Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
پێنج شه‌ممه‌ 11 ته‌مموز 2019

رابون مەعروف لەکۆبوونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکان دەکرێتە دەرەوە

بەروار : 11 ته‌مموز 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

دوێنێ رابون مەعروفیان لە ژوری کۆبونەوەکانی سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق دەرکردوە

دوێنێ لەکۆبوونەوەی سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق رابون مەعروف چووەتە ژوورەوە تا وەک سەرۆکی فراکسیۆن بەشداری بکات، بەلام یوسرا رەجەب (سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ) لەەێ بووەو بەشداری کۆبونەوەکە بووە و پێی وتوون کە رابون نوێنەری نەوەی نوێ نیە، ئەوان دوو پەرلەمانتارن و لە نەوەی نوێ جیابونەتەوە.

دواتر سەرۆکایەتی پەرلەمان بە رابون مەعروفیان راگەیاندوە، ئێوە جیابوونەتەوەو ئێمەش مامەڵە لەگەل نەوەی نوێ و سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوی دەکەین و جارێ نازانین ئێوە کێن و فراکسیۆن بە ج ناوێکەوە دروست دەکەن و هیچ موافەقەتێکمان نەکردوە بۆ دروستکردنی فراکسیۆنی نوێ، بۆیە تکایە بچۆرە دەرەوە.
دواتر رابون مەعروف لەکۆبوونەوەکە کراوەتە دەرەوەو رەنگی زەرد بوەو تێک چووە.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە