Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
چوار شه‌ممه‌ 15 ئایار 2019

نەهامەتی

بەروار : 15 ئایار 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 

پەپکەی کردووە لەتاوسەرما،
لەبەربرسی یەتی ،
دۆش داماوە!
هەڵئەلەرزێ ،
چی بکات هەرئەیگوزەرێنێ !
بۆنی بۆگەنی سەرزبڵدانەکانی
ناوئەم گیرفان قوڵانەو
بۆنی سفرەو کاسەی ڕازاوەیان ،
تێکەڵ بووەو
هەستیاری بۆدروست کردوون ،
لەبیری ئەوەدان ،
سفرەکەیان نەژاکێنن بەیەکداو
تێکەڵ وپێکەڵی نەکەن ،
وەك دۆو دۆشاو،
ئـــــــــــــــــاخر،
جیاکردنەوەیان ،
دەستەپڕنەهامەتی یە شەکەتەکانیان،
ئەتەزێنێ ،
بــــــــــــــــــــــــریا،
جارێکیش مێشکی بەناوخانەدانێك ،
ئەتەزی ،
ئـــــــــــاهــــــــەکانیان ئەبەنەسەربەرماڵ و
بەگریان خامۆشیان دێنن و
دەنگیان ئەکەنە کەڕنــــــــــــــــــــــــا
پڕبەویژدانیان ،
وادەی قیامەت هەڵئەستێنن،
ئەیانتاسێنن ،
واقیان وڕئەمێنێ و
ئەبڵەق ئەبن ،
هەژارێك نـــــــــــــــــــــــــــــــــا
بەدیارلوتفێکی نەهاتەوە ،
بەڵکوپارەدارێکی قرچۆك ،
بەدیارلێپرسینەوەیەك ،
هیچ کات خۆی بۆ ئامادەنەکردبێ و
داوای لێبوردن و میهرەبانی یەك ئەکات،
کەچنگی ناکەوێت ،
چونکە هێندە نەدارێکی لەچاوەڕوانی دا هێشتەوە،
کەبێ شێو سەری نایەوە و
تەنیاسەرینەکەی تژی
لەوگەورەنهێنی یەی ،
جگە لە پەروەرێنی
هیچ کەس
پەی پێ نەبرد …

 

بێریڤان محمد

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە