Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
هه‌ینی 7 حوزه‌یران 2019

هەڵبژاردنەکان بۆ پەرلەمانی دانمارک بەسەرکەوتنی چەپەکان کۆتایی هات

بەروار : 07 حوزه‌یران 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

گۆران هەڵەبجەیی

ڕیکەوتی [2019.06.05]  وادەی هەڵبژاردن بوو بۆ پەرلەمانی دانمارک. لەم هەڵبژاردنەدا [ 13]  حیزب و لایەن و کەسایەتی بەشداریان تیدا کرد  بۆ پڕ کردنەوەی [175 ] کورسی کە ژمارەی کوسیەکانی پەرلەمانی دانمارکە.

کاتژ،یر [8] ی بەیانی تا [8] ی ئیوارە کاتی دەنگدان بوو . پاش کاتژمێر هەشت دەستکرا بە جیاکردنەوەی دەنگەکان.

بەهۆی ئەوەی  جیاکردنەوەی دەنگەکان ئەلەکترۆنیە ،بۆیە هەر زۆر بە خیرایی ئەنجامەکان دەگەشتنە ناوەندی  سەرەکی ڕاگەیاند ن و پەخشکردنی دەنگەکان.

هاوکات میدیکاران و شارەزایانی هەڵبژاردنەکان، بەردەوام شرۆفەی هەڵبژاردنەکانیان دەکردو ڕاو  بۆچون و هۆکارەکانی گۆرانکاریەکان لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکاندا دەخستە ڕوو.

هەروەک هەموو هەڵبژاردنەکانی پێشوو،  بینای پەرلەمانی دانمارک جمەی دەهات لە میدیاکاران و ئەندام و لایەنگرانی حیزبەکا ن  و سەرکردەکانیان.

لە هەڵبژاردنەکانی پێشودا کە ساڵی [2015] ئەنجام دران ،بلۆکی شین بە زۆرینەیەکی کەم بردیانەوە و حکومەتیان پێک هینا ،کە تا ئێستا بەردەوام بوو.

 

هەڵبژاردنەکانی ئەم خولە  بە داتا:

  1. 529.885 کەس دەنگیان داوە.
  2. 1384 بنکەی دەنگدان لە هەموو وڵاتدا هەبووە
  3. ڕێژەی دەنگدان لە84,5 ٪ بووە کە ئەمە ڕێژەیەکی باشە بۆ دەنگدان.
  4. زۆربەی ڕێژەی تەمەنی دەنگدەران لە نیوان 20-50 ساڵیدا بووە.
  5. ژمارەیەکی زۆر لەگەنج ئیمساڵ بوونەتە [18] ساڵ ،بەمەش مافی دەنگدانیان دەستکەوتووە ،کە  وەک دەڵێن نزیکەی چارەکە ملیۆنیک دەکات

 

بە پێی  کۆتا ئەنجامی جیاکردنەوەی هەموو دەنگەکان ،بلۆکی چەپ بەگشتی پێشکەوتنی بەخۆوە دیوە.

سەرجەم  بلۆکی سوور {91} کورسیان بەدەست هێناوە.

بلۆکی شین بەگشتی {75} کورسیان بەدەست هیناوە

بەڵام  دوو حیزب تا ئیستا خۆیان ساغ نەکردوەتەوە کە لەکام بەرەدان، ئەوانیش حیزبی ئەڵتەرناتیڤ کە خاوەنی [5} کورسیە و زیاتر لە بلۆکی سوورەوە نزیکە .  دووەم  nye Borgerlige {هاوڵاتی نوێ}کە بزافیکی لۆکاڵیەو خاوەنی [4] کورسین لە ژیانی سیاسیدا نوییە. ئەم بزافەش  زیاتر لە بلۆکی شینەوە نزیکە .

 

لەم هەڵبژاردنەدا گەورترین براوە لە بلۆکی سوور ،حیزبی ڕادیکاڵی چەپە کە کورسیەکانی لە 8 کورسیەوە بوونە 16 . لەدوای ئەو سۆشیاستی گەل دیت کە لە 7 کورسیەوە بووە 14 .

لە بلۆکی شین گەرەترین دۆڕاو  حیزبی گەلی دانمارک بوو کە بەگشتی 21 کورسی لەدەستدا  کە پێشتر خاوەنی [37] کورسی بوو وە دووەم گەورەتین حیزب بوو لە پەرلەماندا [ئەم حیزبە فەلسەو سیاسەتی دژ بە بیگانەیە]

دوای ئەو حیزبی  کۆبەندی لیبرال دیت کە دۆراوی دووەمەو بە لەدەستدانی 9 کورسی.

وە براوەی مەزنی بلۆکی شین  ڤەنستراکان  بوو کە 9 کورسی زیادەیان بەدەست هیناوە ،هەروەها کۆنزەرڤاتیڤەکانیش  کە کورسیەکانیان لە 6 کورسی بووە 12 کورسی .

 

ژمارەی کورسیەکانی هەر حیزبیک بەم جۆرەیە

1] بلۆکی سوور

سۆشیال دیموکراتەکان [48]  کورسی بە زیادەی 1 کورسی

ڕدیکاڵی چەپ [16] کورسی، بە زیادەی 8 کورسی

حیزبی سۆشیالستی گەل  [14] کورسی ، بە زیادەی 7 کورسی

لیستی یەکگرتوو کە لە ئەوپەڕی چەپ حساب دەکریت[ 13] کورسی بە لەدەستدانی  1 کورسی.

 

2] بلۆکی شین

ڤەنسترا [حیزبی بۆرژواو موڵکدارەکان] 43 کورسی ،بەزیادەی 9 کوورسی

پاری گەلی دانمارک [ڕاستڕەو] 16 کورسی، بەلەدەستدانی 21 کورسی

کۆنزەرڤاتیڤ 12 کورسی ، بەزیادەی 6 کورسی.

کۆبەندی لیبرال 4 کورسی بە لەدەستدانی 9 کورسی

هەروەها بزافی ئەڵتەرناتیڤ  5 کورسیان بەدەست هێناوە بە  لەدەستدانی 4 کورسی

حیزبیک یا بزافیکی نۆێش کە تازە پێکهاتووە بۆ یەکەم جار 4 کورسیان بەدەست هیناوە کە بزافیکی لۆکاڵین بەناوی [ هاوڵاتی نوێ] ئەمانە  لە ڕیزی ڕاستڕەوەکاندا هەژمار دەکرین.

حیزبیکی نویی دیکەش هەیە  بەنێوی[ تووندکردنەوەی تیر]، کە ماوەیەکی کوورتە دامەزراەوە  و سەرۆکەکەی کە کەسێکی گەنجە ، بووەتە جیگەی کیشەو ناکۆک بەهۆی ئەوەی  لە چواچێوەی حیزبێکی فاشیدا خۆی نمایش دەکات .سەرۆکی ئەم حیزبە دژایەتی خۆی بۆ بیگانە بەسووتاندی قورئان لەگەڕەکە موسولمان نشینەکاندا دەردەبڕێت ، کە ئەم کارەی بووە هۆی دروستبوونی ئاژاوەو ناسەقامگیری لەو گەڕەکانەی کە قورئانی تێدا سووتاند. ئەم حیزبە ڕێژەی پێوستی بەدەست نەهێنا  کە[2٪] ە.  هەر حیزبێک ئەو ڕێژەیە بەدەست بهینیت ،دەبیتە خاوەنی [4] کورسی.

هەروەها حیزبی کریستیانە دیموکراتەکانیش کە حیزبیکی زۆر کۆنن ،ئەم جارەش نەیانتوانی بگەنە پەرلەمان.

ئەندام و لایەنگرانی پارتەکان  بەردەوام دەنگ بەو پارتانە دەدەن کە ئەندام یا هەوداریانن ، وەلێ ڕێژەیەکی زۆریش هەیە کە لە نێوان ٪15 – ٪20 دەبیت ،ئەمانە لەسەر بنەمای بەرنامەی حیزبەکان یاخود بەرنامەی هەر کاندیدێک دەنگدەدەن . جا ئەم جۆرە دەنگدەرانە زۆر جار پارسەنگی ئەنجامەکان  بۆ بلۆکێک لە بلۆکەکان سەنگین دەکەن .

وەک نەریتیک  هەر دوای دەکەوتنی ئەنجامەکان سەرۆک و فۆرمانی حیزبەکان لە پەرلەمان کۆبوونەوە دوا قسەی خۆیان لەو بارەوە کرد.

ئەوەی گرنگە  سەرۆک وەزیرانی ئیستا[          Lars Løkke Rasmussen] پیرۆزبایی لە [ Mette Frederiksen] کرد کە ئافرەتیکی گەنجە وتەمەنی 41 ساڵە و فۆرمانی سۆشیالستەکانەو هاوکات کاندیدە بۆ سەرۆک وەزیران. ئەوەیش لای خۆیەوە زۆر سوپاسی سەرۆک وەزیرانی پێشووی کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست. هاوکات ئەم کاندیدەی سۆشیال دیموکراتەکان گووتی: بەهەموو توانام هەوڵی درووستکردنی حکومەتیکی گونجاو دەدەم لەگەڵ ئەو حیزبانەی کە بەرنامەو تێوانینمان لەیەکەوە نزیکن. حیزبە چەپەکانیش ئامادەیی خۆیان بۆ هاوکاری لەگەڵیدا  دەربڕی.

ڕاستە  بەزۆرینەی بلۆکی سور دەکرێ حکومەت پێکبهێنرێت ، بەڵام ئەوە ناگەیەنیت کە ئەم بلۆکە حکومەت دادەمەزرێنێت، چونکە ئەوانیش  بەرنامەو تێڕوانینیان بۆ مەسەلەگەلێک  جیاوازە و تا ڕادەیەکیش دوورن لەیەکەوە . بەڵام گەر بیانەوێت  حکومەت پێکبهێنن ، ئەوە ناچارن کە ئەو جیاوازیانە قەبوڵ بکەن و هەریەکەیان دەستبەرداری  بەشێک لە داخوازی و بەرنامەکانی ببێت.

بەهەرحاڵ با چاوەڕێ بین و لەم یەک دووڕۆژەی دوایدا هەمووشت ڕووندەبێتەوە.

دوا شت گرنگە ئاماژەی پێبدەم دەنگی بێگانەکانە ، بە تایبەتی ڕۆژهەڵاتیەکان .

وەک دەرکەوت ئەم پێکهاتەیە ئەمجارە بە پەرۆشەوە بەشداری دەنگدانیان کردوە . هەستیان بەوە کردوە کە دەنگیان گرنگی خۆی هەیەو  هاوسەنگیەکە لە بەرژەوەندی چەپ دەگۆڕێت  کە  لەڕابردوودا دەرکەوت ئەم چەپانە نزیکن لە داخوازیەکانەوەو  بەردەوام پشتگیریان لێ دەکەن. دیارە  بەردەوام زۆربەی دەنگی بێگانەکان  بۆ لایەنە چەپەکان چووە ، خۆ گەر کاندیتی سەر بە یەکێک لەو نەتەوانە هەبووبێت ئەوە شانسی دەرچوونی زۆر بووە .هەر بۆیەش دەبینین کوردێکی باکوور بە نێوی [سەردال بەنلی ] کاندیتی سۆشیالستی گەڵ بووە ئەندامی پەرلەمان و پیرۆزبایی لێدەکەم.

سەرنج /

1} گەنجترین فۆرمانی حیزبەکانی نێو پەرلەمان  [  Prnille Skipper] ە کە کچێکی جوان و زرنگەو تەمەنی 35 ساڵەو حیزبێکی چەپ دەبات بەڕێوە بەنێوی {لیستی یەکگرتوو] کە  تا ئێستا سەرکەوتووبووە لە کارەکەیدا و خاوەنی جەماوەریکی زۆرەو لە بەدەستهێنانی دەنگدا سێیەم دەنگی بەدەست هێناوە لە هەموو دانمارکدا .

2} لەسەرتاداو بەر لە جیاکردنەوەی دەنگەکان ، بۆچوونەکان  وایان نیشاندا کە بلۆکی سوور  90 بۆ 91 کورسی بەدەست دێنن ،وە بلۆکی شین75  کورسی، هەر واش دەرچوو.

 

 

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە