Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
هه‌ینی 12 ته‌مموز 2019

نرخ و بەھای ژن لە ئیسلام

بەروار : 12 ته‌مموز 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

زریان عەلی

قورئان پێکهاتوە لە ٣٠ بەش و ١١٤ سورەت و٦٢٣٦ ئایەت،یەکێک لەم سورەتانەی قورئان بە ناوی ژن دانراوە کە سورەتی (النساء)ه پەیڕەوکەرانی ئیسلام ئەم سورەتە بە بەڵگەی بەرزنرخاندن و شکۆدارکردنی ژنان لە لایەن خودا ناودەبەن بە پاساوی ئەوەی پێش هاتنی ئیسلام هیچ ڕێزو شکۆیەک لە ژن نەنراوە و هیچ بە هایەکی ئینسانی و کۆمەڵایەتی پێ نەبەخشراوە،بە هاتنی ئاینی ئیسلام ڕێزو شکۆ بە ژن بە خشراوە و وەک مرۆڤێکی خاوەن ماف مامەڵەی لەگەڵ کراوە،بەڵام ئەگەر ئاوڕێک لە سورەت و فەرمودەکانی پەیامبەر بدەینەوە دەبینین ئەم وتانە تەواو پێچەوانە دەبنەوە و ڕاستی ئایەت و فەرمودەکان تەواو پێچەوانەی ئەو بانگەشەن کە پەیڕەوکەرانی ئیسلام دەیکەن،بۆ نمونە لە سورەتی النیساء ئایەتی( ١) هاتوە: يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُواْ رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالاً كَثِيرًا وَنِسَاء وَاتَّقُواْ اللّهَ الَّذِي تَسَاءلُونَ بِهِ وَالأَرْحَامَ إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا واتە: ئەی خەڵکینە لە خەشم و نارەزای ئەو پەروەردگارەتان خۆ بپارێزن کە ئێوەی لە تاکە نەفسێک دروست کردوە،هەر لەو نەفسەش هاوسەرەکەی بەدی هێناوە لەو دوانە پیاوان و ژنانی زۆری خستۆتەوە
ابن کثیر لە تەفسیری ئەم ئایەتەدا دەڵێ: خودا ئەمر دەکات بە عەبدەکانی کە بیپەرستن و شەریکی بۆ دانەنێن، وە تێبگەن کە هەمویانی لە یەک نەفس دروست کردوە کە ئەویش ئادەمە. دواتر حەوای لە پەراسوی چەپی ئادەم دروست کرد کە لە خەو دا بوو. کاتێك ئادەم لە خەو هەستا و حەوای بینی، لە پێشدا سەری سورما و پێی سەیر بو، پاشان بە ئەمری خودا هەردوك خۆش حال بوون و حەزیان کرد
بوخاری لە تەفسیری سەحیح دا دەڵی، پەیامبەر وتی :
أستوصوا بالنساء خیرا، فأن المرأة خلقت من ضلع أعوج، وأن أعوج شيء في الضلع أعلاە، فأن ذهبت تقیمە کسرتە، وأن ترکتە لم یزل أعوج.
واتە ژن لە ئەساسدا لە شتی چەوت دروست کراوە. شتی چەوت مەبەست هەمان پەراسوی ئادەمە ،بە چەوت شوبهاندنی ژن دەگەرێتەوە بۆ سەر ئەسڵەکەی خۆی کە هەمان پەراسوە. لێرەدا ئاماژەیە بە عەقڵی ژن کە لە سەری دایە، واتە راست ئەوەمان پێ دەڵێ کە ژن بە کەم ئەقڵ دروست کراوە و دەبێ چۆن دروست کراوە ئاوا مامەڵەی لە گەڵ بکرێت، ئەگەر بتەوێ ڕێکی بکەیتەوە واتە رێزی لێ بگری و عاقڵی بکەی، ئەوا یاخی و گومرا دەبێ ، لە لایەکی دی لە ئایەتی ٥ی سورەتی النیساء دا خودا دەڵێت: وَلاَ تُؤْتُواْ السُّفَهَاء أَمْوَالَكُمُ الَّتِي جَعَلَ اللّهُ لَكُمْ قِيَاماً وَارْزُقُوهُمْ فِيهَا وَاكْسُوهُمْ وَقُولُواْ لَهُمْ قَوْلاً مَّعْرُوفًا.
واتە: پارەی خەرجی ماڵ مەدەنە دەست کەم ئەقڵ و نەفام (السفهاء) موفەسیران ئاماژە بەوەدەکەن کە وشەی سەفیه واتە نەفام بۆ ژن و منداڵ بەکار دەهێنرێ،دیارە مەبەستی خودا لە ژن و منداڵە کە کەم عەقڵن و نازانن چونی سەرفی بکەن. هەروەها پێدادەگرێ کە پیاوەکان پارە نەدەنە دەستی ژنان ئەگەر دایک، کچ، وە یان خێزانیان بێت بەڵکو تەنها بەشیان بدەن بۆ خۆراک وپۆشاک.
خودا لە سورەتی المائدە و ئایەتی ٤٣ ی سورەتی النیساء دا ژن و پیسای بە یەک دەشوبهێنێت و دەیداتە پاڵ یەک و دەڵیت : يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تَقْرَبُواْ الصَّلاَةَ وَأَنتُمْ سُكَارَى حَتَّىَ تَعْلَمُواْ مَا تَقُولُونَ وَلاَ جُنُبًا إِلاَّ عَابِرِي سَبِيلٍ حَتَّىَ تَغْتَسِلُواْ وَإِن كُنتُم مَّرْضَى أَوْ عَلَى سَفَرٍ أَوْ جَاء أَحَدٌ مِّنكُم مِّن الْغَآئِطِ أَوْ لاَمَسْتُمُ النِّسَاء فَلَمْ تَجِدُواْ مَاء فَتَيَمَّمُواْ صَعِيدًا طَيِّبًا فَامْسَحُواْ بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُمْ إِنَّ اللّهَ كَانَ عَفُوًّاغَفُورً واتە: ئەی موسوڵمانان پێش لە نوێژ کردن دەستنوێژ هەڵگرن، ئەگەر لە سەفەر بون، یان برینتان هەیە و نابێ ئاوی بەرکەوێ، یان پیساییتان کرد، یان دەستتان بەر ژن کەوت و ئاو نەبو، بە خۆڵ تەیەموم بکەن ئەم ئایەتە گەورەترین سوکایەتیی و بێڕێزی بەژن دەکات بە شێوەیەکی ناشرین ژن بە شتە پیس و قێزەونەکانی دونیا ئەشوبهێنێت ،هەر لەم پەیوەندییەدا پەیامبەر دەفەرموێت : المرأة والکللب الأسود والحمار یفسدون صلاة الرجال واتە: ژن و سەگی ڕەش و گوێدرێژ نوێژی پیاو بەتاڵ ئەکەنەوە لە لایەکی دی پەیامبەر ژن بە شەیتان دەشوبهێنێت و دەڵێت: المرأة تقبل فی صورة شیطان واتە: ژن لە وێنای شەیتان بەرەو ڕوت دێت، لە لایەکی ترەوە ئیسلام ئەمری کردوە کە دەبێت ژنان ملکەچی فەرمانەکانی پیاوان بن بۆی نیە سەرپێچی ئەو فەرمانانە بکات کە پیاو دەیکەن،ئەگەر هاتو سەرپێچیان کرد ئەوا گوناهبارن و دەبێت سزا بدرێن و ناتوانن ڕەزامەندی خودا بەدەست بێنن ئەگەر ملکەچی فەرمانەکانی پیاوان نەبن،کۆمەڵێک ئایەت و فەرمودەدا ئاماژە بەو ملکەچکردنانەی ژنان دەکات کە پێویستە ژنان ملکەچیان بن بۆ پیاوان هەروەک لە سورەتی النساء دا ئایەتی ٣٤خودا دەڵیت: وَاللاَّتِي تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ فَعِظُوهُنَّ وَاهْجُرُوهُنَّ فِي الْمَضَاجِعِ وَاضْرِبُوهُنَّ فَإِنْ أَطَعْنَكُمْ فَلاَ تَبْغُواْ عَلَيْهِنَّ سَبِيلاً إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلِيًّا كَبِيرًا.
واتە : ئەو ژنانەی کە سەرپێچی لە ئەمر و خواستەکانی پیاوەکانیان دەکەن و گوێرایەڵ نابن، پیاوەکان دەبێ تەمبێیان بکەن یەکەمجار ئامۆژگارییان بکەن، ئەگەر باش نەبون لە سەر جێگای خەوتن پشتیان تێکەن، ئەگەر بەمەش هەر سەرپێچییان کرد دەبێ لێیان بدەن بە شێوەیەک کە ئێسکیان نەشکێنن، بەڵام لە تەفسیری طبری بۆ ئەم ئایەتە هاتوە: مانای (واهجروهن) پشت تێکردن نیە، بەڵکو بەومانایە دێت کە لە ماڵەوە بیان بەستنەوە بە گوریس و لێاندەن.
طبری بۆ سەلماندی تەفسیرەکەی خۆی دەڵێ: پیاوەکە بە پشت تێکردن، خۆی تەمێ دەکات نەک ژنەکە، چونکە ژنەکە لە مێردەکەی تورەیە و حەز ناکا پیاوەکە بچێتە لای،وە پێچەوانەی ئەم ئایەتەئەگەر ژنان چەند لە هاوسەرەکانیان دڵیان رەنجابێت یاخود پیاوان سەرپێچی و هەڵەیان کردبێت ژنان بۆیان نییە پشت لە هاوسەرەکانیان بکەن و ئارەزووە جنسییەکانی هاوسەریان پشتگوێ بخەن،هەروەک لە تەفسیری بخاری و مسلم دا هاتوە
اذا دعا الرجل امرأتە الی فراشه فأبت فبات غضبان علیها لعنتها الملائکە حتی تصبح.
واتە: ئەگەر پیاوێک داوای سێکسی لە ژنەکەی کرد و ژنەکە سەرپێچی کرد، وە پیاوەکە بە دڵرەنجاوی و رقەوە خەوت، ئەوا مەلائێکەکان تا بەیانی نەفرەت لەو ژنە دەکەن، هەر لەم پەیوەندییەدا ژن لە قورئان و ئیسلامدا وەکوو کاڵایەک چاو لێ دەکرێت بۆ دامرکاندنی چێژی سێکسیی پیاوان:
ــ وَأُحِلَّ لَكُمْ مَا وَرَاءَ ذَٰلِكُمْ أَنْ تَبْتَغُوا بِأَمْوَالِكُمْ مُحْصِنِينَ غَيْرَ مُسَافِحِينَ فَمَا اسْتَمْتَعْتُمْ بِهِ مِنْهُنَّ فَآتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ فَرِيضَةً وَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِيمَا تَرَاضَيْتُمْ بِهِ مِنْ بَعْدِ الْفَرِيضَةِ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًا. واتە: وە جیا لەوە، بۆ ئێوە حەڵاڵە کە ژنانی دیکەش بە ماڵ و دارایی خۆتان بخوازن و ئەگەر داوێن پاک و زیناکار نەبن، حەقدەستی ئەو ژنانە بدەن کە چێژی سێکسییان لێ وەردەگرن، ئەمە لەسەر ئێوە فەرزە و تووشی هیچ گوناحێک نەبوون کە لەسەر بڕە پارەیەک رێک بکەون. بە دڵنیایی‌یەوە خوا زانای حەکیمە..
لە لایەکی ترەوە لە سەحیحی موسلیم دا هاتوە: پەیامبەر لە خوتبەی دوایین حەجیدا دەربارەی ژنان وتی: واتقوا اللە في النساء، فانهن عندکم عوان، ولکم علیهن الا یوطئن فرشکم احدا تکرهونە، فان فعلن فاضربوهن ضربا غیر مبرح، ولهن رزقهن و کسوتهن بالمعروف.
ژن لە لای مێردەکەی وەک عەبد و دیل وایە،بەڕحم بن لەگەڵیان، نابێ بە بێ ئیزنی مێردەکەی لە ماڵ بچێتە دەر، نابێ رێگا بدا هیچ پیاوێک بێتە ماڵیان و قسەی لە گەڵ بکات. .

ـ پەیامبەری خوا فەرموویەتی: من پاش مەرگم هیچ فیتنەیەک زیانبارتر لە فیتنەی ژن بۆ پیاوان بەجێ ناهێڵم
پەیامبەری خوا دەفەرمێ: هوشدار! لە ”دونیا” و ”ژن” دوورەپەرێز بن (‘سنن ابن ماجه’ بەرگی ٢ لاپەڕەی ١٣٢٥)
پەیامبەری خوا دەفەرمێ: هیچ کات رزگار نابێ قەومێک کە ژنێک بکەنە سەرۆکی خۆیان (‘صحیح بخاری’ بەرگی ٣ لاپەڕەی ٩٠)
لە لایەکی دی پەیامبەر ئاماژە بەوە دەکات کە دۆزەخیان پیشان داوە نیوەی ئەهلی دۆزەخ ژنە هەروەک دەڵێت:(
)لە لایەکی دی پەیڕەوکەرانی ئیسلام ئاماژە بەوە دەدەن کە پەیامبەرفەرمویەتی بەهەشت لەژێر پێی دایکاندایە،گەرچی فەرمودەیەکی ڕون و سەربەخۆ نییە بۆ ئەم وتەیە تەنها دەگێڕنەوە کە لە
ئەمانە و دەیان حەدیس و ئایەتی دیکە کە تێدا پێداگری لەسەر ئەوەدەکەن ژن نابێ راوێژی لەگەڵ بکرێ، ژن نابێ بە بێ ئیزنی مێردەکەی خێرێک بکات، ژن نابێ لەماڵ بێتە دەر، ژن نابێ دژایەتی پیاو بکات، ژن نابێ هێچ داواکارییەک پێشکەش بکات، ژن نابێ فێر ببێ، ژن نابێ لە چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان بەشداری بکات، ژن مافی تەڵاقی بە دەست نییە، شایەتی دوو ژن وەکو یەک شایەت بە هەژمار دێت، میراتی ژنان نیوەی پیاوانە،لە لایەکی دی کڕینی ژن لەلایەن پیاوانەوە بۆ چێژی جینسی، لێدان و کوتانی ژنان لەلایەن پیاوانەوە، مانەوە لە ماڵ و زیندانی کردنی ژنان، وەبەرکەوتنی نیوەی میراتی ژنان بە بەراورد لەگەڵ پیاوان ،زاڵبونی پیاو بەسەر ژنان پایە بەرزی پیاوان لە ئاستی ژناندا، گوێڕایەڵیی ژنان لە پیاوان،قبوڵنەکردنی فەرمانبەرداریی ژنان لە پیاوان، ژنان گێڵگەی پیاوانن و،کەم ئەقڵی ژنان،بە شەیتان وێناکردنی ژن،وێناکردنی ژنان بە فیتنە و ئاشوب بۆ پیاوان،فرە ژنی، ئەمانە و چەندین حاڵەتی دیکە تەنیا بەشێک لە فەرموودە و قورئانن سەبارەت بەپێگەی ژنان لە ئایینی ئیسلام،بە تێروانین لەم فەرمودە و ئایەتانە دەگەینە ئەو راستییەی کە فەرمودە و قورئان بەردەوام لە هەوڵی زەلیل کردنی ژناندا بون و هیچکات نەیان توانیوە وەک مرۆڤ ڕێز لە ژنان بگرن بەڵکو هەمو کات لە ژێر رۆشنای قورئان و فەرمودە و شەرعی ئیسلام لە هەوڵی بە کۆیلەکرد ن و شکاندنی بەهای ئینسانی ژنان بون،هەمو ئەو بەڵگەو ئاماژەدان بە بێڕێزی کردن بە ژنان مشتێکە لە خەرمانی ئەو بێڕێزی و بێمافی و وەک ئینسان سەیرکردنی ژنان لە ئیسلامدا..

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە