Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
دوو شه‌ممه‌ 27 ئایار 2019

غالب محمد : بەڕەقەم وەڵامی وەزیری دارای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەداتەوە.

بەروار : 27 ئایار 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

غالب محمد علی ئەندامی پەرلەمانی عێراقلەسەر لیستی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت: بەم هەناسە توندیەی ئەمڕۆتان دیاربو کە حەق و مافی ئەم میلەتە مەزڵومەتان خواردوە، چەند مانگە ئەم موچەتان وەرگرتوە لەخەڵکتان شاردوەتەوە ئێستا زۆر باش بۆخەڵکی ڕونبوەوە کە پێنج موچەتان وەرگرتوە، کاتێک ئێمە دەمان وت پێنج موچەتان وەرگرتو هەموتان خۆتان کپ دەکردوە نوزەتان لێوە نەدەهات، بەڵام پشتیوان بەخواو پشتگیری هاوڵاتیان بەهۆی ئەم سکاڵاوە ئەوە لەزاری خۆتان بیسترا کەبەڵێ پێنج موچەتان وەرگرتوە لەحکومەتی عێراق.

 

هەروەها دەڵێت :پێش هەموشتێک تۆ پێچەوانەی یاسای بودجەی 2019 عێراق کارت کردوە، ئەم یاسایە کارایە لەمانگی 1 ی 2019 هەتا 31_12_2019، کەواتە دەبێت ئەوموچەیە لەکات و ساتی خۆیدا بدرێت نەک بیگەڕێننەوە بۆساڵی پێشو 2018.

ئێستا لێرەوە پێت دەڵێم ئێوە داهاتتان چەن بوە و چەنتان بۆمیلەت سەرف کردوەو چەنتان بۆخۆتان سەرفکردوە.

– موچەی 5 مانگی فەرمانبەران کەلەحکومەتی عێراقەوە هاتوە دەکاته(2,266,000,000,000) ترلیۆن.

– کۆی گشتی داهاتی نەوت کەبەڕێگەی بۆریەوە فرۆشتوتانەدەکاتە(4,014,738,000,000)ترلیۆن.

-کۆی داهاتی ناوخۆ لەماوەی 5مانگدا(750,000,000,000) ملیار ، کەواتە کۆی گشتی داهاتی ئەم پێنج مانگەتان دەکاتە(7,030,000,000,000)ترلیۆن، جگەلەداهاتی ئەو نەوتەی کەبەتەنکەر و ئەونەوتەی کەلەناوخۆ ئەدرێت بەپاڵاوگەکان.

کەواتە ئەگەر ئێوە ئەم 5 مانگە موچەی تەواویشتان بەبێ پاشەکەوت بەهاوڵاتیان دابێت دەکاتە(4,405,000,000,000)ترلیۆن.

کەواتەکۆی ئەوداهاتەی کەماوەتەوە(2,629,000,000,000)ترلیۆن، دەکات لەکاتێکدا ئەگەر پێنج مانگ موچەی بێ پاشەکەوتان دابێت بەڵام ئێوە 2 موچەی بێ پاشەکەوتی ساڵی 2019 تان دابەشکردوە.

لەلایەکیتریشەوە ئێوە لەکۆنگرەکەدا بەیەک وشەش باسی داهاتی نەوتان نەکرد، بەیەک وشەش پێمانتان نەوت داهاتی ناوخۆ چەندە، بەیەک وشەش باسی ئەو پارەتان نەکرد کەلەلایەن هاوپەیمانانەوە دێت چەندە؟

غالب محمد علی ئەندامی پەرلەمانی عێراقلەسەر لیستی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت: وتەبێژەکەی تەنیشتت پێشتر ڕایگەیاندوە کە سێ موچەیان وەرگرتوە خێرە لەپڕێکدا بوبە پێنج؟
باپرسیارێک لەجەنابیشتان بکەین ئێوەنەبون وتتان ملیارێک و دوسەد ملوێن-مان داوە بەقەرزی ڕوزنفت؟
ئەی پێمان ناڵێن ئەگەر ئەمە لەپارەی ئەم میلەتە مەزوڵمەنەبێ هێ کێیە لەکاتێکدا ئەوان لەچاوەڕوانی مافی خۆیاندان.
بەمەش بۆمان ڕونتر دەبێتەوە لەکۆی ئەوقسانەیکردتان بۆماوەی چوارساڵە خۆتان و کۆمپانیاکانتان پێ دەوڵەمەندو چەسپاوترکرد لەسەر سکی میلەت، ئێمە چەواشەناکرێین بەڵکو ئێمە پشت بەخواو میلەتەکەمان بەردەوامین بۆگەڕانەوەی حەق و مافی دزراوی هاوڵاتیان.

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە