Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
پێنج شه‌ممه‌ 20 حوزه‌یران 2019

نامەی ( ۳۷ )

بەروار : 20 حوزه‌یران 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

هاڤان 

سلاو” دڵی من
ئەمشەو شەو زۆر دوورو درێژ دەبێت، گڵەی ئەمشەوە دەخەمە ئەستۆی زەمەنەوە!
چونکە تۆ پەیمان شکێن نی، من هێشتا نەنووستومە
لەبەر پەنجەرەی ژوورەکەم خۆم بەسەیرکردنی مانگ و ئەستێرەکان سەرقاڵ کردوە، چ دیمەنێکی جوانە شێوەی بریسکەی چاوەکانت دەدەن،
هەر لەوێوە تابزانم کاتژمێر بۆتە چەند سەیرێکی موبایڵەکەم کرد، یادگارێک دەستی گرتم، لێمگەڕێ با بۆت باسبکەم،
ئەزانی باسی چی دەکەم؟
باسی ئاو پڕژێنەکە دەکەم چ خەندەیەکی خستە سەر لێومان،
خەو دەیەوێت گرەوم لەگەڵ بکات، نازانێ من لەو یاخیترم!
کات دەیەوێ ژماردنی چرکەکانم لێ تێکەڵکات، نازانێ
من کاتژمێرەکانم ئەزبەر کردووە!
گڵۆپەکان دەیانەوێ کز بسوتێن تا ڕێنمایی مۆمەکانیش دەکەن خێراتر بتوێنەوە تا هەرەس بەڕووناکی بێت، نازانن من بەهۆی تالە قژە ڕەشەکانت هۆگری تاریکی بوومە،
دەتۆش سەیرێکی کات بکە لەوە زیاتر دووامەکەوە،
با ئەم ژاوە ژاوەش کۆتایی بێت، ئاخر بێدارەکەت هێشتا بێدارە، بەترپەکانی دلی کات دەژمێرێ،
تا هەرەس بە تاریکی بێنێت،

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە