Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
چوار شه‌ممه‌ 15 ئایار 2019

چەپ و ڕاست لەناو هێزێكی چەپدا

بەروار : 15 ئایار 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 

هیوا عومەر*

 

هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2014ەوە لە ئەنجامی كەلەكەبونی كێشەكان بە هۆی سیاسەتی حكومەت سەرەنجام رووبەرووی قەیرانگەلێك بویەوە لە ئاستی سیاسی و ئابوری و دارایدا ئەمەش رەنگدانەوەی خراپی هەبوو لەسەر ناوەندێكی فراوان لە كرێكاران و فەرمانبەران .
لەم ماوەیەدا هەوڵی زۆریاندا بە ناوی چارەسەركردنی قەیرانەكان بەڵام هەموو هەوڵەكان بێ‌ ئەنجام مانەوە. هۆكارە سەرەكییەكە پەیوەندی بە كەوتنی ئەو مۆدێلە لە بەرێوەبردنەبو. ئەوان لە جێگای ئەوەی بیر لە گۆرینی سیاسەتی ئابوری بكەنەوە قەیرانیان لە ئاستی دارایدا كورتكردەوە بۆ دەرباز بوون لە بەرپرسیارتی شكستی سیاسەتی پەیرەوكراوی نیولیبرالیزم و ئابوری بەرخۆری .
پێش ساَلێك لەمەوبەر قسەوباسی ئیتلافی حكومرانی ئەوەبو لە رێگا ئەنجامدانی هەڵبژارندنی پەرلەمانی كوردستانەوە ئەگەر هاوڵاتیان جارێكی تر متمانەیان پێ‌ بدەنەوە هەرێم دەرباز دەكەن لە قەیرانەكان، كەخۆیان ئەندازیاری بوون ؟
بینیمان نیوەی زیاتری خەڵكی كوردستان بایكۆتی هەڵبژادنیانكرد، ئەوان زلەیەكی توندیان لە بناگوێ‌ ئەو جۆرە لە سیستەمی نوێنەراتییە و ئیتلافی حكومراندا، نیوەكەی تریش نیوەی بەهۆی ئەوەی كە زۆرینەی مووچە خۆرە لە ژێر فشاردا دەنگیان پێدان . واتە ئیتلافی حكومران ئەمرۆ ئەگەر بە پێوەری خۆشیان بێت نوێنەرایەتی كەمینەن نەك زۆرینە .
وەك دەبینین زیاتر لە حەوت مانگ تێپەریوە بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمان ئیتلافی حكومران هێشتا خەریكی ئەوەیە چۆن حكومەتێك بۆ خۆیان نەك بۆ خەڵك دورستبكەن لە چوارچێوەی سەفەقاتی سیاسی . حكومەتێك پر بە باڵای چەند هێزێكی بۆرژوازی مشەخۆری تابع .
لەوەها دۆخێكی قەیراناوی ، شكستی بەرەی راسترەی حكومران و ئۆپۆزسیۆن و هەڵوێستی بایكۆتی هاوڵاتیان لە رەتكردنەوەی هەژمونی دەسەڵات بەناوی نوێنەرایەتی زۆرینە،حزبی شیوعی كوردستان وەك دابرانێك لەگەڵ مێژووی سیاسی رابردووی خۆی لە دوای راپەرینەوە، ئەم جارە خۆی وەك هێزێكی ئۆپۆزسیۆنی چەپ ڕاگەیاند . ئەو كەسانە كەم نەبوون ئەم هەنگاوەیان وەك هیوایەك لە دۆخێكی بێ‌ هیوایدا بینی . هاوكات چەندین هاورێش لە كۆمیتەی ناوەندی دژی ئەم بریارە وەستانەوە بەڵام دواجار ئەوان بەژمارە كەمینەبوون .
ئەم كەمینەیە یەكێكە لە گرفتەكان ئەمرۆ رووبەرووی ئۆپۆزسیۆن بونی حزب دەبێتەوە، گرفت نەك بەو مانایەی كە هەڵوێستی جیایی هەیە بەڵكو بەوماناییەی كە هەندێكجار دەبێتە رێگر لەبەردەم جێ‌ بەجێ‌ كردنی بریاری زۆرینە و رۆڵبینینی حزب وەك ئۆپۆزسیۆن .
لەوباریەوە لەسەر دووەمین كۆنگرەی هەرێمی كوردستان و پێنجەمین كۆنگرەی حزبمان، هاوڕێ كەریم ئەحمەد كە ئەوكات ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزب و سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی هەرێمی كوردستان بوو لە گفتوگۆیەكی لەگەڵ هەفتەنامەی رێگای كوردستان بەم شێوەیە باسی كەمینە دەكات كە ئەو كات مەبەستی دیاربوو لەگەڵ چ كەمینەیەكی بوو !
” هەندێ كەس لەژێر پەردەی جیاوازی بیرو بۆچووندا دەستەگەری(تكتل)یان لە نێو حزبدا دروست كردووەو لە دەروەی حزبی ناوەندێك(مركز) ێك ئاراستەیان دەكا، لە كاتێكدا دەبێ هەموو ئەندامانی حزب لە ژێر سەركرایەتی یەك (مركز)دابن كە تا ئەمڕۆ لە كۆمیتەی ناوەندی حزب و هەرێم دا بەرجەستە دەبێ ئەم حاڵەتەش واتە بوونی(تكتل) لەنێو حزبدا جیاوازی زۆرە لەگەڵ ململانێی نێو خۆی فیكری.
ئێمە لەكاتێكدا كە بە هەموو شێوەیەك لەگەڵ رای كەمایەتی نێو حزبدا تەفاعولمان كردووەو دەكەین، رێگە نادەین دەستەگەری لەنێو حزبدا دروست بكرێ، یاخود (مركز)ێك لەدەرەوەی حزبی شیوعییەكان ئاراستە بكات. لەم حاڵەتەدا بەتوندی ئیجرائی دیسپلین وەردەگرین و دەبێ لەبەردەم هەموو هاوڕێ یەك ئاشكرا بێت كە ئەگەر دەیەوێ لە ریزی حزبدا بمێنێتەوە دەبێ بڕیارەكانی حزب بێت و سەركردایەتی حزب و بڕیارەكانی بە(مرجع)ی خۆی بزانێ نەك ناوەندێكی دیكەی دەرەوە یان ناوەوەی حزب..؛
هاورێ‌ كەریم لە بارەی رای كەمایەتیەوە دەڵێت : ” ئێمە وای دەبینین كەمایەتی هەڵوێستێكی بەردەوام و نەگۆڕ نییە و دەبێ هەڵوێستی ئەم كەمایەتی یە بەپێی هەر بابەتێك لە گۆڕانكاری دا بێت، بەڵام ئەگەر كەمایەتییەك بنكەیەكی فیكری نەگۆڕ لەهەموو بابەتەكاندا بۆ خۆی دەست نیشان بكات و خۆی لە (كتلە)یەكدا ببینێتەوەو ناوەندێكی سەركردایەتی بۆ خۆی دروست بكات و بەشێوەیەكی عەمەلی رێگا لە جێبەجێ كردنی بڕیاری زۆربە بگرێ و لەژێر پەردەی دیموكراسیدا هیچ ئیلتیزامێكی بە بڕیارەكانی حزبەوە نەمێنێ، ئەوا ئاكامی مەنتیقی مەسەلەكە تێكدانی حزبە. هاورێ‌ كەریم لەوباریشەوە داوادەكات :” ئا لەم حاڵەتەدا پێویستە رێ و رەسمی رێكخراوەیی و بڕیاری دیسپلینی حزبی لە پێناوی پاراستنی یەكێتی حزب وەربگیرێ ” .
گرنگە ئەوە بزانین دواجار هەموو هێزێكی سیاسی لەسەر بنەمای چینایەتی دروست دەبێت بەڵام بە بەردەوامی لە دۆخی كارلێكەرو كارلێكراو دایە لە كۆمەڵگەدا. هەندێكجار لە كۆمەڵگەی چینایەتی هێزی چەپ رووبەرووی عقڵیەت و هەڵسوكەوتی وردە بۆرژوازیانە دەبێتەوە لە ناو خودی خۆیدا، چونكە تاكەكانی ناو هێزە چەپەكانیش شوناسێكی چینایەتی نەگۆراویان نییە، ئەگەر سەردەمانێك مسلەیەكی دیاری كراوی كاتی هۆكارببێت ببنە ئەندامی ئەو هێزە چەپەماركسییە یا شوناسێكی دیاری كراویان هەبێت بەڵام بەشێك لەوانە بەهۆی گۆرانی پێگەی ئابورییان شوناسی چینایەتیشیان گۆرانی بەسەردا دێت و بەرزدەبنەوە بۆ وردەبۆرژوا لە كاتێكە كە ئەمە بەدور نابێت لە كەوتنە ژێركاریگەری ئایدیای باڵادەستی لیبراڵدا بەهۆی لاوازی ئاستی فكری یا بەهۆی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی، دواجار رەنگدانەوەی خراپ جێ‌ دەهێلێت لەسەر ئەدای حزب وەك هێزێكی پێشڕەوی چەپی ماركسی ، لێرەدا ململانێی لە نێوان بەرەی راست و چەپ لە ناو هێزە چەپەكە دەست پێ‌ دەكات بەهۆی بەرژوەندی جیاو شوناسی جیای هەردوو چیندا ، هەمیشە زۆرینەی وردەبۆرژواكان بیانو دەدۆزنەوە بۆ رەتكردنەوەی هەڵوێست و رۆڵی حزب وەك هێزێكی چەپی بەرهەڵستكار وەك ئەوەی ئێستا دەیبینن ئەوان هێزێكی بەناو چەپ و بە ناوەرۆك راستڕەویان گەرەكە كە بتوانی بەرژەوەندییەكانیان بپارێزێت و نەكەوێتە مەترسییەوە . ئەوەیە جەوهەری ناكۆكی و ململانییەكە، لەوەش خراپتر ئەوەیە كاتێك ئەو كەمینەیە لە چوارچێوەی بیركردنەوە لە بەرژەوەندییەكانی بە پێی پێكهاتەی شوناسی چینایەتییان، بریاری زۆرینە جێ‌ بەجێ‌ ناكات ئەوە مسلەكە لە ململانێ‌ دەردەچێت و دەبێتە كێشە ئەگەر ئیدارەدانێكی عقلانی و دیسپلینی حزبی نەبێت ئەوە حزب زیانی گەورە دەكات وەك چەندین جار كردویەتی .

 

*ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە