Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
هه‌ینی 12 ته‌مموز 2019

یەکێتی : پیاوێکی دوو ژنە دەکاتە وەزیر

بەروار : 12 ته‌مموز 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

لەدوای ١٠ مانگ ، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ، حکومەت بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی پێکهێنرا، تێدا هەریەک لە حزبەکانی (پارتی و یەکێتی و گۆڕان ) پێکەوە وەزارەتەکانیان دابەش کرد.

یەکێتی لە پشکی خۆی وەزیرێک دادەنێت، کە دوو ژنی هەیە و ئەندامی سەرکردایەتی ئەو حزبەشە.

بەپێ بەدوادا چوونی ماڵپەری ئاگاپرێس محەمەد سەعید عەلی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نشتیمانی کوردستان ، کە ئێستا بووە بە وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان خاوەنی دوو ژنە.
هەروەک لە سی ڤی یەکەیدا هاتوە بروانامەی ناوەندی هەیە و هیچ پلەیەکی خوێندنی تەواو نەکردوە.

لە بەدواداچونەکانی ئاگاپرێس دا ئەوەش زانراوە، ناوبراوە یەکێک بووە ، لە بەشداربوانی شەڕی ناوخۆ و دەستی لە دەیان کوشتن و تاواندا هەیە.

کادیرێکی پێشکەوتووی یەکێتی کە نەویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت ، پلەی ئەندام مەڵبەندە وتی : یەکێتی خاوەنی سەدان کادیری رۆشنبیرو و بە ئەزمونە لە دنیای روناکبیریدا، بۆ نمونە جەمال حسێن یان فەرید ئەسەسەرد یان دەیانی تر لە ژنان و پیاوان هەن دەبوایە سەرکردایەتی وەزیرێکی رۆشنبیری دابنایە ، کە خواستی خەڵک بوایە، نەک بەوشێوە بوە بە بابەتی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە