Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
سێ شه‌ممه‌ 21 ئایار 2019

شاعیری بە ئاواتنەگەیشتوو جەلالی میرزا کەریم..!

بەروار : 21 ئایار 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

نووسینی: جەلال دەباغ

هاوڕێ جەلالی میرزا کەریم رۆڵەی بنەماڵەیەکی ناسراوو تێکۆشەری سلێمانییە. ساڵی ١٩٣٥ لەسلێمانی لەدایکبووە. میرزا کەریمی باوکی پیاوێکی دڵسۆزو کەسایەتییەکی بە هەڵوێستی شارەکەبوو. لەسەردەمی رێژیمی کۆنەپەرستی پاشایەتیدا، لە ئەنجامی هەڵوێستی جوامێرانەی خۆی و چالاکیی کوڕەکانیدا ماڵەکەیان لە بنکەیەکی حیزبی ئێمەوە کرا بە بنکە”مەخفەری پۆلیس”.

هاوڕێ جەلال برای هاوڕێیان غەفورو عەزیزو قادرو روناک خانم بوو کە هەموویان رۆڵێکی کاریگەریان لە خەباتی بێکۆڵدانی حیزبی شیوعیماندا گێڕاوەو لە هیچ ترس و مەترسییەک سڵیان نەکردۆتەوەو دەستگیرکردن و دەربەدەریی کۆڵی پێنەداون و، هەڵبەزو دابەزی ژیان، ڕاستییەکان لەژێر خۆڵەمێشی لەبیرچوونەوەدا داناپۆشێت.

جەلال وەک برایەکانی، بەتایبەتی کاک غەفورو کاک قادر لەسەردەمی لاویداو لەسەرەتای ساڵانی پەنجادا هاتۆتە ریزەکانی یەکێتیی گشتی قوتابیان و رێکخراوی حیزبی شیوعیمانەوە لە سلێمانی و ساڵانێک لەسەردەمی رێژیمی کۆنەپەرستی پاشایەتیدا لەهەردوو رێکخراوەکەدا بەرپرس و رێکخەری من و دەیان هاوڕێی دیکەبووەو تاسەر برادەرێکی نزیکمانبووە.

هەروا کاک عەزیزی میرزا کەریم بەیەکێک لە کوڕە ئازایەکانی سلێمانی ناسراوەو، هەمیشە لەگەڵ عومەر نەمەڵیی برادەریدا، لەسەرەتای ساڵانی پەنجادا، لەڕیزی پێشەوەی خۆپیشاندانەکاندا دەبینران..

هاوڕێ جەلال توانایەکی باشی داهێنانی لە نووسین و شیعرو رۆژنامەگەریدا هەبوو، بەرهەمی باشی لەو بوارانەشدا پێشکەش بە چینی کرێکارو گەلەکەی کردووە.

ژیان و تێکۆشانی هاوڕێ جەلال و برایەکانی و بنەماڵەکەیان بەچەند قۆناغێکی گران و سەخت و دژواردا تێپەڕبووەو لەم بوارەدا هاوڕێ جەلال بەسەرهات و ئاوارەبوونی زۆری بەرکەوتووە. لە ناو وڵات و لە ئەمریکاو شوێنەکانیتردا..تاد.

بەداخەوە هاوڕێ جەلال لەبەر هەندێ هۆکار لە حیزبەکەمان دابڕاو، پاشان چووە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوەو لەوێش دووچاری گەلێک گیروگرفتی جیدی بۆوە.

هاوڕێ جەلال کاتێک دوای ڕاپەڕینەشکۆدارەکەی ئاداری ١٩٩١گەڕایەوە کوردستان ماوەیەک لە (ریگای کوردستان) کاریکردو ئەمەش تا ڕادەیەک چاوگێڕانەوەبوو بە هەڵوێستی خۆیداو، هەڵوێستێکی ئەرێنیبوو لە رۆژنامەکەو لە حیزبەوە لەئاست ئەو تێکۆشەرە دێرینەو ئەو شاعیرە نوێخوازەدا..

هاوڕێ جەلال بەدڵسۆزی و گەشبینی ژیاو لە ئەنجامی سەختیی ژیانیدا هاوسەرگیریی نەکردو، بەئاواتە سەوزەکانی نەگەیشت.

بەڵام بەداخەوە لە ١٤/١/١٩٩٣دا کۆچی دواییکرد.

لەڕاستیدا پێموایە لاپەڕە سەختەکانی ژیانی ئەم هاوڕێ دڵسۆزەو، هەڵبەزو دابەزی ژیان و بەسەرهاتەکانی لە هەڵسەنگاندنی باش و زانستانەی چالاکییەکانیان ناگۆڕێت.

هەزار سڵاو لەیادی ئەم تێکۆشەرە شاعیرو نووسەرەو، لە هەڵوێستی باوکیان و خوشک وبرایەکانیان..!

چەپکە گوڵی سووری بەرز نرخاندن بۆ سەر مەزاریان..!

شەقام: من كیشوەری زامم

زام: من شۆڕشی پەیامم

پەیام: من چەكی ئەنجامم

ئەنجام: من گۆرانی ناو سەنگەری

شۆڕشگێڕانی جیهانم.

من ڤێتنامم.

من پۆلیڤیام.

من سۆدانم.

من شۆڕشی كوردستانم…!

 

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە