Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
چوار شه‌ممه‌ 3 ته‌مموز 2019

فازڵ سوڵتان : نەوشیروان مستەفا حەوت هەزار دۆلار و چەکەکەی لێسەندم

بەروار : 03 ته‌مموز 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

دیداری : جەلال هۆرێنی 

فۆتۆ : حەمە رانیەیی

گەڕانەوە بۆ مێژوو ، کولانەوەی برینەکانە، ئەوان بۆ تێکۆشان لە دژی دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری و فاشیزم ، روویان لەشاخ کرد ، هەموویان پێکەوە لە ئاوازی باڵندەکان جێژیان وەردەگرت و بەنمەی باران سەمایان دەکرد، خەونی ئەوان بۆ بەدیهێنانی ئازادی و دیموکراتی بوو، خەونیان شەهیدبوون بوون لە پێناو ئازادی ، هیچ کام لەو پێشمەرگانە بۆ شەڕی یەکتر نەرۆیشتنە شاخ ، بەڵام سەرکردەکانیان لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان ئەوانیان بەکوشت دەدا، زۆر قورسە تۆ لە حزبێک بیت و خاڵۆ و ئامۆزاکانت لە حزبێکی تر بێت و لە بەرامبەر یەک لولەی تفەنگەکانتان ئاراستەی یەک بێت بۆ کوشتنی یەکتر. پشتاشان قەتڵ و عامی شیوعیەکان لەلایەن یەکێتی و بە سەرپەرشتی نەوشیروان مستەفا ، مێژوویەکە هەرگیز لەبیر ناکرێت.

 

لە ئەدەبەوە بۆ پێشمەرگایەتی

فازڵ سوڵتان  پێشمەرگەی دێرینی حزبی شیوعی ، کە شاعیریەکی بە تواناو خاوەن سەلیقەیە، لە هەشتاکانەوە هۆنراوەی هایکۆ دەنوسێت ،خاوەن دیوانێکە بە زمانی عەرەبی کە لە ووڵاتی میسر چاپ کراوە. فازڵ دەڵیت: لەسەرەتایی لاویەتی چومە ناو رێکخستنەکانی حزبی شیوعی لە رێگای قوتابیانەوە بوو ، کە ئەو کاتە پارتیەکان لیژنەی کۆتەکیان دروست کردبوو ،زۆرێک لە کادیرانی ئێمە بەر لێدان کەوتن. من بەردەوام بووم تاوەکو ساڵی ١٩٧٩ دوای ئەوەی رۆێشتمەوە بۆ ماڵ، لە ساڵی ١٩٨٢ بوومە پێشمەرگەی حزب .
فازڵ دەڵیت : لە سەرەتای هەشتاوە ، هۆنراوەی هایکۆم دەنوسی ، دنیای ئەدەب لای من خەون و دونیا بینینی هەموو جیهان بوو، هەمیشە عەوداڵی وشە و هۆنراوەی نوێ بووم ، بەردەوام خەریکی خوێندنەوە بووم .لە شاخیش هەمیشە بەکتێبەوە خۆم مشغوڵ دەکرد، بەڵام مەمۆی بەرپرشم  لەوەشدا رێگری لیدەکردم.

 

پشتاشان هەرگیز لەبیر ناکرێت

پشتاشان ئەو ناوەی بۆ شیوعیەکان چاو پر فرمیسک دەکات و هەر گیز لەبیر ناچیت ، بوە بە مێژوویەکی ڕەش لە خەباتی کوردایەتی کە نەوشیروان مستەفا سەرپەرشتی دەکرد، یەکیتی بە هاوکاری بەعس بۆ پاککردنەوەی هەموو هێزە کوردیەکان پەلاماری حزبی شیوعی دا، پێشتر نەوشیروان مستەفا نامە دەنێرێت بۆ حزبی شیوعی دەڵیت ، ئێمە بۆ ئیوە نەهاتوین ، رێگامان بدەن با برۆێن لەگەڵ پارتی شەڕ دەکەین ، پێش ئەوەش حزبی شیوعی و مام جەلال رێکەوتنی ئەوەیان کردبوو هەردوولا شەڕ نەکەن. فازڵ سوڵتانی دەڵێت: هێزەکانی یەکێتی لەهەموو کوردستانەوە هاتوبون ، رەبیەکانی بەعسێش بە بلاکچتۆر ناوچەکەیان بۆ رۆشن دەکردنەوە، بە بەێ ترس بە بەردەم رەبیەکانی بەعس دەچوون .لەو پەلامارەدا کە زۆربەی دەرچووی زانکۆ و کەسانی ئەکادیمی بوون بە دیلی شەهید کران ، ئەوانەی زیاتر بەدیلی شەهید بوون لە نەتەوەت عەرب بوون.
فازڵ سوڵتان دەڵیت: نەوشیروان مستەفا بریاری دا بوو هەر پێشمەرگەیەکی یەکێتی پێشمەرگەیەکی شیوعی بکوژێت هەرچی هەیە و دەستی دەکەوێت بۆ خۆی ، هەرشتێکش بە کۆمەڵ و زۆر بوو بۆ حزبە.
فازڵ بەچاوی پر لە گریانەوە دەیوت :پێشمەرگەمان بەدیلی شەهید بووە، لەبەر تەنها سەعاتەکەی دەستتی یان ئەڵقەیەلی پەنجەی ، هەورەها دەڵیت: من بەدیل گیرام حەوت هەزار دۆلاری حزبم پێبوو، لەگەڵ کلاشنکۆفێک بردمیان بۆ لای نەوشیروان، لەبەر ئەوەی خاڵم شەهیدی یەکێتی بوو نەیان کوشتم، نەوشیروان پێووتم حەوت هەزار دۆلاەکە و چەکەکەت دەدەینەوە بۆ خۆت ، لە بەرامبەردا ببە بە یەکێتی ، منش پێم ووتن دەچمەوە دەبم بە جاش نابمە یەکیتی ، هەر لەوێ پارەو چەکەکیان لێسەندم و بەرەڵایان کردم .

 

 

خدر کاکل لەباوەشی من شەهید بوو

فازڵ سوڵتان دەڵیت من بەتەمەن منداڵ بووم ، خدر کاکل تەمەنی لەنزیک حەفتاو پێنج ساڵێک دەبوو، بەڵام منی زۆر خۆش دەویست، بوبوین بەهاورێ ، متمانەی پێم بوو، لەکاتی شەڕی  پشتاشاندا ئێمە دەرچوین لە لێوژە دەهاتین کەوتینە کەمینی یەکێتی ، قادر خەبات ئێمەی ناسیەوە و ئیعازی دا بە رەبیەکەی سەرەوە تەقەمان لێبکەن ،لەو شەڕەدا ئازایەتی و قەرمانی خدر کاکل تەنها لە فلیمدا هەبوو، ئەوەی بەچاوی خۆی نەیبینی بێت ڕەنگە باوەڕ نەکات .
لەدوای ماوەیەکی زۆر شەڕکردن فیشەکێک بەر سنگی کەوت لەپشتەوە دەرچوو بوو ، لەو کاتەدا پێ ووتم من دەمرم ئەمە کۆتاجارمە ، منش قسەم لەگەل دەکرد پێ ووتم برۆ خۆت زرگار بکە.
فازڵ سوڵتان بە چاوی پر فرمێسەکەوە دوا وتەی شەهید خدر کاکل وتەوە ،لەکۆتا وتەی خدر کاکل وتی : جەلال تاڵەبانی  ناهێڵیت کورد ئاسودەبێت و یەکگرتوبێت، عەزیز محمەد و سەرکردەکانی حزبی شیوعی توانبارن و کەسانی لاوازن و بۆ سەرکردایەتی ناشێن.لەو کاتەدا هەناسەی پێ نەما و بەدەستی خۆم چاوەکانم داخست.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە