Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
هه‌ینی 10 ئایار 2019

یاسای سەرۆکایەتی و دەستھەڵبڕینێكی ناڕەوا

بەروار : 10 ئایار 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

ئەبوکاروان

یاسای سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان و یاسای ژمارە (٢)ی ساڵی٢٠١٧ی کە یاسای دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێم دوو یاسای جیاوازن و ناکریت لەژێر پاساوی گرنگی بوونی دامەزراوەی سەروکایەتی ھەریێم دەنگ بدەیت بەیاسایەک حزب و لایەنە سیاسییەکان و فراکسیۆن و پەرلەمنتارانی خولی پیشو و یاساناسان و ڕۆشنبیران و ریێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی دەیان تێبینی جدییان ھەبوو بێت لەسەر شێوازی ھەموارکردنی ئەو یاساییە.
جەوھەری ھەڵەکە لەوەدایە فراکسیۆنی پارتی و بزوتنەوەی گوڕان لەوە دابوكە پرۆژەیەکی تێکەڵ و فیڵبازانە و پەلەیان ئاراستەکی دەستەی سەرۆکایەتی کرد لەژیر ناوی کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی بۆئەوەی لەئاست بوونی ئەو دامەزراوەییە ھیچ فراکسیۆنێک نەتوانی ڕەتی بکاتەوە.
پیویستە ئەوەشمان لەبیر نەچێت پروژەکەی پارتی و گوڕان لەئەنجامی سەفقەیەکی تەسکی حزبیانەی ھەر دوو لایەن لەسەر پلەو پۆست بوو و جگە لەچەند خاڵێکی سیاسی و ئیداری کە جێبەجیکردنی ئەستەمە. ئەوەی جیگای ھەڵوەستەیە ھەندێ لە فراکسیۆنی تر لەژیر لێکدانەوەی جیاوازو بەرژەوەندی کەسیی و حزبیی تەنانەت ھەندێکیان وەکو (خۆبەخش) بێئەوەی پرسیانیش پێبکریت کەوتنە تەقەی خیَڵەوە! و واژوویان لەسەر ئەو پروژەییە کرد.
یەکیتیی نیشتمانی کوردستان کەلایەنی دووھەمە لەکوردستان و لە ناوپەرلەمانیشدا و خاوەن نفوزو مەوقعی خویەتی و بەردەوام شەڕی بوونی جێگر ی دەکرد لەدامەزراوەی سەرۆکایەتی ھەریم واژوی لەسەر ئەو پروژەیە ڕەتکردەوە لەبەر ئەوەی پێشتر گوڕان و پارتی ڕیککەوت بوون جێگری سەرۆک لەبزوتنەوەی گوڕان بیت، یەکێتیی ئەو دەستکەوتە حزبیەی بەدەستھێنا تا ئەو ئاستەی توانی لە یاساکەدا دوو جێگر دەستنیشان بکرێت، پرسیاریکیش لێرە دروست دەبێت ئەی ئەوانیتر کەدەنگیان دا بە بةشیَكی زوری ماددە و بڕگەکانی تردا و بێئەوەی بو تەنھا جاریک دەنگی دژیان ھەبوبێت بۆ؟!
بوون بەبەشێک لەسەفقەیەک کە سەنتەرەکەی بەرژەوەندی دوو حیزب و دواتر سێ حیزب کە سەرچاوەی زۆرینەی نەھامەتیەکانی خەڵکی ئەم وڵاتەن جگە لە عەیبەیەکی گەورە چ وەسفێکی تر ھەڵدەگرێ؟
لە کۆتاییدا دووپاتی دەکەمەوە ئەو یاساییە و دەنگدان لەسەری ،دەنگدان نەبو بەیاسای كاراكركردنةوةى دامه زراوه ى سه رۆكایە تی ھە رێم بە تە نھا بەڵکو دەنگدان بۆ بەھەمواری یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم بەو ھەموو دەسەڵاتەیەوە و بەو ھەموو کەلین و کەم و کورتییەی کەبووەتە جێی ناڕەزایەتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و بەشیکی زۆری حزب و لایەنە سیاسییەکان و ڕوشنبیران و نووسەران…..هتد.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە