Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
یه‌ك شه‌ممه‌ 21 ته‌مموز 2019

هاوسەرگیری کاتی لەشفرۆشییەکی ئیسلامیانەیە

بەروار : 21 ته‌مموز 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 

زریان عەلی

هاوسەرگیری کاتی کە بە ( زەواجی موتعە )ناسراوە لە کوردستان نامۆ نییە زۆربەمان بەم ناوە ئاشناین ،سەرەتا موتعە لە روی زمانەوانی بە مانای چێژ یاخود لەزەت دێت،لە روی زاراوەی بە مانای هاوسەرگیری کاتی ئیسلامیانە دێت کە بۆ کاتێکی دیاریکراو ئەنجام دەدرێت،مارەی نییە و بەڵکو کرێی تێدایە بۆ ماوەیەکی دیاری کراوبە پێی گرێبەستێک هەرکات گرێبەستەکە تەواو بو بە بێ بونی تەڵاق هەردو لا لێک جیادەبنەوە و لێک حەرام دەبن ،ئەم جۆرە هاوسەرگیرییە لە لایەن بەشێکی زۆر لە شیعە مەزهەبەکانی جیهانەوە پەیڕەو دەکرێت،موتعە ڕەگ و ڕێشە و مێژویەکی دێرینی هەیە لە شەرعی ئیسلامدا،ئەم شێوازی هاوسەرگیرییە بە ڕێژەیەکی زۆر لەلایەن شیعە مەزهەبەکانەوە پەیڕەو دەکرێت و بە کارێکی پەسەند و ڕێگە پێدراوی ئەزانن لە لایەن خودای ئیسلام وبەڵگەشیان بۆ سەلماندنی ئەم ڕاستییە ئایەتی ٢٤ ی سورەتی النیساء کە دەڵێت:( فما استمتعتم به منهن فأتوهن أجورهن فریضة). واتە: “كاتێك موتعە لەگەڵ مێینەكان دەكەن كرێكانیان بدەنێ‌ كە فەڕز كراوە و هیچ گوناهیش نییە لەسەرتان لەکەم کردنەوەی ئەو کرێ یان مارەییەی لەسەری ڕێکەوتبون لە دوای دیاری کردنی “وەک دەبینین خودای ئیسلام لەم ئایەتە بە ئاشکرا ڕێگەی بە هاوسەرگیری کاتی (موتعە) داوە ئەگەر چی بەشێکی زۆر لە زانایانی ئەهلی سونە رەدی دەکەنەوە کە مەبەستی خودا زەواجی موتعە بێت و بە کردارێکی نەهی کراوی دەزانن لە لایەن خودای ئیسلام بەڵام بەڵگەیەکی ڕون و ئاشکرایان لەبەردەست نییە بە دەقی قورئان بیسەلمێنن کە موتعە قەدەغە کراوە لە لایەن خودای ئیسلام،زۆر جار سونە مەزهەبەکان پێناسەی شیعە مەزهەبەکان بەوە دەکەن کە نەوەی زینا و ئەولادی موتعەن،بەڵام ئەگەر ئاوڕێک لە فەرمودەکانی پەیامبەرو تەفسیری موفەسیران و هەروەها زانایانی وەک طبری و ڕازیش بدەینەوە دەبینین بە ئاشکرا موتعەیان حەڵاڵ کردوە،چەندین فەرمودە هەن کە ئاماژە بە زەواجی موتعە دەدەن و ئەوە ئاشکرا دەکەن لە سەردەمی پەیامبەر موتعە هەبوە و کراوە هەروەک لەم فەرمودە ئاماژە بە هەبونی موتعە دەکات دەڵێت :عن جابر بن عبد الله الانصاری قال: (استمتعنا علی عهد رسول الله وأبی بكر وعمر).(3). واتە: ئێمە زەواجی موتعەمان ئەنجامدا لەسەردەمی پەیامبەر و ئەبو بەكر و عومەر هەروەها قال عبد الله بن مسعود: (رخص لنا رسول الله ان ننكح المرأە بپوب)((یا أیها الذین أ‌منوا لا تحرّموا گیبات ما أحلّ الله لكم ولا تعتدوا إنّ الله لایحب المعتدین)).(4), واتە: پەیامبەر مۆڵەتی دایین كە ژن مارە بكەیین لەسەر كراسێك. پاشان عەبدوڵڵا ئەو ئایەتەی خوێندەوە: ((ئەی گەلانی ئیماندار ئەو شتانەی خودا بە ئێوەی رەوا بینیوە خۆتانی لێ‌ بێبەش مەكەن لەئەندازەیش دەرمەچن خودا ئەوانەی خۆش ناوێ‌ كە لەئەندازە دەرئەچن)) لە لایەکی دی تەبا تەبائی دەڵێ‌: سەرجەم ئیمامەكانی ئال و بەیتی پەیامبەر و گەورە زانایانی شیعە كۆكن لەسەر بوونی زەواجی موتعە و شەرعیەتی و هاوەڵان و ئال و بەیت لە دوای پەیامبەریش ئەو زەواجەیان كردووە،هەروەها ئیمام قورتوبی دەڵێت: زانایانی کۆن و نوێ كۆكن لەسەر ئەوەی كە زەواجی موتعە ماوەكەی سنووردارە، میراتی تیا نییە، جیا بوونەوەیش دوای كۆتایی كاتەكەیە بەبێ‌ بوونی تەڵاق،بەم جۆرە دەبینین موتعە لە سەردەمی پەیامبەریش هەبوە و ڕێگە پێدراو بوە ،ئەگەر چی زۆرێك لە زانا و بەناو فەقیهەكانی ئێستا و هەندێك شوێنكەوتوانی ئیسلام باس لەوە دەكەن كە پەیامبەر زەواجی موتعەی لە رۆژی خەیبەر حەڕام كردووە،بەڵام بەشێکی دیکەیان بەتایبەت شیعە مەزهەبەکان پێیان وایە پەیامبەر قەدەغەی نەکردوە بەڵکو لە دوای کۆچی پەیامبەر عومەری کوڕی خەتاب هەستاوە بە ڕێگریکردن لە موتعە کە چەندین ساڵ بونی هەبوە هەروەک ئیبن عەباسی ئامۆزای پەیامبەر دەڵێت: (یرحم الله عمر، ما كانت المتعە الا رحمە رحم الله بها عباده ولولا نهی عنه عمر لما احتیج الی الزنی ابدا)(9). واتە: خودا لە عومەر ببورێ‌، ئاخر زەواجی موتعە جگە لە رەحمەتێكی ئیلاهی بۆ بەندەكانی شتێكی دیكە نەبوو، خۆ ئەگەر عومەر حەرامیی نەكردبووایە كەس پێویستی بە داوێن پیسی نەدەبوـ هەروەها عن جابرجەخت لەوە دەکاتەوە لە سەردەمی پەیامبەر موتعە کراوە دەڵێت: عن جابر بن عبد الله الانصاری قال: (كنا نستمتع بالقبچە من التمر والدقیق اڵایام علی عهد رسول الله وأبی بكر، حتی نهی عنه عمر فی شأن عمر بن حریپ). واتە: ئێمە زەواجی موتعەمان ئەكرد بە مشتێك خورما و گەنم بۆ چەند رۆژێك لەسەردەمانی پێغەمبەر و ئەبو بەكر تا عومەر حەڕامی كرد،بۆیە بەشێک لە زانایانی ئیسلام لەسەر ئەوە کۆکن کە كەس بۆی نییە حەڵاڵ حەڕام بكات وەك لەئایەتەكەی سووڕەتی ٣ ی المائدە هاتووە تەنانەت پەیامبەریش بۆی نییە حەلالی خودایی حەڕام بكات، وەك قورئان دەڵێت: (یا أیها النبی لم تحرم ما أحل الله ) دەبینین زۆربەی فەرمودەکان ئەوە دەردەخەن كە ئیمام عومەر حەڕامی كردووە، جا ئەگەر پەیامبەر ئەو مافەی نەبێت عومەر چۆن مافی ڕەدکردنەوەی بڕیاری خودای هەیە؟ ئەمە لە ڕوی شەرع و خوداوە ،لە ڕوی لۆجیکی بریتییە لە قێزەونترین کردەی ئیسلامی بەرامبەر بە ژنان بێ ڕێزی کردنە بە خودی ژنان بە تایبەت من پێم وایە بریتییە لە پەیڕەوکردنی لەشفرۆشی ئیسلامیانە کە لە لایەن خودا و شەرعی ئیسلام ڕێگە پێدراوە بۆ بەخشینی چێژ و لەزەتی کاتی بە پیاوان،واتا ژنانی ئیسلام جارێکی تر هەڵخەڵەتێنراون بە کۆمەڵێک فەرمودە و دەقی قورئان بۆ بەکاڵاکردنی جەستەیان،چونکە ئەگەر لۆجیکانە لێی بڕوانین ژنان زەرەرمەندی یەکەم دەبن لەم نێوەندەدا چونکە هیچ مارەییەکیان نییە تەنها وەک لەشفرۆشێک مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت بە پێدانی بڕە پارەیەک لە بەرامبەر ڕازی بونی بەم هاوسەرگیرییەکاتییە دیارە پیاوان دوای بەتاڵکردنەوەی حەز وئارەزوەکەی ئەو ژنە بە جێ دێڵن و سەرقاڵی کرینی ژنێکی دی دەبن،لە لایەکی دی ئەگەر منداڵ دروست بێت لەم نێوەندەدا ژنەکە بەرپرسی یەکەمی منداڵەکە دەبێت و پیاوەکە هیچ خەرجییەک نادات بۆ ژیانی ژن و منداڵەکە،ئەمەش یەکێکی ترە لەو سوکایە

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە