Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
سێ شه‌ممه‌ 7 ئایار 2019

ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوان و هه‌ڵبژاردنی نێونه‌ته‌وه‌یی نۆهه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “وارش”

بەروار : 07 ئایار 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

مه‌نووچێهر جیهانی ـ سێرگئی دورۆتسۆی، مارینا تورۆپیگینا و مێهرداد ئوسکوویی ناوبژیوانی و هه‌روه‌ها به‌همه‌ن ئاقایی، ئیلاهه‌ نه‌وبه‌خت و مه‌جید موه‌سه‌قی هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌مه‌کانی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “وارش” له‌ ئه‌ستۆیان دایه‌.

به‌ پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی نۆهه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “وارش”، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوان و هه‌ڵبژاردنی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “وارش” ناسێندران.

سێرگئی دورۆتسۆی، مارینا تورۆپیگینا و مێهرداد ئوسکوویی له‌ به‌شی ناوبژیوانی و هه‌روه‌ها به‌همه‌ن ئاقایی، مه‌جید موه‌سه‌قی و ئیلاهه‌ نه‌وبه‌خت له‌ به‌شی هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌مه‌کانی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی، نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “وارش”، ئه‌م رووداوه‌ هاوڕێیه‌تی ده‌که‌ن.

 

ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوان

سێرگئی دورۆتسۆی

سێرگئی دورۆتسۆی له‌دایکبووی ساڵی 1962ی زایینی سینه‌ماکاری قه‌زاقستانیه‌. ئه‌و ده‌رهێنه‌ری فیلمی دڕامی “ئایکا”یه‌ که‌ له‌ فێستیڤاڵی کانی 2018 بووه‌ هه‌ڵبژارده‌ی رکابه‌ری بۆ چڵه‌ به‌ڕووی زێڕین و ئه‌م فیلمه‌ هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی چڵه‌ به‌ڕووی زێڕینی باشترین ئه‌کته‌ری ئافره‌تی بۆ خۆی مسۆگه‌ر کرد. سێرگئی به‌ فیلمه‌که‌ی دیکه‌ی به‌ ناوی “تۆپلان” له‌ ساڵی 2008 که‌ رێک یه‌ک ده‌یه‌ به‌ر له‌ ئێستا توانیبووی خه‌ڵاتی جۆرێک ڕوانین به‌ده‌ست بێنێت، جارێکی دیکه‌ هاته‌ فێستیڤاڵی کان. ئه‌و ده‌رچووی کۆلێژی فڕۆکه‌وانی ئۆکراین و هه‌روه‌ها قوتابخانه‌ی فیلمی مۆسکۆیه‌.

 

مارینا تورۆپیگینا

مارینا تورۆپیگینا به‌رنامه‌داڕێژی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی مۆسکۆ، VGIK (دامه‌زراوه‌ی وێنه‌گرتنی فیلمی گراسیمۆف) قوتابخانه‌ی فیلمی رووسیا و ئه‌ندامی CILECT (ئه‌نجومه‌نی نێونه‌ته‌وه‌یی قوتابخانه‌کانی فیلم و ته‌له‌ڤیزیۆن)ـه و وه‌کوو ناوبژیوان له‌ به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی نۆهه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “وارش” هاوکاری هه‌یه‌.

 

مێهرداد ئوسکوویی

مێهرداد ئوسکوویی له‌دایکبووی ساڵی 1969ی زایینی رێکه‌وتی (1348ی هه‌تاوی) و ده‌رچووی ده‌رهێنانی سینه‌مایه‌ که‌ زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و له‌ فێستیڤاڵه‌کانی پڕبایخی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێناوه‌. ئه‌م سینه‌ماکاره‌ له‌ ساڵی 2010 توانی نازناوی سیمای که‌سایه‌تی فه‌رهه‌نگیی ساڵی جیهان له‌ لایه‌ن ده‌زگای فه‌رهه‌نگیی “پره‌نس کڵاوس”ی هۆڵه‌ندا به‌ده‌ست بێنێت و نازناوی باشترین سینه‌ماکاری به‌ڵگه‌فیلمی ساڵی 2016ی جیهان له‌ فێستیڤاڵی (ترۆفاڵس)ی ئه‌مریکا بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات. هه‌روه‌ها ئه‌و وه‌کوو باڵیۆزی فه‌رهه‌نگیی به‌شی مرۆڤ دۆستانه‌ی رێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان (UCHA) چالاکی ده‌کات. ته‌ندیس و خه‌ڵاتی شه‌سته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی له‌نده‌ن (BFI)، خه‌ڵاتی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ شه‌ست و پێنجه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی به‌رلین، ته‌ندیسی فێستیڤاڵی ئیدفای هۆڵه‌ند، خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی لێژنه‌ی ناوبژیوان له‌ نۆزده‌هه‌مین فێستیڤاڵی “فوول فره‌یم”ی ئه‌مریکا و هتد له‌ زومره‌ی ئه‌و خه‌ڵاتانه‌یه‌ ‌که‌ ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ به‌ده‌ستی هێناوه‌.

 

ئه‌ندامانی لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردن

به‌همه‌ن ئاقایی

به‌همه‌ن ئاقایی له‌دایکبووی ساڵی 1960ی زایینی رێکه‌وتی (1339ی هه‌تاوی) و یه‌که‌مین ده‌بیری فێستیڤاڵی سینه‌مای لاوانی ئێرانه‌. جێگری په‌یوه‌ندییه‌کانی فه‌رهه‌نگی و نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران، ئه‌ندامێتی له‌ لێژنه‌ی ناوبژیوانانی فیلمه‌کانی لاوانی فێستیڤاڵی یونیکا له‌ وڵاتی سوید، ئه‌ندامێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی سیاسه‌تدانان و به‌رنامه‌داڕشتنی بازرگانی و کاروباری فێستیڤاڵه‌کان، به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری نێونه‌ته‌وه‌یی پێنجه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی سه‌وزی ئێران له‌ زومره‌ی پێشینه‌ و ئه‌زموونه‌کانی پیشه‌یی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌ فه‌رهه‌نگیه‌یه‌.

 

مه‌جید موه‌سه‌قی

مه‌جید موه‌سه‌قی له‌دایکبووی ساڵی 1977ی زایینی رێکه‌وتی (1356ی هه‌تاوی) له‌ شاری نوور له‌ پارێزگای مازه‌نده‌ران و ده‌رچووی به‌شی شانۆگه‌ری زانستگای هونه‌ر و بیناسازییه‌. ئه‌و له‌ ساڵی 2003 تا 2009 له‌ VGIK (دامه‌زراوه‌ی وێنه‌گرتنی گراسیمۆف)ی رووسیا وانه‌ی خوێندووه‌. ئه‌و چه‌ندین کارگه‌ و وۆرکشۆپی زۆری سه‌باره‌ت به‌ سینه‌ما و شانۆ له‌ ئێران و وڵاتانی دیکه‌ به‌ڕێوه‌بردووه‌. ئه‌و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نێونه‌ته‌وه‌یی ره‌خنه‌گرانی فیلم و شانۆ و ئه‌نجومه‌نی پیشه‌یی سینه‌ماکارانی ئه‌نیمه‌یشێنیی ئێرانه‌ و ئێستاکه‌ له‌ زانستگای ETH زووریخ له‌ وڵاتی سویسڕا له‌ به‌شی خزمه‌ته‌کانی راگه‌یاندن خه‌ریکی کار و چالاکییه‌.

 

ئیلاهه‌ نه‌وبه‌خت

ئیلاهه‌ نه‌وبه‌خت له‌دایکبووی ساڵی 1987ی زایینی رێکه‌وتی (1366ی هه‌تاوی) له تاران بڵاوکه‌ره‌وه‌ و به‌رهه‌مهێنه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی سینه‌مای ئێرانه‌. ده‌رچووی ماسته‌ری بازرگانیی نێونه‌ته‌وه‌یی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌شکۆی ELI IMAGE و دوایین به‌ڵگه‌فیلمی ئه‌و به‌ ناوی “دلبه‌ند” له‌ شه‌ست و نۆهه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی به‌رلین (2019) نمایش کرا. نه‌وبه‌خت ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوبژیوانانی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ژنانی به‌یرووت له‌ ساڵی 2019، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوبژیوانانی سێزده‌هه‌مین فێستیڤاڵی نێنوته‌وه‌یی فیفۆگ له‌ سویسڕا له‌ ساڵی 2018 و به‌ڕێوه‌به‌ری لێژنه‌ی ناوبژیوانان و دێپارتمانی میوانانی بیانی پێنج خول له‌ فێستیڤاڵی فیلمی فه‌جر بووه. ئه‌و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی چه‌ندین فێستیڤاڵ له‌ ئێران له‌وانه‌ فێستیڤاڵی فیلمی شار و فێستیڤاڵی فیلمی یاس بووه‌. ‌

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە