Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
سێ شه‌ممه‌ 17 ئه‌یلول 2019

بڕیارەکەى وەزارەتى پەروەردە و کاریگەرى لە سەر قوتابیان

بەروار : 17 ئه‌یلول 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

ئاگاپرێس،هەوراز ئەحمەد

بە کۆى دەنگى ئەنجومەنى وەزارەتى پەروەردە لە بەروارى 19-8-2019، پێشنیاری هەڵوەشاندنەوەى بە ئینگلیزى کردنى، وانەکانى بیرکارى و زانست لە قۆناغى بنەڕەتى پەسەندکرد، ئەم بڕیارە لە نێو شارەزایانى بوارى پەروەردە لێکدانەوەى جیاجیاى بۆ دەکرێت، بڕیارەکەش بۆ دایک و باوکى قوتابیان کاریگەرى خۆى هەیە.
مامۆستایەک دەڵێت، لە بنەڕەتدا ئەو بڕیارە بە هەڵە دراوە و هیچ دراساتێکى پێش وەختى بۆ نەکراوە.
م.سەروەر مستەفا-بەڕێوبەرى قوتابخانەى شەهیدانى 9ى حوزەیران کە بڕیارەکەى وەزارەتى پەروەردە قوتابخانەکەى ئەویش دەگرێتەوە لەو بارەوە،بەئاگاپرێسى ڕاگەیاند” ئێمە پێشوازى لەو بڕیارە دەکەین چونکە نەتوانراوە وەکو پێویست ئەو سیستمە جێبەجێ بکرێت و ئامادەکارى پێشوەختى بۆ نەکراوە”.

ووتیشى”لە نێو ئەو قوتابخانانەدا کە سیستمەکەیان بەسەردا جێبەجێ دەکرا،مامۆستاى تایبەت بەو بوارە زۆر کەم بوون و بە هۆى نەشارەزایەتى تەواویان لە زمانى ئینگلیزى نەیانتوانیەوە وەکو پێویست، وانەکان بە قوتابیان بە شێوەیەکى دروست بگەیەنن،ئەگەرچى وەزارەت خولى بۆ مامۆستایان دەکردەوە،بەڵام ئەو خولە ڕۆڵێکى ئەوتۆى نەبوو چونکە خولەکە بۆ ماوەى 40 ڕۆژبوو،بەو ماوە کەمەش مامۆستا نەیدەتوانى فێرى زمانى ئینگلیزى بێت”.
هاوکات ڕاشیگەیاند”بڕیارەکەش کاریگەرى بەسەر قوتابیانەوە دەبێـت و پێدەچێت بەشێک لە قوتابیان ڕوو بکەنە،قوتابخانە تایبەتەکان چونکە منداڵێک چوار ساڵ بە ئینگلیزى خوێندبێتى ئاسان نیە ،سیستمەکە بگۆڕێت”.

وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ساڵى 2015-2016 بڕیاریدا لە قوتابخانە بنەڕەتیەکاندا وانەکانى،زانست و بیرکارى بە زمانى ئینگلیزى بخوێنرێت،بڕیارەکەش سەرەتا لەسەر 1816 قوتابخانە جێبەجێ کرا، بەڵام ساڵ لەدواى ساڵ ئەو ڕێژەیە دابەزى.

شیرین عەلى، منداڵەکەى لە پۆلى چوارى سەرەتایە ئەوەى بە ئاگاپرێسى، ڕاگەیاند” وەزارەتى پەروەردە هەرجارەى سیستمێک لە سەر منداڵەکانمان تاقى دەکاتەوە، کە ئەمە کاریگەرى هەیە لەسەر دواڕۆژى قوتابیان و وامان لێ هاتوە متمانەمان نەماوە بەم سیستمى پەروەردەش”.
ئاماژەى بەوەش کرد، بەهۆى ئەوەى مەترسیمان هەیە بۆ چەند جارێکى دیکە سیستم بگۆڕدرێت،بۆیە بڕیارم داوە منداڵەکەم بخەمە قوتابخانەى تایبەت ئەگەرچى ئەوانیش،ئەو دۆخەیان قۆرخ کردوە و لە ئێستاشدا نرخیان خوێندنیان بەرز کرۆدتەوە”.

مەریوان مەحموود-مامۆستا،ئەوەى ئاگاپرێسى ڕاگەیاند” ئەو بڕیارە دوایى چوار ساڵ شکستى هێنا،چونکە لە هیچ کوێى دونیادا نەبوە کە لە قوتابخانەى بنەڕەتیدا زمانى دایک فەرمۆش بکرێت و زمانى دووەمى فێربکرێت،بۆیە لە برى ئەوە دەبێت پەرە بە زمانى ئینگلیزى بدرێت”.

بڕیارە لە 21ى 9 ى ئەمساڵ یەکەم زەنگى ساڵى نوێى خوێندن لێ بدرێت، کە تەنها چەند ڕۆژێکى ماوە هێشتا تەواوى ئەو کتێبانە نەگەیشتۆتە دەست قوتابخانەکان،نیگەرانى مامۆستایان لەوەیە کە لە کاتى دیارى کراوى خۆیدا کتێبى پێویست نەگاتە دەستیان.

نازدار ئەحمەد- بەڕێوبەرى پەروەردەى ڕۆژهەڵاتى سلێمانى،ئاگاپرێسى ڕاگەیاند” بڕیارەکە هەموو ئەو قوتابخانانە دەگرێتەوە کە پێش ساڵى 2015-2016 سیستمەکەیان بە کوردى بوە و ئەو وانانە بە کوردى تێدا وتراوەتەوە”.

ووتیشى”لیژنەیەک تەرخان کراوە تاوەکو هەموو ئەو میکانیزمانە جێبەجێ بکەن کە پێویستە بۆ ئەو بڕیارە، ئومێد دەکەین لەم ساڵدا بەبێ کێشە سیستمەکە بچێتە بوارى جێبەجێ کردنەوە”.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە