Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
چوار شه‌ممه‌ 19 حوزه‌یران 2019

مشتێ چاوەڕوانی

بەروار : 19 حوزه‌یران 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

شادە عەلی

 

دڵی باشی تۆ..

وەڵامی هاواری منە.. جێم مەهێڵە

تا ئەولاتری شەقامێكی خافڵبوونەوە

من غەریبم..

لە مندا غروری و

لە بێداریدا

گەڕان بەدوای نهێنیدا

چ دابڕانێكی هەڵوەریوم..

 

ساڵانی بێئۆقرەییم

ڕەنگە هەر ئەم ساتە بێ

كە بێئۆقرەی تۆم

وەك ئەو پەپوولانەی

ناز و گوڵیان لێ دەبڕێ..

 

بەدواتدا گەڕانی پێتم نەسوواندووە

تا لە بێدەنگیت كاڵ نەبمەوە و

پێكەوە ژیان بدزین و

لە نێوان دوو ژواندا بەشی بكەین..

 

بێخەبەرییت

ڕووتەنكیی منی شێواندووە

خەریكە تەنیاییم

بكاتە مشتێ چاوەڕوانییەوە

 

مەهێڵە تەنیاییم شەق بدا

لە هاتنتا دەژیم و بە نەبوونت عەوداڵ

غەریبتم و

لێرە بوون قومێ ژیانی ئەوێ

كە نەتوانم

قاوەیەك لەگەڵ تۆدا بشكێنم

 

تووڕەبونەكەت جێ بهێڵە

تادێ سڕترم

لە ئاڵۆزی خەتایەكمدا

بەیانیم كاولترە

نە شوێنپێیەك

لە سپێدەی خەونەكانمدا

نە دەرگایەك

لە كام لاوە هاتووی

ئازاری پارچەی ڕۆحم

كە بەدبەختییەكانم لە هەموو شتێ دادڕیوە..

 

جێم مەهێڵە هێشتا برینی عەشقەكەم

خوێنی لێ دەچۆڕێ

دڵیشم لەنێو چوارشەمدا چەند جوان دەسووتێ

وەك بڵێی پچڕابێتم لەنێو زەمەندا

تا لەگەڵ تۆدا

هێللانەیەك بۆئەبەدیەتێك دروست بكەم

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە