Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
شه‌ممه‌ 29 حوزه‌یران 2019

چیم بۆ نەكردی.!!

بەروار : 29 حوزه‌یران 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

ھەرچـی شەپۆلی دەریا ھەیە
لە سیـنەما ڕامـگرت
ھەتا پرچـی تۆ نەئاڵۆسـکێ
کەچـی جارێ
بە نەسیمی جۆگەیەک دا
شەوونمێکی تەڕی کەزیت
بـۆ نەناردم

ھەرچی بارانی ئەم وەرزەیـە
لە چاوانـما قەتیسـم کرد
ھەتا
نەونەمامی
باڵای تــۆ تەڕ نەبی
کەچی جارێ
دەستنوێژێکت
بە ئەسرینی
چاوەکانی من ھەڵنەگرت

ھەرچی بەفری کوێسـتان ھەیە
لە لوتکەی گەنجـێتی خۆم دا دامباراند
تا ڕەشێنەی چاوەکانت بەفر نەیبا
کەچی جارێ
دەستت نەبرد چڵێ ئەرخەوانی خەمم لێ کەیتەوە

ھەرچی تەمی شاخ و
تەمی پێ دەشت ھەیە
لەسەر سەرم ڕامگرتن بۆت
ھەتا سۆمای چاوانی تۆ
جوانتر و دوورتر ببینێ
کەچی جارێ
پەنجەرەی خەم لێ نیشتوی دڵمت
بە پۆشەنێکی تەنکی خۆت
بۆ نەسڕیم..!!

 

عـــلــی امــین

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە