Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
هه‌ینی 28 حوزه‌یران 2019

مەرگ

بەروار : 28 حوزه‌یران 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 

هاودەمێکی بێ چارە
سەدجارڕەجمی ئەکەم؛
هەرلێم نابێتەوە،
دەستی لەگەردنی ــ
دانیشتنە تەنیای یەکانمەو
سنگی ناوە بەڕۆژگارەکانمەوە،
بەری خۆری پێ گرتووم ،
شەوەزەنگێکی سەپاندووەو
بەبایەکی ناوەختیش ـ
گڕی ناخ ساردسارد دەکاتەوە ،
مۆمەکەی دەستیشم
لەوپەڕی سوتانی و لەناوەڕاستی چاودێری یەکەی ـ
کۆتایی بەئەرکەکەی دێنێ و
دەکوژێتەوە،
ئـــــــــــــائەم قاچە بێ هێزانەشم ،
بڕیاریان داوە لەگەڵما نەگوزەرێن و
ئەڵێن هیلاکین ،
گۆچانەکەی دەستیشم شکاوەتەوە و
دەقی گرتووە لەگەڵ پشتی چەماوەم و
هاوڕاو تەریبن و ئەیانەوێ ــ
ماندوویەتیان بحەسێتەوە،
ئیتر هەستەکانیشم توانای وەدەرنانی حوزنیان نەماوەو
پاڵەپەستۆیان خستۆتەسەرم ؛
لەگشت لاوە ــ
پیری و تەنیای و بێ کەسی و هیوانەبوون
هەراو هوریایان ناوەتەوە ،
دادوەرێکیش لێم ئەڕوانێ و
سەری کاسیشم ــ
ئەم مـــــــــەلەك ولمەوتەی پێ وەدەرنانرێ و
ئیتر سەرەی مەرگـــــــــــــــــــــــــە …

 

بێریڤان محمد

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە