Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
هه‌ینی 3 ئایار 2019

نامەی ( ۳۳ ) بۆ تۆ

بەروار : 03 ئایار 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

سلاو دڵی من
دەمەوێ ئەو وشانەت بۆ بنووسم کە تۆ واتاکانی دەزانی، تا کەس پەی بە پەیڤەکانی من و تۆ نەبات
ئەزانی ؟
ئەمڕۆ لە بایانیەوە دڵم خەبەری دابوو!
ئەمزنی ئەمڕۆ لە هەموو ڕۆژەکانی زیاتر دڵ خۆشم ئەکەیت، ئاخر من ئەمڕۆ بە قەدەر هەموو ڕۆژەکان خۆشمویستی، خورپەکانی دڵم زیاتر بوو، هێشتا هەروا دەستەکانم دەلەزی، بەو دەستە لەرزۆکەش دێڕەکان دەنووسمەوە، ئەگەر شپڕزەیی بە وشەکانمەوە دیارە، لێم ببورە : دڵی من
: تۆ وتت با بەدڵی تۆبێت، چەند شیرینە ئەم وشانە لەدەمی تۆ،
ـ منیش وتم با ژیانم هەمووی بەدڵی تۆبێت! دلنیابە
گۆشەیەک نماوە لە ژورەکەم خەیاڵی تۆم تیا نەکردبێت، چرکەیەک لە کاتژمێرەکەم ناڕوا یادێکت ڕامنەچڵەکێنێ، خەونەکانیشم لەگەڵ تۆیە، ڕاستیو خەیاڵەکانم تێکەل بەیەک بوینە، وااای چ کابوسێکە عەشقت ؟
سەراپا ژیانی گرتومە، ئیتر نامەوێ بەهەلەش چاو بتروکێنم، نەکا بەرم بدات،
من بەڵێنم داوە تادووا هەناسەم لەو کابووسەی عەشقت دەرنەچم!

 

هاڤان

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە