Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
سێ شه‌ممه‌ 17 ئه‌یلول 2019

شەرع و تەڵاق

بەروار : 17 ئه‌یلول 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

زریان عەلی

-بۆ تێگەشتن لە وشەی تەڵاق پێویستە بگەڕێینەوە سەر واتای بنەرەتی وشەی تەلاق،تەڵاق ەشەیەکی عەرەبییە لە بنەرەتدا چەند واتایەک لە خۆ دەگرێت وەک (بەرەڵا کردن،ئازاد کردن،ئاشکرا،سەربەست)
تەڵاق ڕێسایەکە لە ئەنجامی گرێبەستێکی شەرعی ژن و پیاو دروست ئەبێت بە پێی شەرعی ئیسلام ،شەرع و یاسا کە خولقێنراوی شەرعی ئیسلامە ماف و هێزی تەڵاقی داوەتە دەست پیاوان ،واتا پیاوان سەرپشک و خاوەن بریاری گەڵاقن.
لەو وڵاتانەی کەسیستمی پیاوسالاری یان ئیسلامیان هەیە پیاو هەر کاتێک مەیلی لەسەر بێ‌و بییەوێت دەتوانێ ژنەکەی تەڵاق بدات، بەڵام لە ئەگەر هاتو ژن بییەوێ تەڵاق وەربگرێ، دەبێت زۆرترین بەڵگە بۆ دادوەر بخاتە روو تا بتوانێت مارەیی وەربگرێ‌و بژێوی ژیانی خۆی پێ دابین بکات، کە ئەمەش دەگەرێتەوە بۆئەوەی لەو وڵاتانەدا زۆربەی ژنان بەشێوەی پێویست لە پرۆسه‌ی ئابووری‌و سیاسی وڵات‌دا بەشدار نین‌و لە بواری ئابووری سەربەست نین‌، ئەم بڕە مارەیە دەتوانێ پشتیوانێک بێ بۆ دابینکردنی هەندێک لە پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانیان،بە بڕوای من ژنان لەرێگەی مارەکردن وەک کاڵایەک بە پیاوان دەفرۆشرێن‌و هەر ئەوەش وایکردووە پیاو وەک موڵکی خۆی سەیری جەستەو رووحی ژن بکات‌ و هەر جۆرە توندوتیژیەک بۆسەر ژن لە لایەن خۆیەوە بە رەوا بزانێت،لە وڵاتانی ئیسلامی کە یاسای دژە ژن حاکمە ئەگەر ژن بییەوێت گەڵاق وەربگرێ، دەبێ لە هەموو مافەکانی تەنانەت مناڵەکانیشی دەست بکێشێت، لە کۆمەڵگەی ئیسلامی و لە کلتوری ئیسلامیدا وشەی تەڵاق بۆ دوو مەبەست زۆر بە ئاشکرا بە کار هاتوە ئەویش بۆ سوێند خواردن واتە لە بری سوێند خواردن بە اللە سوێند بە تەڵاق دەخورێت بۆ ئەوەی باوەریان پێبکرێت ئەم جۆرە سوێندە لە نەریتی پیاوانی ئیسلام بە رونی دیارەو ئەتوانین بلێین لە ئاست سوێندخواردنە بە وشەی خودا زۆر جار پیاوان بە ژنەکانیان دەڵێن (تۆ لە جێی دایکمی) واتە تۆ لە من حەرامی بە مەبەستی لێک جیابونەوە بە کاریان دەهاینا بەم جۆرە ژنەکانیان لە خۆیان حەرام دەکرد و تەڵاقیان داەدا تا ئایه‌تێک له‌قورئاندا نوسرا، ئه‌گه‌ر پیاوێک ژنەکەی بە دایکی شوبهاند ئه‌وه‌ گ‌ڵاقی ناکه‌وێت، به‌ڵام لێی حه‌رام ده‌بێت و نابێت پێکه‌وه‌ بن ، تا له‌بری ئه‌و سوێنخواردنه‌ پیاوه‌که‌ سزا بدرێت ئه‌وسا بۆ ئه‌و ژن و مێرده‌ هه‌یه‌ ببنه‌وه‌ به‌ هاوسه‌ری یه‌کتر
اڵژِینَ یُڤَاهِرُونَ مِنْکُمْ مِنْ نِسَائِهِمْ مَا هُنَ ڕُمَهَاتِهِمْ إِنْ ڕُمَهَاتُهُمْ إِڵا الڵائِی ۆڵدْنَهُمْ ۆإِنَهُمْ ڵێقُولُونَ مُنْکَرًا مِنَ الْقَوْلِ ۆزُورًا ۆإِنَ الڵهَ ڵعَفُوٌ غَفُورٌ. ۆاڵژِینَ یُڤَاهِرُونَ مِنْ نِسَائِهِمْ پُمَ ێعُودُونَ لِمَا قَالُوا فَتَحْڕیرُ رَقَبَەٍ مِنْ قَبْلِ ڕَنْ ێتَمَاسَا ژَلِکُمْ تُوعَڤُونَ بِهِ ۆالڵهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِیرٌ. فَمَنْ ڵمْ ێجِدْ فَێِێامُ شَهْرَیْنِ مُتَتَابِعَیْنِ مِنْ قَبْلِ ڕَنْ ێتَمَاسَا فَمَنْ ڵمْ ێسْتَگِعْ فَإِگْعَامُ سِتِینَ مِسْکِینًا.
واتە ئه‌و پیاوانه‌ی به‌ ژنه‌کانیان ده‌ڵێن تۆ له‌جێی دایکمانیت، به‌و قسه‌یه‌یان ژنه‌کانیان نابنه‌ دایکیان، چونکه‌ ته‌نها ئه‌وانه‌ دایکیانن که‌ ئه‌وانیان لێ بووه‌، ئه‌وانه‌ قسه‌یه‌کی نابه‌جێ و ناپه‌سه‌ند ده‌که‌ن، بێگومان خواش چاوپۆشی ده‌کات و لێیان خۆش ده‌بێت. ئه‌وانه‌ی به‌ ژنه‌کانیان ده‌ڵێن تۆ له‌جێی دایکمانیت و دوایی له‌و قسه‌و هه‌ڵوێسته‌یان په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و ژن و مێرده‌ به‌یه‌ک بگه‌نه‌وه‌، ده‌بێت کۆیله‌یه‌ک ئازاد بکرێت ئه‌وه‌ش بۆ ته‌مبێکردنتانه‌، خواش ئاگاداره‌ به‌و کارو ره‌فتاره‌تان که‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ی کۆیله‌ شک نابات تا رزگاری بکات پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و ژن و مێرده‌ به‌یه‌ک بگه‌نه‌وه‌، ده‌بێت دوو مانگی له‌سه‌ریه‌ک رۆژوو بگرێت ئه‌وه‌شی که‌ توانای ئه‌م کاره‌ی نه‌بوو ئه‌وه‌ با ژه‌مێک خواردن بدات به‌ شه‌ست که‌سی هه‌ژار، ده‌روونی موسڵمانان وه‌ک ده‌ستوورێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ئاماده‌ی هه‌ڵگرتنی کلتووری سوێند خواردنن بە تەڵاق هه‌بوونی باوه‌ڕی کۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌کان به‌ سوێندی ته‌ڵاق له‌لایەن پیاوانەوە وای کردووه‌ له‌ هه‌ر شوێن و له‌ هه‌ر کاتێکدا پیاو ئاره‌زووی کرد شه‌رم نه‌کاو سوێند به‌ ته‌ڵاق بخوات،ئەمەش کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر دەرونی ژنان دروست ئەکات بە جۆرێکی تر ئەتوانین بلێین کە ئەم سوێندخواردنە یاریکردنە بە ئەقڵییەتی ژنانی ئیماندار و هەمیشە لە شترێسی ئەوەدان نەبادا بە سوێندێکی هەڵە تەڵاقی پیاوەکانیان بکەوێت و ببێتە هۆی جیابونەوەیان کە نمونەی جیابونەوەی هاوسەران بەهۆی سوێند خواردن بە تەڵاق بە ئاشکرا دیارە لە کۆمەڵگەی ئیسلامیدا،هەروەک لە بەشی سەرەوە ئاماژەمان پێکرد ژنانی ئیسلام بۆیان نییە داوای تەڵاق بکەن تەنانەت ئەگەر بێت و لە هاوسەرانیشیان رازی نەبن پیاوانی ئیسلام هەوڵ دەدەن بە کۆمەڵێک بیانو پاساو بڕوا بە ژنان بهێنن کە مافی داواکردنی تەڵاقیان نییە
ئەگەر بەوردی سەرنج بدەین دەبینین داواکردنی تەڵاق له‌ کۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌کاندا له‌ لایه‌ن ژنانەوە ئه‌وه‌نده‌ که‌م بووه‌ به‌بەراورد به‌رێژه‌ی داواکارییه‌کانی پیاو ده‌توانین بڵێین نەبووە ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و یاسایانه‌ی که‌ له‌ قورئاندا به‌سه‌ر ژناندا سه‌پاون هەر لەم پەیوەندییەدا محمدی پەیامبەر جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ژنان بۆیان نییە داوای تەڵاق بکەن و ئەگەر داوای تەڵاق بکەن بەهەشت لە خۆیان حەرام دەکەن ‌
قَاڵ رَسُولُ الڵهِ ‏ ‏ێَڵى الڵهُ عَڵیْهِ ۆسَڵمَ ‏ ‏ڕَیُمَا امْرَڕَەٍ سَڕَڵتْ زَوْجَهَا گَڵاقًا فِی غَیْڕ مَا ‏ ‏بَڕْسٍ ‏ ‏فَحَرَامٌ عَڵیْهَا رَائِحَەُ الْجَنَەِ.

موحه‌ممه‌د وتویه‌تی: هه‌رژنێک داوای ته‌ڵاق له‌مێرده‌که‌ی بکات داواکه‌ی له‌جێی خۆیدا نه‌بێ، ئه‌وه‌ بۆنی به‌هه‌شتی لێ حه‌رامه‌
بۆیە دەبینین هه‌ر ژنێک داوای جیابوونه‌وه‌ی له‌ مێرده‌که‌ی کردبێت به‌ چاوێکی ناشرین ته‌ماشا کراوه‌ ئەمەش وای له‌ ژنانی موسڵمان کردووه‌ به‌رده‌وام ببێتە کۆیلەی مێردو کۆمه‌ڵگه‌که‌یان، له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ ژنان نه‌ک نه‌یانتوانیوه‌ داوای ژیانی خۆش و مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان و جیابوونه‌وه‌یان بکه‌ن، به‌ڵکو هه‌میشه‌ له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن و ئه‌تککردن و ته‌ڵاقدانی مێرده‌کانیاندا بوون به‌لای پیاویشه‌وه‌ گرنگ نه‌بوو له‌ یه‌ک جاردا چه‌ندین ژنی خۆی ته‌ڵاق بدات، ده‌سه‌ڵاتی ئایینه‌که‌ی ئه‌م هێزه‌ی پێ به‌خشیبوو زۆربه‌ی جار له‌سه‌ر کاروباری زۆر ساده‌و ئاسان و بچووکترین کێشە ژنان رووبه‌رووی ئازاری ده‌روونی و ته‌ڵاقدان بوونه‌ته‌وه‌
(ابن قیم) ده‌ڵێت: ژنێک له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌یدا ده‌بێته‌ ده‌مه‌بۆڵه‌یان، ژنه‌که‌ به‌ مێرده‌که‌ی ده‌ڵێت: ئه‌ی موفلسیی شاخ رواو (واته‌ هه‌میشه‌ بێپاره‌یت و ئه‌وه‌نده‌ گه‌مژه‌یت، به‌وێنه‌ی ئاژه‌ڵ، شاخ له‌سه‌رت روواوه‌) پیاوه‌که‌ش پێی ده‌ڵێت: إن کان ما ژکرت حقاً فواحدەٌ من الله، وڕخرى منک، یا زانیە وڕنت تلقٌ پلاپ.
ئه‌وه‌ی باست کرد ئه‌گه‌ر راست بێت، یه‌کێکیان بێ پاره‌ییمه‌، ئه‌وه‌ له‌خواوه‌یه‌ ئه‌وی دیکه‌شیان (روواندنی دوو شاخ له‌که‌له‌مدا) ئه‌وه‌ له‌ تۆوه‌یه‌، ئه‌ی زیناکه‌ر بڕۆ سێ به‌سێ ته‌ڵاقت که‌وتبێت، بەم جۆرە دەبینی ئیسلام چەند ین رێساو یاسای لە بەرژەوەندی پیاوانی ئیسلام له‌ قورئاندا داڕشتووە، قورئان ڕوو ده‌کاته‌ پیاوان و ده‌ڵێت:
لاَ جُنَاحَ عَڵیْکُمْ إِن گَڵقْتُمُ النِسَاء مَا ڵمْ تَمَسُوهُنُ ڕَوْ تَفْڕچُواْ ڵهُنَ فَڕیچَەً ۆمَتِعُوهُنَ عَڵى الْمُوسِعِ قَدَرُهُ ۆعَڵى الْمُقْتِڕ قَدْرُهُ مَتَاعًا بِالْمَعْرُوفِ حَقًا عَڵى الْمُحْسِنِینَ.
البقرە ٢٣٦
گوناهتان له‌سه‌ر نییه‌ ئه‌گه‌ر ژنانێک ته‌ڵاق بده‌ن که‌هێشتا نه‌چووبنه‌ لایان و ماره‌ییتان بۆ دیاری نه‌کردبن. وا چاکتره‌ هه‌ندێک سامانیان بده‌نی به‌و جۆره‌ی که‌ پێویستێتی، هه‌رکه‌س به‌پێی توانای خۆی، ئه‌مه‌ش ئه‌رکێکی پێویستە له‌سه‌چاکه‌کاران
واتە ئەگه‌ر پیاوێک ژنێکی ماره‌ کردو پێش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵی جووت ببێت ته‌ڵاقی دا، ده‌بێت پاره‌ یان هه‌ر شتێکی دیکه‌ که‌ بۆ ماوه‌یه‌ک ژیان به‌ڕێوه‌ ببات له‌لایه‌ن پیاوه‌که‌وه‌ بدرێت به‌ ژنه‌که‌، بۆ ئه‌وه‌ی ژنه‌که‌ به‌و پاره‌و شتومه‌که‌ چه‌ند مانگێک ژیانی خۆی مسۆگه‌ر بکات، به‌ڵام له‌م باره‌یه‌وه‌ هیچ ئایه‌تێک نییه‌ روو بکاته‌ ژنان و کۆمه‌ڵێک مافیان بۆ دیاری بکات ،لە لایەکی دی لە سورەتی احزاب خودا بەم ژۆرە باس لە تەڵاق دەکات لە حالاتی دەستگیرانداری دەڵێت: ێا ڕَیُهَا اڵژِینَ آمَنُوا إِژَا نَکَحْتُمُ الْمُۆْمِنَاتِ پُمَ گَڵقْتُمُوهُنَ مِن قَبْلِ ڕَن تَمَسُوهُنَ فَمَا ڵکُمْ عَڵیْهِنَ مِنْ عِدَەٍ تَعْتَدُونَهَا فَمَتِعُوهُنَ ۆسَرِحُوهُنَ سَرَاحًا جَمِیلًا.
ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ کاتێک ژنانی ئیماندارتان ماره‌کرد ئەگه‌ر پێش ئه‌وه‌ی بچنه‌ لایان ته‌ڵاقتاندان، ئه‌وه‌ هیچ ته‌ڕی ناوێت تاحسابی بۆ بکه‌ن (ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌ی، که‌ ده‌یه‌وێت دوای ته‌ڵاقدانی شوو بکات به‌که‌سێکی دی ماوه‌ی چاوه‌ڕوانی ناوێت) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێک شتیان بده‌نێ و به‌جوانی ده‌ستبه‌رداریان ببن.
ته‌نانه‌ت خودی موحه‌ممه‌دیش ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی له‌گه‌ڵ ژنه‌کانی خۆی هه‌بووه‌ هه‌ندێک له‌ ژنه‌کانی له‌سه‌ر کێشه‌یه‌ک ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن، ئه‌و به‌م ئایه‌تە وەڵامیان دەداتەوە
إِن کُنتُنَ تُڕدْنَ الْحَێاەَ الدُنْێا ۆزِینَتَهَا فَتَعَاڵیْنَ ڕُمَتِعْکُنَ ۆڕُسَرِحْکُنَ سَرَاحًا جَمِیلًا

گه‌ر ئێوه‌ ژیانی دنیاو رازاوه‌ییه‌که‌یتان ده‌وێت، وه‌رن با هه‌ندێک پێداویستیتان بده‌مێ، له‌وه‌و دواش ته‌ڵاقتان بده‌م و به‌جوانی ده‌ستبه‌ردارتان ببم
ئەگەر کەمێک لە پیاوانی ئیسلام وردبینەوە دەگەینە ئەو ڕاستییەی کە پیاوانی ئیسلام هەمیشە ژیانی ئەم دونیا و خۆشییەکانیان ویستوە لە ژێر سێبەری خودا و شەرع و ئیسلام چۆنیان ویستبێت بەو جۆرە ژیانیان گوزەراندوە بەردەوام سەرقالی یاریکردن بون بەهەست و ئەقڵی ژن و دوای هەوەس و ئارەزوەکانی خۆیان کەوتون ،هەر لەم پەیوەندییەدا و لە ئایەتی ٢٠ی سورەتی النیسا بۆمان روندەبێتەوە کە پیاو بۆی هه‌بووه‌ له‌سه‌ر هه‌وه‌س و ئاره‌زووه‌کانی خۆی ژن ته‌ڵاق بدات و ژنی دیکه‌ بخاته‌ شوێنی به‌ئایه‌تێک ئه‌م هه‌قه‌ به‌پیاو دراوه‌
ۆإِنْ ڕَرَدْتُمُ اسْتِبْدَاڵ زَوْجٍ مَکَانَ زَوْجٍ ۆآَتَیْتُمْ إِحْدَاهُنَ قِنْگَارًا فَڵا تَڕْخُژُوا مِنْهُ شَیْئًا.
گه‌ر ویستان ژنێک بگۆڕن به‌ ژنێکی دیکه‌، ئه‌گه‌ر ماره‌ییه‌کی زۆریشتان پێ دابوو، ئه‌وه‌ هیچیان لێوه‌رمه‌گرنه‌وه
یەکێکی دی لە لایەنە هەرە قێزەونەکانی تەڵاق حاڵەتی مارە بە جاشە کە ئەمە تا ئەمڕۆش لە کوردستان و هەمو ولاتە ئیسلامییەکان بونی هەیە،ئەگەر هات و پیاوێک ژنەکەی تەڵاق بدا ت دواتر پەشیمان بێتەوە لە تەڵاق دانی بە پێی شەرعی ئیسلام ڕێگەی پێنادرێت ژنەکە بگەرێتەوە لای ئەو پیاوە بەڵکو ئەبێت ئەو ژنە بۆ ماوەیەک لە پیاوێکی تر مارە بکرێت و دواتر تەڵاق بدرێت ئەوکات دەتوانێت بگەڕێتەوە لای هاوسەری یەکەمی لە فەرمودەی سەحیحی موسلیمدا هەتووە دەڵێت:(

)ئەگەر لە روی مرۆڤایەتییەوە لەم فەرمودە بروانین دەگەینە ئەو ڕاستییەی کە ئەمە گەورەترین بەدڕەوشتییە کە ئیسلام و شەرعی ئیسلام بە ژنی دەکات ژن ناچار دەکات وەک کالایەکی بێ نرخ خۆی هەڕاجی دەستی پێاوێکی تر بکات بە خاتری گەڕانەوەی بۆلای هاوسەری یەکەمی تەنانەت ئەگەر هاتو هاوسەری تاوان بەر بوبێت لەبریاری تەڵاق دانی ئەو ژنەدا
ئەمانەو چەندەها ئایەت و فەرمودەی دیکە هەن کە بەڵگەی پێشێلکردنی مافی ژنانە و بە پێی شەرع و یاساش کە ‌هەڵقولاوی شەرعی ئیسلامە ژنان لە هەمو حاڵەتێک زەرەرمەندی یەکەمن و هەمیشە بارێکی زۆر گرانیان خستۆتە سەر شان چونکە
زۆر جار بینراوە تەنانەت دوای تەڵاقیش ژنان لە لایەن هاوسەری پێشوویانەوە دەکەونە بەر هەرەشەو توندو تیژی‌و تەنانەت دەکوژرێن‌و یاسا بەشێوەی پێویست پشتگیری ژن ناکات‌و زۆر جا رپشتیوانی لە پیاو دەکات. ژنانی تەڵاق وەرگرتوو لە کۆمەڵگەی پیاو سالاری و ئایینی کێشەی جۆراوجۆریان بۆ دەخوڵقێ. ژن ئەگەر بیەوێت لەگەڵ بنەمالەکەی ژیان بکات دەکەوێتە پەراوێزەوەو ئازارەکانی زیاتر دەبێ‌و ئەگەریش بیەوێ بەشیوەی سەربەخۆ ژیان بکات‌و سەربەست بێ، لەلایەن بنەماڵەو کەسانی دەوروبەر ڕێگەی پێ نادرێ‌و هەروەها لە کۆمەڵگەش جێی نابێتەوەو بەهۆی ئەوەی تەنیایە خانووی پێ نادرێ‌و هەزاران کێشەو کۆسپی دێتە سەرڕێ کە ئەمە دەگرێتەوە بۆ بیرکردنەوەی سەقەتی کۆمەڵگەیەکی لە دین خولقێنراو تاکەکانی کۆمەلگە بە چاوێکی کەم بایەخ سەیری ژنانی تەڵاق دراو دەکەن
لە کۆتایی دەبێ بڵێین بۆ پشتیوانی لەژنانی تەڵاقدرا‌و کەمکردنەوەی بەشێک لە ئازارەکانیان پێویستیمان بە فەرهەنگسازی هەیەو دەبێ دابونەریت‌ و بیری دواکەوتوانە کە هەڵقولاوی هەناوی سیستمی پیاو سالاری‌وئەقڵێتێکی دواکەوتوی ئیسلامیانەیە فرێ بدەین و وەک هەر مرۆڤێکی ئاسای لەژنانی تەڵاق وەرگرتو بڕوانین‌و بیسەلمێنین کە ژنانی تەڵاق وەرگرتوو دوای ئەو هەموو ئازارو کێشە دەروونییانەی کە لە ژیانی رابردویاندا چەشتویانە پێویستیان بە ژیانێکی ئارام‌وسەقام گیر هەیەو پێویستە بپارێزرێن لە هەمو کێشەیەک و ژیانێکی دڵنیاییان بۆ برەخسێنرێت چ لە لایەن دەورو بەرو کۆمەڵگە چ لە لایەن دادگاکان بە دانانی چەند یاسایەک کە ببێتە هوی پاڵپشتیکردنی ژنانی جیابووەوە.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە