Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
یه‌ك شه‌ممه‌ 18 ئاب 2019

شیعرە شانۆییەكانم

بەروار : 18 ئاب 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 

بەشی / دووەم

٧/
لەكازیوەی بەیان دا،
كەشەونم تیا جوانەمەرگ بوو،
ناڵەی مەلێكی تەنیا،
ئاسمانی تەنی بوو،
منیش:
ژانی دڵم ،
لەبرینەكانی خاك بەسوێ تر بوو..!!

٨/
دەمێكە نیشتمان بۆگەنی كردووە،
وەك كەلاكێكی مردارۆ بوو،
دەست بۆ ھەرشوێنێكی دەبەیت،
ھەڵدەوەرێ…!!

٩/
ھاوڕێی ئۆپۆزسوێنم:
واتێ نەگەی،
(قانون) لای دەسەڵات یاسایە..!!
ئامێرێكی مۆسیقایە،
بیست و شەش ساڵە بەتەنھا ئەیژەنێ،
باشتر وایە:
ئێوەش خۆتان
فێرە ژەنینی عــود بكەن،
تا ؛ بەھەردوكتان
مارشێك بۆ مەرگی میللەت ئامادەكەن…!!

١٠/
كێ لە ئێوە؟؟
بستێ خاكی؟
پاكی نیشتمانم پیشان دەدات؟!!
تا مشتێ خۆڵی لێ بكەم بەقوڕ.
دەمی ئەوانەی پێ سواغ دەم
كە نیشتمانیان بۆ ئێمە كردە بیابان و،
بۆ خۆشییان:
بەھارێكە پاراوو تەڕ…!!

١١/
لەژیانی سیاسیم دا،
بەدوای حزبێك و ناوێكدا گەڕام
تا خۆمی تیا بدۆزمەوە،
كە بۆم دەركەوت،
(وەڵینیزم) ەكانی ئەم دەڤەرە،
دەمێكە وازیان لە حزب و شۆڕشگێڕی ھێناوە…!!

١٢/
مرۆڤ بوون ،
لای سیاسیەكانی ئێمە دوو شتە؛
یا دەبێ كۆیلەبی،
یا دەبێ وەك سەگ،
بەڕوناكی ڕۆژو،
تریفەی مانگ و ئەستێرە بوەڕیت…!!

 

عــلــی امـــین
بانی خێڵان

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە