Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
سێ شه‌ممه‌ 7 ئایار 2019

ئیمبراتۆری شیعر ” لەتیف هەلمەت و هاڤان محەمەد

بەروار : 07 ئایار 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

، گەردەلوول ،

لەتیف هەلمەت

بێزار نابێ
لە چپەی بۆنداری گوڵ پەپوولە
بێزار نابێ … نا …
باڵندە لە ئاسمان
زویر مەبە ئەگەر وشەم
پرچەکەتی ئاڵۆسکان
هەندێ وشەم … وشە نیە …
گەردەلوولە

هاڤان محەمەد

گەردەلولەکەت هەناسەی
ئارامیە،
دەستی میهرەبانی بە
پەرچەمی گەڵاو گوڵ دادێنێ
دەیان خاتە هەلەکە سەمای
خۆشنودی و
بەرائەتوو جوانی ،
لە ژێر ساباتی ئەوین مشتێ پەپولەی
ماچ،
بۆدەمی خونچەیەک هەلدەفڕێنی

لەتیف هەلمەت

وەک تۆش دەڵێی …
من ئیمبراتۆری شیعرم
دەبم بە ئیمبراتۆری عەشق
ئەگەر جارێ بەسەر جەستەتدا ببارێم …
نم نم
بەڵێوم عارەقەی نێوانی …
مەمکەکانت … بسڕم

هاڤان محەمەد

سینە عەرشی ژێر
لێوەکانتە …
فەرشی سووری بۆڕادەخەم
ئیمبراتۆری عەشق گوزەر دەخا …
ڕەنگە گەروی وشک ببێ،
لێیگەڕێن با بەئارەقەی
سەر سینە ،
دەموو لێوی تەڕبێ،

لەتیف هەلمەت

ڕووت بەرەوە ….
وەک ڕووبارێک
تینوو … تینووم ….
تا دوا دڵۆپە دەتنۆشم
ڕووت بەرەوە ….
وەک ئەو ڕۆژەی لە دایکبووی
بە گوڵی ماچ هەموو جەستەت …
دادەپۆشم …

هاڤان محەمەد

هاتم بەژێر سێبەری
پایزە ،
لەگەل هەناسەی ماچێکت
گەڵاکان وەرین و ڕووت
بومەوە ،
خۆ باکم بەوەش نیە
هەر دەگەمە بەر هەتاوی
چاوەکانت ،
گەرمیەکم پێببەخشێ و
ساردی ڕۆحی تەزیوم بشکێنێ ،،
دەستەکانیشت ببێ بەستیان
گومەزەکانم داپۆشێ ،،

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە