Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
پێنج شه‌ممه‌ 4 ته‌مموز 2019

نیقابی ژنان شکاندنی شکۆی پیاوانە

بەروار : 04 ته‌مموز 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

زریان علی

بە پێی سەرچاوە مێژوییەکان پێناسەی نیقاب بریتییە لە پارچەیەک قوماشی تەنک کە روخساری ژن دابپۆشێت ،مێژووی نیقاب دەگەڕێتەوە بۆ پێش سەرهەلدانی ئاینە یەکتاپەرستییەکان ،لە سەردەمی شارستانییەتی مسرییە کۆنەکان و یۆنانییەکان و سۆمەریەکان تەنها ژنە خانەدان ودەسەڵاتدارەکان بە کاریان دەهێنا ئەو بەکارهێنانەش بۆ ئەوە بو کۆیلەو خزمەتکار و بەردەستەکان نەیان ناسنەوە،بەڵام لە ئاینی ئیسلامدا بابەتی نیقاب لە لایەن زانایانی ئیسلام مشتو مرێکی زۆری لەسەرە و نەیان توانیوە یەک دەنگ بن لەسەر ئەوەی نیقاب جل و بەرگێکی دینییە و لەلایەن خودا داواکراوە بۆ ژنان یاخود بە پێچەوانەوە هەندێک لە زانایان پێان وایە نیقاب سونەتی پێغەمبەرە و لە کاتی ئاشوبدا فەرزە،چونکە ژن عەورەت و ئاشوبە بۆ پیاوان،هەندێکی تریان بە تایبەت رەوتی سەلەفییەکان پێیان وایە نیقاب فەرزە و پێویستە ژنان بیپۆشن بۆ بەدەست هێنانی رەزامەندی خودا،هەروەک عن آلنبی ئاماژە بە یەکێک لە لەفەرمودەکانی پەیامبەر دەکات و دەڵێت
عن عبد الله بن مسعود -رضي الله تعالى عنه- عن النبي – صلى الله عليه وسلم – قال: ” إِنَّ الْمَرْأَةَ عَوْرَةٌ ، فَإِذَا خَرَجَتِ اسْتَشْرَفَهَا الشَّيْطَانُ ، وَأَقْرَبُ مَا تَكُونُ مِنْ وَجْهِ رَبِّهَا وَهِيَ فِي قَعْرِ بَيْتِهَا”
واتە : عەبدوڵای كوڕی عومەر (ڕەزای خوای لێ بێت ) دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم)
دەفەرموێت: ئافرەت هەموی عەورەتە کاتێک لە ماڵ دەربچێت شەیتان پێشوازی لێ دەکات و دەیڕازێنێتەوە لە پێش چاوی پیاوان بۆ ئەوەی زەفەری پێ بەرن و گومرایان بکەن،بۆیەنزیکترین کات کە ژنان رەزامەندی خودا بەدەست بهێنێت ئەوکاتەیە کە لەناو ماڵەکانی خۆیان بن نەچنە دەرەوە ، لەو سەردەمەدا ژنان تەنها بۆ جێبەجێکردنی پێداویستییەکانیان مۆڵەتیان پێدراوە واتە بۆ سەرئاو چونکە لە سەردەمی پەیامبەردا ماڵەکان سەرئاویان نەبوەو بۆیە ڕێگەیان داوە بە ژنان بە کۆمەڵ دەربچن بۆ شوێنی چۆڵ و دارستانەکان بۆ سەرئاو کردن،واتا تەنها لەم حاڵەتەدا ژنانی ئیسلام بۆیان هەبوە برۆنە دەرەوە ئەویش بە داپۆشراوی ژنان ناچارکراون کە خۆیان دابپۆشن سەرەکی ترین شوێن کە پێویست بوە دابپۆشرێت ڕوخسار و سەریان بوە چونکە پێیان وابوە ڕوخسارو موی ژنان لە هەمو شوێنێکی تری جەستەی زیاتر جێگەی سەرنج بوە،گەروردبینەوە لە فەرمودەکانی محمد و بیروبۆچونی زانایان دەگەینە ئەو ڕاستییەی ژنان لە ئاینی ئیسلام هەمیشە جێگەی ئاشوب و فیتنە بون و هۆکاربون بۆ گومرا بونی پیاوان ،تەواوی ئازادییە جەستەی و ئەقڵانییەکانی ژنیان زەوت کردوە وژن جێگەی نەفرەتی پیاوانی ئیسلام بون و بە هۆکاری دروستبونی فیتنەو ئاژاوە ناوزەند کراون و نەفرەت لێکراو بون لێرەدا پرسارێک دێتە کایەوە ئایا تەنها پیاوان خاوەنی هەست و حەزو ئارەزون ؟ ئایا حەز و ئارەزو بە تەنها مۆرکی پیاوانە ؟بۆچی تەنها ژنان ئەکەن بە هۆکاری دروستبونی فیتنە و ئاشوب ؟لە کاتێکدا گەر بە واقعی لەم بابەتە بروانی دەبینین پیاوانیش سەرنجی ژنان ڕادەکێشن بەلای خۆیان و ئەبنەهۆی دروستبونی فیتنە لە کۆمەڵگەدا، ، کەوایە بۆچی روخسار داپۆشین تەنها لە ژنان داواکراوە ؟هەر لەم پەیوەندییەدا و لە لایەکی تر لە تازەترین فەتوای زانایانی ئیسلام لە دیارترین شێخەکانی ئەزهەر دکتۆر ئەحمد ئەلتەیب کە بە ئیمامی ئەکبەر ناسراوە دەڵێت نیقاب نە سونەتە و نە واجبە تەنانەت بەشێک نییە لە بنەماکانی ئاینی ئیسلام بەلکو تەنها ڕێگەپێدراوە بە هەر ژنێکی مسولمان ئەگەر ویستی بیپۆشێت بەڵام نابێت پێی وابێت کارێکی کردوە لەسەری پاداشت دەدرێت بەلکو تەنها ئەوەیە لەسەری سزا نادرێت،چونکە بابەتێک نییە خودا لە قورئاندا باسی کردبێت،لێرەدا دەتوانم بڵێم نیقاب نەک فەرز نییە بەڵکو بابەتێکی نمایش کارانەیە و ژنانی ئیسلام دەیانەوێ بەم جۆرە نمایشی خۆیان بکەن ،هەروەک ڕوناکبیر مەریوان وریا قانع دەڵێت: (نیقاب فۆڕمێکی تایبەتە لە نمایش گەرای ئاینی ژێرخانە نەفسی و ڕەمزییەکەیەتی حەزێکی پەڕگەرییە بۆ دەرکەوتن و خۆ نمایش کردن ئەمەش پارادۆسکێکی تایبەت لە خۆی دەگرێت چونکە جەستەی ژن لەوکاتەدا دەیەوێت لە ژێر نیقابدا خۆی بشارێتەوە لە هەمان کاتدا حەزو خواستێکی گەورە بۆبینین و دەرکەوتنی لەناو ڕوبەری گشتیدا ئاڕاستەی دەکات) بە بۆچونی من نیقاب بریتییە لە قبوڵکردنی کۆیلایەتی وزەوتکردنی ئازادییە ئەقڵانی و جەستەییەکان،ئەو ژنانەی قبوڵی نیقاب دەکەن خۆیان دیل بون و خاوەندارێتی پیاوان بۆخۆیان قبوڵ دەکەن،دەتوانم بڵێم نیقاب ئاماژەی سەرەکی بە مرۆڤ سەیرنەکردنی ژنانە و بە تەواوی دژی ئازادییە ئەقڵانی و جەستەییەکانی ژنانە،قبوڵکردنی ئەو بە نیو سەیرکردنەی ژنانە کە لە قورئان و حەدیس ئاماژەی پێکراوە قبولکردنی ئەو کلتورو فەرهەنگەیە کە ژن بە عەورەت و ئاشوبو فیتنە و هاوەڵی شەیتان ناساندوە چونکە نیقاب بێڕێزییە بە ژن وەسفکردنیەتی بەوەی کە ژن بێجگە لە عەورەت هیچی تر نییە،لە لایەکی ترەوە غەدرێکی گەورەیە کە ئیسلام لە کەرامەت و شکۆی پیاوانی دەکات چونکە ئیسلام هێندەی پیاوان بە بونەوەرێکی سێکسی پەرستیان دەناسێنێ هێندە بە مرۆڤێکی خاوەن ئیرادەو ئەقڵانیان ناناسێنێت، بەمەش دەگەینە ئەو ڕاستییەی ئاینی ئیسلام ئاینی لەکەدارکردنی کەرامەت و شکۆی ئینسانە بە گشتی و ژن بەتایبەتی.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە