Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
پێنج شه‌ممه‌ 30 ئایار 2019

شارەزوور : داهاتی 300 ساڵی ئایندەی هەرێم دابین دەکات

بەروار : 30 ئایار 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

زێدان تەها

قەزای شارەزوور یەکێکە لە قەزاکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە باشووری کوردستان کە بەیەکێک لەناوچە بە پیتەکان دەدەنرێت لە کشتوکاڵیدا کە دەتوانێت بکرێتە سەرچاوەی داهاتی وڵات ، ئەم قەزایە دەکەوێتە ناوەندی دەشتی شارەزوور لە باشووری خۆرئاوای سلێمانی بەدووری 46 کیلۆمەتر ، وە ژمارەی دانیشتوانی ئەم قەزایە بە پێی مەزەندەی ساڵی 2018 ی دەستەی ئاماری هەرێمدا 71,785 حەفتاویەک هەزار و حەوت سەد و هەشتاوپێنج کەسە

سامان عەبدولڕەحمان پۆرفیسۆری یاریدەدەر و مامۆستای زانکۆ بە ئاگاپرێسی ڕاگەیاند

“بەپێی لێکۆڵینەوە زانستیەکان شارەزوور یەکێکە لە ناوچە هەرە گرنگەکانی کشتوکاڵی لە سەرتاسەری جیهاندا ، وە بە دڵنیاییەوە گەر یەکێک بێ لەناوچە بە پیتەکان دەتوانرێت بکرێت بە سەرچاوەی داهات و باشترین داهات بەدەستەوە بدات ، بەڵام ئەمەش پلان دەوێت و ستراتیژی دەوێت و کار و هەماهەنگی دەوێت ، گەر تەماشایەکی ئەو توێژینەوانە بکەین کە لەم بوارەدا کراوە ، بەسەدان توێژینەوە کراوە بەڵام بەداخەوە هەماهەنگی پێویست نەبووە ، دوو سێکتەر لەدوونیادا زۆر گرنگە ئەوانیش وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ ، دەبێت هەماهەنگی لەنێوانیاندا هەبێ و بەیەکەوە کار بکەن ، ئەو توێژینەوانەی خوێندنی باڵا دەیکات وەزارەتی کشتوکاڵ بە کرداری جێبەجێی بکات ، ئەم هەماهەنگیە هەبووە بەڵام بەپێی پێویست نەبووە ”

هەروەها لەبارەی پێشنەکەوتنی کشتوکاڵ لەهەرێمی کوردستان بەبەراورد بە وڵاتانی پێشکەوتوو پێی وایە بۆ نەبوونی سیستەم دەگەڕێنرێتەوە ، کە تیێیدا گیانی سیستەم لە دامەزراوەی هەرێمدا نەچەسپیووە

وتیشی “وە هۆکاری پێشنکەوتنی کشتوکاڵیش لە شارەزوور و لەهەرێمی کوردستانیش بۆ نەبوونی سیستەم دەگەڕێتەوە ، ئەو وەزیرە نوێیەی دێتە سەر کار پلانی ئەوی دی هەڵدەوەشێنێتەوە و لەسفرەوە دەست پێ دەکاتەوە ، لەوڵاتانی پێشکەوتوو سیستەم هەیە وەزیری ڕابردوو لەکوێ وەستاوە وەزیری داهاتوو لەوێوە دەست پێ دەکات ، گەر بەم شێوەیە سیستەم نەچەسپێ بەهیچ شێوەیەک کشتوکاڵ پێشکەوتن بەخۆیەوە نابینێت ”

بەشێوەیەکی گشتی لە خۆرهەڵاتنی ناوین دا وڵاتان پشت ئەستوورن بە داهاتی وزە و نەوتی خاوەوە و هەرێمی کوردستان و عێراقیش تاکە سەرچاوەی متمانە سەرکراو ڵە داهاتی گشتیدا پشت بە نەوت دەبەستن ، ناسەقامگیری لە نرخی نەوت و وزە گرفتی جۆراوجۆر ڕووبەڕووی وڵات دەکاتەوە ، بەڵام توێژینەوەکان دەریان خستووە کشتوکاڵ دەتوانێت جێگرەوەی داهاتی نەوت بێت و داهاتی وڵات مسۆگەر بکات

لەمبارەیەوە دکتۆر سامان وتیشی ” ئێمە لەم قۆناغەی ئێستادا پێویستمان بە نەوت نیە ، هەرێمی کوردستان تا سێسەد ساڵی تر پێویستی بەنەوت نیە ، ئەگەر دانیشتوانی هەرێمیش 30 سی ملیۆنیش بێت تا سێسەد ساڵی کەش پێویستمان بە نەوت نابێت ، تەنها سەرچاوە سروشتیەکانی سەر خاکی کوردستان لەگەڵ کشوکاڵی کوردستاندا دەتوانێت بەشی سێسەدساڵی ئایندەی کوردستان بکات ،
نابێت کورد لەم قۆناغەدا دەست بۆ نەوت بەرێت ، پێویستمان پێی نیە ، دەتوانین هەڵی بگرین بۆ نەوەی داهاتوو ئەوان پێویستیان پێی دەبێ ، ئێستا کاتی ئەوەنیە کوردستان بپێچیتە کۆمەڵێک گێژاوی سیاسی و ئابووری و نێودەوڵەتییەوە کە داهاتی وڵات دادەتەکێنێت ”

 

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە