Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
پێنج شه‌ممه‌ 4 ته‌مموز 2019

ج شۆڕشێكە؟؟

بەروار : 04 ته‌مموز 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

شۆڕشێك،
ڕەگی لە خیانەت و،
(بەر)ی لە درۆ و،
سێبەری لە ھەورو،
خەباتی بۆ پارە ھۆنیبێتەوە،
من ھیچ ئومێدێكم پێی نیەو ناشبێ…!!
لە ڕشتنی خوێنی برایەكمدا،
لەھەرپارچەیەكی نیشتمان بێ،
من،
ئاسۆیەك بۆ ئامانج و،
ھەنگاوێك بۆ گەیشتن بەرەو مەنزڵ نابینم..!!
ڵە چركەساتی دروست بوونی،
یەكەم مەفرەزەی شاخ و،
یەكەم كۆبونەوەو،
یەكەم بڕیارو یەكەم ئامانج ،
بۆ خەونی میللەتی كورد،
تا دوێنێ و ئەمڕۆش،
تا مردنی من و كوڕو كوڕەزاكانیشم،
دڵنیام كە ھیچ بەھیچ ناكەن..!!
ئاخــر ئەمانە (شۆڕشگێڕ) نین،
بەڵكو،
شۆڕش (گێ) و شۆڕش (گێڕن)….!!

 

عــلــی امـــین

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە