Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
سێ شه‌ممه‌ 7 ئایار 2019

داعش :لەسەر رێگای هەولێر – کەرکوک هێرشیکردە سەر هێزەکانی سوپای فیدراڵی

بەروار : 07 ئایار 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

لە نزیک ڕێگای کەرکوک – هەولێر ژمارەیەک چەکداری داعش تەقەیان لە خاڵی پشکنینەکانی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی کرد و سێ پۆلیس کوژران.

لە راگەیەندراوێکدا فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە کەرکوک رایگەیاند، بەهۆی هێرشی چەکدارانی داعشەوە سێ پۆلیس کوژراون و دوو پۆلیسی دیکە بریندارن.

راشیگەیاندوە، چەکدارەکان لە زنجیرە چیاکانی ناوچەی دومبەڵانەوە هاتوون  لە سنوری گوندی کەڵوڕی سەر ڕێگای کەرکوک – هەولێر هێرشیان کردووەتەسەر بنکەیەکی هێزەکانی سوپای فیدراڵی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە یەکەمجارە هێرشی لەو شێوەیەیان بکرێتەسەر.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەیەکە لە سنورەکانی باشوری شاری کەرکوک و پارێزگای دیالە و چەند ناوچەیەکی دیکە چەکدارانی داعش، ناوبەناو هێرش و کردەوەی چەکداری لە دژی هێزە عێراقییەکان ئەنجامدەدەن.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە