Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
هه‌ینی 5 ته‌مموز 2019

بە بڕیاری قایمقامی قەزای دەربەندیخان شەڕەسەگ قەدەغەکرا.

بەروار : 05 ته‌مموز 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

زێدان تەها

قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان بۆ پاراستنی ئاژەڵان بڕیاری قەدەغەکردنی کوشتنی ئاژەڵی بەرەڵا و شەڕی ئاژەڵان , بە تایبەتیش شەڕە سەگی دەرکرد .

باسی لەوەشکرد ” هەر سەگێک بوبێت بە هۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشیە مەترسیدارەکان, وەک (سەگی هاری) بۆ هاوڵاتیان ,بە پێی بڕیاری لیژنەی تایبەت لە هۆبەی تایبەت ڤیتینەری و پیزیشکێکی پسپۆر بڕیاری لەناوبردنی دەدرێت ,بە پاڵپشت بە جاڕنامەی جیهانی مافی ئاژەڵان “.
لە بڕیارەکەشدا هاتووە” بەکارهێنانی ژەهر قەدەغەیە بە هەموو جۆرەکانیەوە و وە پێویستە ڕەفتارێکی شیاو, لەگەڵ تەرمی ئاژەڵەکەدا بکرێت”

شەڕە سەگ یەکێکە لەو دیاردەبڵاوانەی لەم دواییەدا زیادی کردووە و لەنێو خەڵکدا بە کاردەهێنرێت ,کە بڕێک پارە ئەخەمڵێنرێت لە بەرانبەر دۆڕانی سەگەکەیدا , هەروەها بەبیانووی جۆراوجۆر ڕۆژانە ئاژەڵانی بەرەڵا دووچاری کوشتن ئەبنەوە.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە