Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
دوو شه‌ممه‌ 27 ئایار 2019

بلۆکی چەپ زۆرینەی کورسیەکانی دانمارکی بۆ پەرلەمانی ئەوروپا بەدەستهێنا

بەروار : 27 ئایار 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

گۆران هەڵەبجەیی

ئیمڕۆ 26.5.2019 لە [28] وڵاتی ئەوروپا هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی ئەورپا بەڕێوەچوو، بۆ پڕکردنەوەی [751] کورسی ، کە بەسەر [9] گرووپی سیاسی و ئایدۆلۆجیدا دابەش بوون.
دانمارک یەکێکە لەو وڵاتانەی ئەندامی یەکێتی ئەروپایە، کە هەڵبژاردن تێیدا ئەنجامدرا.
ئەوەی جێگەی سەرنجە پێشڕەوی بلۆکی سوور و پاشەکشەی ناسیۆنالیستەکانە بە تایبەتی [حیزبی گەلی دانمارک] کە حیزبێکی ڕاستڕەوی دژ بە بێگانەیە.
سەبارەت بە بلۆکی سوور کە لە چوار لایەن پێکهاتووە ، ژمارەی کورسیەکانیان زیادی کردوە. بۆ نمونە {لیستی یەکگرتوو} ی چەپ بۆ یەکەم جارە لە پەرلەمانی ئەوروپا شوێن دەگرێت و دەبێتە خاوەنی کورسیەک.
هەروەها{ پارتی سۆشیالستی گەل} کە پێشتر خاوەنی کوسیەک بوو ، ئێستا بووە خاوەنی 2 کورسی .
هەروەها حیزبی {ڕادیکاڵ فەنسترا} کۆرسیەک چووە پێشەوە.
سۆشیال دیموکراتەکان کە مەزنتری حیزبن ئەوان کورسیەکانیان وەک خۆی ماوەتەوە.
بەگشتی دانمارک [14] کورسی بەردەکەوێت کە بەم جۆرە دابەش دەبێت:
بلۆکی سور
1.سۆشیال دیموکراتەن 3 مەندات بە بەڕێژەی 21،5٪
2. حیزبی سۆشیالستی گەل 2 مەندات بەزیادەی 1، بەڕێژەی 13،2٪
4. حیزبی ڕادیکالی چەپ 2 بە زیادەی 1 بەڕێژەی 13،9٪
5. لیستی یەکگرتوو 1مەندات بە ڕێژەی 7،4٪
بلۆکی شین
6. ڤەنسترا 4 مەندات بە زیادەی 2 مەندات بەڕێژەی 23،5٪
7.کۆنزەرفاتیڤ 1 مەندات ، بەریژەی 6،6٪
8.حیزبی گەلی دانمارک 1 مەندات بەلەدستدانی 3 مەندات و بەڕێژەی 6،2٪
بەم جۆرە دەبینین بلۆکی سوور [8] کورسی بەردەکەوێت ،وە بلۆکی شین [6] کورسی.
سێ لایەن نەیانتوانی بگەنە پەرلەمانی ئەورپا ،ئەوانەش بریتین لە [ لیستی ئەڵتەرناتیڤ، بزافی گەل دژ بە یەکێتی ئەوروپا، کۆبەندی لیبەرال.].
هەر لە ئێوارەوە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبەکان لە بینای پەرلەمان ،هەر لایەنە لە کۆنتۆی خۆی کۆدەبنەوەو ئاهەنگ دەگیڕن و بەدەم بیرە خواردنەوە موزیکەوە چاویان لە شاشەی تێ ڤێ کانە کە لە دوای کاتژمیر [8] ەوە ئەنجامەکان وردە وردە ڕادەگەیەنن.
هاوکات هەموو هۆڵەکان پڕن لە میدیاکاران و بەردەوام دەنگوباسی دۆخەکە دەگەیەنن بە بینەران
بەڵام ئاهەنگی مەزن ئەو کاتە دەست پێدەکات کە ئەنجامە کۆتاییەکان ڕادەگەیەنن، بەتایبەت ئەو لایەنانەی مەنداتەکانیان زیادی کردوە یا وەک خۆیان ماونەتەوە.
سەیر لەوەدایە تەنانەت دۆڕاوەکانیش ئاهەنگ دەگێڕن و هاوار دەکەن ،بەڵام نازانم بۆ؟
دانمارک لە ڕووی دەنگدانەوە تاڕادەیەک بەشکراوە بەسەر لایەنەکاندا ،ئەویش بەهۆی پێکهاتەی چینایەتی و هەندێک هۆکاری دیکەوە. بۆ نمونە بەشی ڕۆژئاوی دوورگەی [یولاند ]، زۆریان بەردەوام دەنگ بە [ڤەنسترا دەدەن ] کە نزیکە لە سەرمایەدارانی خاوەن زەویی و زار . { لە ئێستادا سەرۆک وەزیران لەم حیزبەیە} ،بەڵام دەڤەرێکی مەزنی کۆبنهاگن بە نێوی [نۆرەبرۆ] کە زۆربەی هەرەزۆریان بێگانەن یا لە چینی کرێکارو هەژاری دانمارکین ،ئەمانە زۆربەی هەرەزۆریان دەنگەکانیان بۆ لایەنە چەپەکان ڕۆشتووە.
وەک زانراوە ڕژەی دەنگدان لە هەموو دانمارک 66٪ بووە .
لەکۆتایدا گەرەکمە ئاماژە بە کاندیتە براوەکەی [لیستی یەکگرتوو] { Nikolaj Villumsen} بکەم. ئەم کەسە یەکێکە لە دۆستە نزیکەکانی کورد ، بەردەوام لە چالاکیەکاندا بەشدارە ،لە هەرچوێنێک بۆی کرابێت داکۆکی لە کورد کردوە. لە زۆر بۆنەدا ئەردۆغان و ڕژێمی تورکیای ڕسوا کردوە ، بە تایبەتی لە کاتی جەنکی کۆبانی و عەفریندا ،کە ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو. بۆیە زۆر خۆشحاڵم بە دەرچوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە