Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
هه‌ینی 28 حوزه‌یران 2019

ژنان لە نێوان غەدرو ماف دا لە ئیسلام

بەروار : 28 حوزه‌یران 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

زریان عەلی

ئاشکرایە قورئان سەرچاوەی یەکەمی شەرع و یاسایە،قورئان کتێبی پیرۆزی مسوڵمانانەو بەباوەڕی مسوڵمانان وتەی خودای ئیسلامە،فەرمودە  بریتییە لە بریارەکانی  پەیامبەر و سەرچاوەی دوهەمی شەرع و یاسایە دەربارەی مافەکانی  ژن و پیاو  و بەرێوەبردنی کۆمەلگا و ڕێنوێنی چونییەتی ئەنجامدانی ئەرکەکانییان ،بۆ هەمو ئەوانەی بایەخ بە کێشەکانی ژنان دەدەن ودەیانەوێت لە ڕاستی ماف و ئەرکەکانی ژنان تێبگەن لە شەریعەتی ئیسلامدا،باشترین ڕێگە پشت بەستنە بە سەرچاوە سەرەکی و حاشا هەلنەگرەکان بۆ ڕونبونەوەی راستییەکان،ئەو سەرچاوانە بریتین لە قورئان و فەرمودە و تەفسیری زانایانی ئیسلامی ،بە پشت بەستن بەم سەرچاوەنە دەگەینە ئەو ڕاستییەی سەرەکیترین هۆکاری ستەم لەسەر ژنان لە ولاتانی ئیسلامدا  شەریعەت و یاسای ئیسلامییەکانن،بۆ سەلماندنی ئەو ڕاستییە پێویستە ئاوڕێک لەو ئایەت و فەرمودانە بدەینەوە کە تایبەتن بە ژن ،ئەوکات بۆمان ڕون دەبێتەوە لە قورئان و فەمودەکاندا ژن نەک هەر سەربەخۆ نییە وەک ئینسانێکی خاوەن ماف و بریاردەر حسابی بۆ نەکراوە،بەڵکو ژن تەنها وەک کاڵایەک بۆ وەسیلەی خۆشگوزەرانی بۆ پیاوان دروستکراون و پێویستە لە خزمەت ویست و ئارەزوی پیاوانی ئیسلامدا بن ،هەروەک لە ئایەتی (١٤)ی سورەتی آل عمران هاتوە: زُيِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ الشَّهَوَاتِ مِنَ النِّسَاء وَالْبَنِينَ وَالْقَنَاطِيرِ الْمُقَنطَرَةِ مِنَ الذَّهَبِ وَالْفِضَّةِ وَالْخَيْلِ الْمُسَوَّمَةِ وَالأَنْعَامِ وَالْحَرْثِ ذَلِكَ مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَاللّهُ عِندَهُ حُسْنُ الْمَآبِ.
جلالین لە تەفسیری ئەم ئایەتەدا دەڵێت: خودا ژیانی ڕازاندۆتەوە بۆ ئینسان مەبەستی خودا لە ئینسان تەنها پیاوە،ئەو شتانەشی کە ژیانی پێ ڕازاندۆتەوە بۆپیاوان بریتین لە(لەزەت بردن لە ژن،پارەو زێڕ،بەخشینی کوڕی زۆر،ملک و مەڕو ماڵات)ئەگەر بە وردی سەرنج بدەین دەگەینە ئەو ڕاستییەی کە خودا نەک هەر ڕێزی لە ژن نەناوە وەک ئینسان،بەلکو لە ڕیزی مەڕو ماڵات دایناون و کردونی بە کارهێنەری خۆشگوزرانی پیاوان،خودا لەئایەتی (٢٢٣)ی ألبقرة ئەو ڕاستییەمان بۆ دەسەلمێنێت و دەڵێت:  نساؤکم حرث لکم فآتوا حرثکم أنی شئتم و قدموا لأنفسکم و أتقوا اللە واعلموا أنکم ملتقوە وبشرالمٶمنین.
خودا ئەمردەکات ژنەکانتان کێلگەتانن و شوێنی چاندنی وەچەن،جا بەهەر شێوەیەک دەتانەوێ تۆو بوەشێننە ناو کێڵگەکەتانەوە،واتا ژنان کێلگەی پیاوانن و پیاوان بۆیان هەیە هاوشێوەی دەغڵو دان ژنان تۆو بدەن و وەچەیان پێ بەرهەم بهێنن،جا بەدبەختی بۆ ئەو ژنانەیە کە ناتوانن وەچە بەرهەم بهێنن ئەوکات ژنێکی تر دەبێتە کێڵگەی پیاوەکانیان بە خاتری بەرهەم هێنانی وەچە بە بێ گوێدانە لایەنی دەرونی ئەو ژنەی کە ناتوانێ وەچە بەر‌هەم بهێنێت،بەڵام ئەم هاوکێشەیە بۆ پیاوان پێچەوانەیەو ژنان نەک بۆیان نییە بریاریان هەبێ لە کێشەی دروستنەکردنی وەچە لەلایان هاوسەریانەوە بەلکو پێویستە بێدەنگ بن و بیشارنەوە بە خاتری لەکەدار نەکردنی هاوسەریان،لێرەوە بۆمان روندەبێتەوە کە  ژنان موڵکی پیاوانن و پیاوان خاوەندارێتی ژنان دەکەن وژنان بۆیان نییە خاوەن بریارو بیرکردنەوەی تایبەت بە خۆیان بن وەک پیاوان،بە بیانوی ئەوەی ژنان لاوازن و کەم بیرن ناتوانن خاوەندارێتی بۆ خۆیان بکەن،هەر لەم پەیوەندییەدا لە سورەتی ألبقرة ئایەتی (٢٨٢)دا هاتوە : يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِذَا تَدَايَنتُم بِدَيْنٍ إِلَى أَجَلٍ مُّسَمًّى فَاكْتُبُوهُ وَلْيَكْتُب بَّيْنَكُمْ كَاتِبٌ بِالْعَدْلِ وَلاَ يَأْبَ كَاتِبٌ أَنْ يَكْتُبَ كَمَا عَلَّمَهُ اللّهُ فَلْيَكْتُبْ وَلْيُمْلِلِ الَّذِي عَلَيْهِ الْحَقُّ وَلْيَتَّقِ اللّهَ رَبَّهُ وَلاَ يَبْخَسْ مِنْهُ شَيْئًا فَإن كَانَ الَّذِي عَلَيْهِ الْحَقُّ سَفِيهًا أَوْ ضَعِيفًا أَوْ لاَ يَسْتَطِيعُ أَن يُمِلَّ هُوَ فَلْيُمْلِلْ وَلِيُّهُ بِالْعَدْلِ وَاسْتَشْهِدُواْ شَهِيدَيْنِ من رِّجَالِكُمْ فَإِن لَّمْ يَكُونَا رَجُلَيْنِ فَرَجُلٌ وَامْرَأَتَانِ مِمَّن تَرْضَوْنَ مِنَ الشُّهَدَاء أَن تَضِلَّ إْحْدَاهُمَا فَتُذَكِّرَ إِحْدَاهُمَا الأُخْرَى وَلاَ يَأْبَ الشُّهَدَاء إِذَا مَا دُعُواْ وَلاَ تَسْأَمُوْاْ أَن تَكْتُبُوْهُ صَغِيرًا أَو كَبِيرًا إِلَى أَجَلِهِ ذَلِكُمْ أَقْسَطُ عِندَ اللّهِ وَأَقْومُ لِلشَّهَادَةِ وَأَدْنَى أَلاَّ تَرْتَابُواْ إِلاَّ أَن تَكُونَ تِجَارَةً حَاضِرَةً تُدِيرُونَهَا بَيْنَكُمْ فَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَلاَّ تَكْتُبُوهَا وَأَشْهِدُوْاْ إِذَا تَبَايَعْتُمْ وَلاَ يُضَآرَّ كَاتِبٌ وَلاَ شَهِيدٌ وَإِن تَفْعَلُواْ فَإِنَّهُ فُسُوقٌ بِكُمْ وَاتَّقُواْ اللّهَ وَيُعَلِّمُكُمُ اللّهُ وَاللّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيم.

کورتەی ئەم ئایەتە ئەوەیە بۆ شاهێدی دان دەبێت دوو پیاوبێت،ئەگەر بەردەست نەبو ئەوا یەک پیاو دوو ژن بە شاهید وەربگرن،ئەگەر یەکێکیان لە بیری چو ئەوی تریان بە بیری بهێنێتەوە،لە بابەتی بەشە میراتیش لە قورئاندا ژن نیوەی پیاوی پێ دەبڕێت،ئەمانەو چەندان ئایەت لە سورەتە جۆراو جۆرەکان هەن  پلە دوو بونی ژن و بێ مافی ژن دەسەلمێنن،لە لایەکی دیکەوە بە فەرمانی خودا و پێغەمبەری خودا مافی پیاو لە سەر ژن مەزنترین مافە،هەروەک خودا لە ئایەتی (٢٢٨)ی سورەتی ألبقرة دا خودا بەم شیوەیە باسی باڵادەست بونی پیاو بەسەر ژندا دەکات::

ولهن مثل الذی علیهن بالمعروف وللرجال علیهن درجة.

مافی پیاو پلەیەک لە سەرەوەی مافی ژنە،بەمەش جارێکی تر تەئکید لە پلە دوو بونی ژن دەکاتەوە،هەروەک پەیامبەرر دەڵێت: لو كنت امرا احدا ان يسجد لاحد لامرت المراة ان تسجد لزوجها. ئەگەر قەرار بێت سوجدە بۆ کەسێک ببرێت بێجگە لە خودا ئەوا ئەمرم دەکرد کە ژنان سوجدە ببەن بۆ مێردەکانیان،لە حەدیسێکی تردا دەڵێت: ان من حقه عليها ان لو كان من فرقه الى قدمه صديد فلحسته ما وفته حقه

هه‌مان حه‌دیس به‌ شێوه‌یه‌كی تر هاتوه‌ له‌ جیاتی ( صدید ) ووشه‌ی ( قرحة ) به‌كار هاتوە..
قرحة واتا برین ..

واتا: پیاو هێندە هەقی هەیە بەسەر ژنەوە ئەگەر لە بنی پێیەوەتاکو تەوقی سەری کێم و بریندار یاخود برین بێت و ژنەکەی بەزمان بۆی بلێسێتەوە هێشتا هەقی پیاوەکەی نەداوە،بەو کەسەی ڕۆحی محمدی بەدەستە هیچ ژنێک ڕەزامەندی خودا بەدەست نا‌هێنێ ئەگەر مێردەکەی لێی ڕازی نەبێت،وە ئەگەر مێردەکەی داوای مەیلی لێکرد بەسەر وشتریشەوە بوە دەبێت بۆی جێبەجێ بکات،هەر لەم پەیوەندییەدا لە ئایەتی (٣)ی سورەتی النساء خودا ڕێگەبە مسولمانان دەدات بە قۆرخکردنی ژنان لەلایەن پیاوانەوە دەڵێت::

وَإِنْ خِفْتُمْ أَلاَّ تُقْسِطُواْ فِي الْيَتَامَى فَانكِحُواْ مَا طَابَ لَكُم مِّنَ النِّسَاء مَثْنَى وَثُلاَثَ وَرُبَاعَ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلاَّ تَعْدِلُواْ فَوَاحِدَةً أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ ذَلِكَ أَدْنَى أَلاَّ تَعُولُواْ.

واتا پیاوان دەتوانن تا چوار ژن بهێنن و داوای لێکردون کەعەدالەت لە نێوانیان ڕەچاو بکەن کە ئەمە شتێکی مەحاڵە ،بە بێ گوێدان بە لایەنی دەرونی و هەست و ئیحساسی ئەو ژنە لە هاوبەشی دروستکردنی ئەو هەست و خۆشەویستییە،بەم جۆرە دەگەینە ئەو بروایەی هەم شەرع و یاسا و هەم قورئان و حەدیس حوکمێکی قورس بەسەر ژناندا دەسەپێنن،ئەویش ئەوەیە کە ژن دەبێت هەمیشە لە خەمی ڕازیکردنی مێردەکەی بێت تا بتوانیت بەهەشت و رەزامەندی خودا بەدەست بێنێت،بە جۆرێکی تر چونە بەهەشت و دۆزەخ بۆ ژن بەسراوەتەوە بە حوسن و رەزای مێردەکەیەوە،بەمجۆرە پیاو لەدەسەڵتیدا هەیە چارەنوسی ژن بگۆڕێت بەهەشتی بێت یاخود دۆزەخی،بەم شێوەیە پەیامبەر و قورئان پیاو دەکەن بە خودا بەسەر ژناندا.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە