Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
چوار شه‌ممه‌ 19 حوزه‌یران 2019

ماچە سروشتیەكان

بەروار : 19 حوزه‌یران 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

1/
گورزەیەك لە نیگای مانگ ،
ماچێكی لێوی یار،
بەراتی من و درەخت..!!

٢/
بمكە دڵت،
دارستانێكم لەگەڵا،
بەرگەی ھەموو بەردێك دەگرم…!!

٣/
بمكە بە سییەكانت،
تا سیخناخ بم،
لەو ھەناسەی ھەڵیدەمژیت…!!

٤/
بۆ خنكانی مەرگ،
ڕەگێك لە عەشقی ژن،
لە ناخمدا بچێنن..!!

٥/
چاوەڕێی تیشكی خۆرە،
بەفری لێوی بچنێتەوە،
خونچە گوڵێك…!!

٦/
چەند قەشەنگ بێ درەختی ژین،
لەتان و پۆی گوڵیدا دەپشكوێ،
مەرگ…!!

٧/
بۆ ماچێكی ڕومەتی مانگ ،
ھاژەی لە خۆی بڕیوە،
ڕوبار…!!

٨/
عەتری گەڵای پێ ناكەوێ،
سێبەری مەرگ دەیڕفێنێ،
زستان…!!

٩/
سێبەری پەنجەی یارە،
لە غەیبەوە،
ژێی كەمانی دڵ دەژەنێ…!!

١٠/
حەرفەكانی تەنیایی،
لە ئەلفوبێی دڵما دەسڕمەوە،
بەھاتنت…!!

عــلــی امـــین

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە