Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
شه‌ممه‌ 30 ته‌مموز 2016

کورد لە ئاڵوگۆرى لیژنەکانى پەرلەمانى عێراق چەند سەرۆکى لیژنەى بەردەکەوێت

بەروار : 30 ته‌مموز 2016
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

13874738_1124053580998646_835647752_n

 

جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەران لەگەڵ سەرۆکى فراکسیۆنە کوردییەکان ئاڵۆگۆڕى دەستەى سەرۆکایەتى لیژنەکان و چەند پرسێکى تر تاتوێدەکات.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ئارام شێخ محەمەد لەنوسینگەى تایبەتى خۆى لەشارى بەغدا، لەگەڵ سەرۆکى فراکسیۆنە کوردییەکان کۆبۆوە، تەوەرى سەرەکى کۆبونەوە تایبەت بوو بەپرسى ئاڵۆگۆڕى دەستەى سەرۆکایەتى لیژنەکانى پەرلەمان دواى تەواوبونى ماوەى ئەو دووساڵەى پێشتر کوتلە سیاسیەکان لەسەرى ڕێکەتبوون، لەوچوارچێوەیەدا، ئاماژە بەیەکلاکردنەوەى لیژنەکانى (ئەلف) کرا، کە هەریەک لەلیژنەکانى ئاسایش و بەرگریى و پەیوەندییەکانى دەرەوەو یاسایى و نەوت و غاز و دارایى و نەزاهەو (ئابورى و وەبەرهێنان) و خزمەتگوزراى لەخۆ دەگرێت و بڕیارە بەمنزیکانە دەنگى لەسەر بدرێت.
بڕیارە کۆبونەوەکە درێژەى هەبێ بۆ یەکلایکردنەوەى ئیستحقاقى کورد لەلایەک و هەریەک لەفراکسیۆنە کوردییەکانیش لەلایەکى تر.
کورد لەلیژنەکانى ئەلف کە سیادین، سەرۆکى سێ لیژنەى بەردەکەوێت( لیژنەى یاسایى و پەیوەندییەکانى دەرەوەو خزمەتگوزراى)، لەلیژنەکانى (ب)، سەرۆکى لیژنەى پەروەردەو هەرێم و پارێزگاکان و کاروکاروبارى کۆمەڵایەتى بەردەکەوێت، جگە لەجێگر ە بڕیاردەرى لیژنەکان.
بەپێى بەرنامەى کارى کۆبونەوەکانى جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لەگەڵ سەرۆکى فراکسیۆنە کوردییەکان، کۆبونەوەکان درێژەى دەبێت بۆ تاتوێکردنى پرسى چەند یاسایەکى پەیوەندیدار بەهەرێمى کوردستان و لێپرسینەوەى وەزیرەکان.
هاوکات پرسى داخستنى نوسینگەکانى پەرلەمانى عێراقیش دەبێتە بەشێک لەگفتوگاکان و لەوبارەیەوە ئارام شێخ محەمەد بەسەرۆکى فراکسیۆنە کوردییەکانى ڕاگەیاند، ماوەى سالێکە ڕێگەى نەداوە ئەو بڕیارە جێبەجێبکرێت و نوسینگەکانى پەرلەمانى عێراق لەکوردستان دابخرێن، بەڵام لەئێستادا بەهۆى قەیرانى دارایی، پارە و موستەحەقاتەکانیان بڕیون ئەو پرسە سەرى هەڵداوەتەوە.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە