Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
چوار شه‌ممه‌ 26 حوزه‌یران 2019

هاوڕەگەزخوازەکانى کوردستان لە نێوان خواست و گرفتەکۆمەڵایەتیەکان

بەروار : 26 حوزه‌یران 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

هەوراز ئەحمەد

 

لە سەر کورسیەکى یەکێک لە باخە گشتیەکانى شارى سلێمانى دانیشتبوو خۆى سەرقاڵ کردبوو بە مۆبایلەکەى دەستییەوە، جلێکى مۆدێرنى لەبەر کردبوو و پرچیشى کەمێک درێژ کردبوو ماکیاژێکى کاڵیشى بۆخۆى کردبوو، ئەو ڕێبوارانەى کە بە بەردەمیدا تێپەڕدەبوون بەچاوێکى نامۆوە تەماشایان دەکرد و زۆرجاریش بەر توانجى ئەو خەڵک ە دەکەوت یان پێى پێدەکەنین.

شیروان عەباس، ناوێکى خوازراوی یەکێک لەو کەسانەیە کە هاوڕەگەزخوازە و دەڵێت” من تاوانم نیە کە بەم جۆرە لە دایکبووم حەزى خۆشم نەبوە بەڵام ئەمە سروشتى منە و ناتوانم خۆم بگۆڕم”.

 

گوتیشى”ئێمەى هاوڕەگەزخوازان لە نێوان کۆمەڵگادا گیرمان خواردوە و زۆرجا ناتوانین ڕوو بکەینە شوێنە گشتیەکان چونکە هەر لە نێو خێزانى خۆمانەوە تاوەکو بازاڕ و دراوسێى و خزم و کەسوکار..هتد توانجمان لێدەدەن، ئەو شوێنەى کە زۆرجار ئێمە کۆدەکاتەوە ئەم باخەیە کە زۆرجار دێنە ئەم شوێنە”.

 

یەکێکى دیکە لەوهاوڕەگەزخوازانە کچێکى تەمەن 20 ساڵە کە نەیوسیت ناوى ئاشکرا بکرێت، لە ترسى کۆمەڵگا و خێزانەکەى ڕووى لە دەرەوەى ووڵات کردەوە ئەوەى بەئاگاپرێس گوت” کە لە کاتى گەورە بوونم هەست بەوە کردەوە من ناتوانم لەگەڵ ڕەگەزى بەرامبەردا بم بەڵام خێزانەکەم بەتایبەت باوکم هەرگیز ئەمەى قبوڵ نەدەکرد ئەگەرچى باسى خۆمم بۆ دایکم کرد بەڵام ئەوەیش نەیتوانى ئەمە قبوڵ بکات چونکە نەریتى خێزان و کۆمەڵگاى ئێمە ڕێگاى بەوە نەدەدا بۆیە کەوتمە بەر  هەڕەشە تاوەکو واى لێهات کە ویستیان شەوێک بمکوژن بەڵام بەوەم زانى رووم لە شوێنێکى داڵدانى ژنان کرد و لە دواى ئەوەش ڕێگایەکم دۆزیوە و ڕووم کردە دەرەوەى ووڵات، لێرە ڕێز لە خواستەکانم دەگیرێت و وەکو مرۆڤ تەماشا دەکرێم”.

 

لەتیف حسێن توێژەرى کۆمەڵایەتى بە ئاگاپرێس ڕایگەیاند” هاوڕه‌گه‌زباز، یان هاوڕه‌گه‌ز خواز، به‌ که‌سانه‌ ده‌وترێت که‌ مه‌یلی سێکسی ره‌گه‌زی خۆیان ده‌که‌ن و هه‌وڵی دروستکردنی په‌یوه‌ندی ئه‌ده‌ن له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی خۆیان و ره‌فتارو کرداریان به‌و ئاراسته‌یه‌دا ده‌چێت.. به‌شێوه‌یه‌کی گشتی و له‌ زۆرێک له‌ کۆمه‌ڵگاکاندا، له‌ کۆنه‌وه‌ بۆ ئێستا روانینێک بووه‌ که‌ ئه‌م بابه‌ته‌ وه‌ک جۆرێک له‌ تابۆ یان که‌سانی لاده‌رو له رێ ده‌رچوو پێناسه‌ کراون، به‌تایبه‌ت له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که‌ ئایین تێیدا باڵاده‌سته‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ وه‌ک دیارده‌یه‌کی قێزه‌ون سه‌یر کراوه‌و ئه‌و که‌سانه‌ به‌ نه‌خۆش ناوبراون”.

 

وتیشى” هاوڕه‌گه‌زخوازی له‌ زۆرێک له‌ کلتورو ئاینه‌کان نامۆ بووه‌، چونکه‌ ئه‌م ره‌فتارو مه‌یله‌ سێکسییه‌ هاوڕه‌گه‌زییه‌ پێچه‌وانه‌ی ئاین و کلتورو دابوونه‌ریتی کۆمه‌ڵگه‌یه‌، تێڕوانینیشیان به‌ جۆرێکه‌ که‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک ره‌تکردنه‌وه‌یه‌تی و به‌ دژی ئاین و دابونه‌ریت له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێت… شتێک کۆمه‌ڵگه‌و ئاین و دابونه‌ریت باوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ دژی بێت و به‌ تابۆ حه‌رام بزانرێت، به‌رده‌وامبوون و موماره‌سه‌کردنی له‌لایه‌ن هه‌رکه‌سێکه‌وه‌ بکرێت ئه‌بێته‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ژیانی ده‌بێت به‌تایبه‌ت ئه‌و کاتانه‌ی ئاشکرا ده‌بن، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌هه‌ندێ وڵات هه‌رچه‌ند هه‌ندێکیان به‌یاسا مافیشیان پارێزراوه‌ به‌ڵام هێشتا ناتوانرێت ببێته‌ دورخستنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ژیانیان”.

 

 

لە بارەى ئایا هاوڕەگەزخوازى لە هەرێمى کوردستان لە ڕووى یاسایەوە چۆن مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت؟ ئەحمەد کاوانى شارەزاى یاسایى ئەوەى بۆ ئاگاپرێس شیکردەوە..

 

لەرووی یاسایی ئەم حالەتە بە تاوان دانراوە وە لەرووی یاسایی یاساغ کراوە ئەمەش بەپێی یاسایی سزادانی عێراقی ژمارە ١١١ ی سالی ١٩٦٩ لە مادەیی ( ٣٩٣) ھاورەگەزخوازی بە تاوان دانراوە سزاکەی زیندانی کردنە بۆ ھەتا ھەتایی یان زیندانی کاتی ئەگەر کەسێک بە رەزامەندی یان بێ رەزامەندی رەگەزخوازی بکات وە لەم حالەتانە زرووفەکە بە مشدەدە دادەنرێت وەک،،

١. ئەگەر کەسە هاورەگەزخوازەکە تەمەنی لە ١٨ ساڵی کەمتر بێت.

٢. ئەگەر خزمایەتی تا پلە سێ لە نێوانیان دا بێت .

3- ئەگەر کەسەکان فەرمانبەری دەوڵەت بێ یان پیاوی ئاینی یان دکتۆر بێت

٤. ئەگەر کەسەکە لێپرسراو یان خەدامە بێت بەگشتی ماوەی زیندانی ١٥ بۆ ٢٥ ساڵە.

 

ووتیشى”لە چاوی کۆمەڵگا بە حالەتی قێزەون دادەنرێت و وە کەسەکان بە کەسی لادەر ھەژماردەکرێن ئەمانەش دوو جۆرن ئەگەر لە نێوان کواران بێت بە ( Gay) ناودەبرێت ئەگەر لە نێوان کچان بێت بە ( لیسبین ) ناودەبرێت ، وە لە کۆمەلگایەک بۆ کۆمەلگایەکی تر بە جیاواز سەیری ئەم حاڵەتە دەکەن لە ھەندێک کۆمەڵگا دانی پێدانراوە و بە یاسا رێگایی پێ دراوە وەک لە ھەندێک وڵاتی ئەوروپی وە لە ھەندێک کۆمەلگایی وەک کوردستانیش بە چاوی خراپەکاری و لادەر سەیری کەسەکان دەکرێت جونکە ئەم کەسانە شوناسێکی جیاوازیان ھەیە و شێوازی ژیانیان جیاوازە ، وە ھەندێک دیراسە پێیان وایە ئەمانە لەرووی جیناتەوە جیاوازن وە ئەگەر جینات بێت ئەوا دژایەتی کردن و تەمیزکردنیان بێ مانایە چونکە لەدەست خۆیان نیە وە اختیاری نیە”.

 

هەروەها ڕوونى کردەوە” تا ئێستا داتایەک نیە بڵێت لەکام ڕەگەز زیاترە بە ڵام لە ھەردوو ڕەگەز بوونی ھەیە لە ساڵانی پێشوو زیاتر لە ڕەگەزی کورە بوو بەڵام ئێستا لەڕەگەزی مێینەشا بوونی ھەیە بەلام ھیچ داتا و ئامارێکی زانستی نیە کە بیسەلمێنێ لە کام رەگەز زیاترە”.

 

لە بارەى ئەوەى ئایا هیچ ئامارێک یان ڕێکخراوێک هەیە بۆ ئەوەى پاڵشتى یان داکۆکى لە مافى هاوڕەگەزخوازەکان بکات لە کوردستان؟

 

کاوانى گووتى” من پێم وایە لەبەر ئەوەی لە ھەرێمی کوردستان تا ئێستا ئامار و داتای تایبەت نیە وە سەنتەرێکی ئاکادیمی تایبەت نیە بەو بابەتە بۆیە دیاری کردنی بە حاڵەت یان بە دیاردە قورسە چونکە کارەکە شاراوەیە بۆیە ناتوانین بڕیار لەسەر ئەوە بدەین بەڵام ئەوەی لێرە و لەوێ باس دەکرێت رێژەکە زۆر نیە بۆیە لە حاڵەت ماوەتەوە بەڵام ئەگەر ھۆشیاری خەڵک زیاتر بێت لەسەر ئەم پرسە لەوانیە دەرکەوێت کە ڕێژەکە زۆر زیاترە”.

 

ووتیشى” تا ئێستا لە ھەرێمی کوردستان ھیچ رێکخراوێکی تایبەت مەند بەو بابەتە نیە وە بەپێی بەدواداچوونم خەڵک بووە تەقدیمی کردوە لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان لە ھەرێمی کوردستان بەڵام لە لایەینی فەرمانگەوە داواکاریەکەی رەت کراوەتەوە جونکە ناوەرۆکی داواکاریەکە ناکۆکە لەگەل یاسایی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومەیەکان ، بەڵام لەناو ئەو ڕێکخراوانەی تایبەت بە پرسی ژنان یان ھۆشیاری گشتی باسی ئەو بابەتە کراوە بەڵام رێکخراوێک تایبەت بێت بە ھاورەگەزخوازی بوونی نیە لە کوردستان”.

 

 

 

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە