Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
شه‌ممه‌ 11 ئایار 2019

سەرۆكی لیستی ئازادی بۆچی دەنگ بە پرۆژەیەكی وەها دەدات ؟!

بەروار : 11 ئایار 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

هیوا عمر

ئەوەی ئێستا لە هەرێمی كوردستان دەگوزەری لە گۆرین و هەمواری یاساكان بۆباڵای چەند كەسێك، حالەتێكی تازەنییە بەڵكو درێژ كراوەی باڵادەستی عقلیەتی خێلە بەسەر ئیتلافی حكومران. جاری یەكەم نییە یاسا دەگۆرن بۆ ئەوەی جێگای پیاوانی خێلی تیابكەنەوە، جاری یەكەم نیە پرنسیپی یاسایی پێشێڵدەكرێت واتە لە جێگای ئەوەی كەسەكان ملكەچی یاسابن و یاسا بۆ گشت بێت بەپێچەوانەوە دەبێت یاسا لەگەڵ تاك خۆی بگونجێنێت . ئەوەی یاسایی بێت باش لەو رستەیە تێ‌ دەگات .
هەموو ئەوانەی دەنگیان بە یاسای سەرۆكایەتی هەرێمدا یاسایەك كە دەنگدانی نهێنی دەكاتە ئاشكراو بۆ چاودێریكردنی پەرلەمانتاران، یاسایەك سەرۆكێك بە دەسەڵاتێكی زۆرەوە پەرلەمان نەتوانێت لێپێچینەوەی لێ‌ بكات، یاسایەك بە گشتی پر بەباڵای ئیتلافی حكومران دوورابێت ئەگەر ئەم دەنگانە بەشداریكردن نەبێت لە كورت كردنەوەو چركردنەوەی دەسەڵات لە دەستی چەند كەسێك ئەی ناوی چی لێ‌ بنێن. من تێ‌ دەگەم ئەمرۆ ئیتلافی حكومران لە چوارچێوەی سەفەقەیەیەكی سیاسی بۆ دابەشكردنی دەسەڵات و سامان رێككەوتون وەك لە رابردووئێستاش دەیبنین ئەوان لە رابردوو لە ئێستاشدا حكومەتیان بۆ خۆیان نەك بۆ خەڵك دروستكردووە. بەڵام لەوە تێناگەم سەرۆكی لیستی ئازادی بۆچی دەنگ بە پرۆژە یاسایەكی وەها دەدات ؟! لەوەش خراپتر لە رونكردنەوەیەكدا دەیەوێت پاساوی دەنگدانی بە پرۆژە یاساكە لە چوارچێوەی بیناكردنی دەوڵەتی دامەزراوەیی ببینێت ؟! بەراست هەمواركردنی یاسایەك بە باڵای چەند خێزانێكی دیاری كراو بیناكردنی دەوڵەتی دامەزراوەییە؟! هەرەوەها لە درێژەی رونكردنەوەكەی دەیەوێت ئۆپۆزسیۆن بونی حزبی شیوعی تەنها لە ئاستی سیاسەتی ئابوری و كۆمەڵایەتی بچوكبكاتەوە وەك ئەوەی سیاسەت و ياسا دابراوبێت لە بوعدی ئابوری و كۆمەڵایەتی . لە رونكردنەوەكەیدا هەربەوە ناوەستێت رەخنەگرانی حزب بە پێشێڵكردنی بەها بەرزەكان ناو زەند دەكات ؟ واتە ئەوانەی بەشدارن لە پرۆژە یاسایەكی وا خاوەنی بەها بەرزن و ئەوانی رەخنەدەگرن خەریكی روشاندنی ئەو بەهایەن .
لە كاتێكە ئەو تێگەیشتنە دەردەبرم هەموو ئاماژەكان پێمان دەڵێن ئەم مۆدێلە لە حكومرانی كۆتایی هاتوە مۆدێلێك كه مينه یەكی بچوكی كردۆتە خاوەن سامان و هێز، لە بەرامبەردا زۆرینەیەكی پەراوێزخراوی دروستكردوە. من یەكێكم لەوانەی پێم وایە چركردنەوەی سیاسەت و بەشداری سیاسی لەم مۆدێلە لە دیموكراسیەتی پەرلەمانی هیچی لی بەرهەم نایەت بۆ چینی كرێكارانی بیرو بازوو . بەڵام ئەو رونكردنەوەیە پێویستە بۆ ئەوانەی لەو رێگایەوە خەریكی سیاسەتكردنن .

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە