Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
پێنج شه‌ممه‌ 9 ئایار 2019

نامەی ( ۳٤ ) بۆ تۆ

بەروار : 09 ئایار 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

سلاو دڵی من
حەزدەکەم باسەکان لە کاتی خۆیە بنووسمەوە،
تا جوانتر گوڵبژێری پەیڤەکانت بۆ بکەم،
لێت ناشارمەوە ئەگەر ڕۆژێک تۆزێ دووابکەوی زۆر نیگەرن دەبم، بەلام باسی ناکەم تا تۆ نیگەرار نەبی! هەر ئەوەندەیە تا دەرئەکەوی ئیتر خەمەکان بارگەیان دەپێچنەوە، سوتانەکان ئازاریان بیردەچێتەوە، هەنسکەکان چاو تەڕناکەن، تەنیا بزەی خۆشحاڵبوون قەراغەکانی لێوم دەگرێت بەدڵنەوایەکانت، ئەزانی؟
لەوکاتەوەی کە هەستم بە جیاکاریەکانی ژیان کردووە، بەسەر دەیان کەنار ڕەتبوم بێ ئاوڕدانەوە،
تا هاتم لە کەنارەکانی تۆ لەنگەرم گرت، چەندە شێدارە نساری عەشقت، دڵ فێنک دەکاتەوە، ئەمە عەشقە ڕاستیەکەبوو دۆزیمەوە، بوو بە هەواری ئەبەدیم، لێرە چاوەڕوانیەکانیشت هەر شیرینە! چونکە یەقینم دێیت تۆ بەڵێن ناشکێنی، منیش هەرگیز بەڵێنەکەم ناشکێنم، هەر عاشقە شێتەکەی جارانت دەبم، هەر بەیانیەک کە لەخەو هەڵسم زیاتر خۆشم دەوێی، زیاتر ئارازوی بینینت دەکەم، دڵم زیاتر هۆگرت دەبێت، تەنانەت لەگەڵ مەرگیش واڕێکەوتوم هەر ڕۆحی من دەربێنێت، نابێت خۆشەویستیت لە دڵم دەربێنێت!

 

هاڤان محمد

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە