌تاو” the theory of the sunset  له‌ ده‌رهێنانی رۆمه‌ن سۆکۆلۆف

“ئیمان” له‌ ده‌رهێنانی تاتیانا فێدۆرۆفکیا

 

فیلمه‌کانی قه‌زاقستان

“13 کیلۆمه‌تر” 13 km له‌ ده‌رهێنانی ولادیمیر تالکین

“وه‌جاغ” hearth  له‌ ده‌رهێنانی عه‌لشیر ژادیگرۆف

“میراتێک له‌ باوان” ancestors heritage  له‌ ده‌رهێنانی بریک زاکۆنۆف

 

له‌م به‌شه‌دا، فیلمه‌کانی بواری زمانی فارسی، میراتی هاوبه‌ش (ئێران، ئه‌فغانستان و تاجیکستان) و ده‌ریای کاسپیه‌ن، میراتی سروشتی (ئێران، ئازه‌ربایجان، رووسیا و قه‌زاقستان) پێکه‌وه‌ رکابه‌ری ده‌که‌ن.

نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “وارش” به‌ ده‌بیری و به‌رپرسایه‌تی “مێهدی قوربان پوور” له‌ رۆژانی 29ی ئه‌پریل تا 3ی مه‌ی 2019 رێکه‌وتی رۆژانی 9 تا 13ی مانگی گوڵانی 1398ی هه‌تاوی له‌ شاری بابول و به‌ نمایش کردنی هاوکاتی فیلمه‌کان له‌ شاره‌کانی رامسه‌ر و ساری له‌ پارێزگای مازه‌نده‌ران له‌ باکووری وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە