دوو شه‌ممه‌ 1 ئاب 2016

مژدێن : سێکس واتا چێژبینینى جەسەتەى و رەحەتبوونى مێشک

بەروار : 01 ئاب 2016
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

13900705_1027849164002321_867115580_n

 

خانمە هونەرمەندى شوخ مژدێن لەم دیدارەى ماڵپەرى ئاگاپرێسدا تێشک دەخاتە سەر زۆر بابەتى گرنگى ژیانى خۆى و پێناسەى تایبەتى بۆ دەکات .
مژدێن جگە لەوەى وەکو هونەرمەندێک ناسراوە وخاوەنى چەند گۆروانى کلێپێکە ، بەڵام رۆژانە لەگەڵ فانەکانى قسە لەسەر بابەتە دەروونى و سایکۆلۆژیەکان کان دەکات .
ئەوەى مژدێن جیادەکاتەوە لەهونەرمەندانى تر بوێرى و ئازایەتى لەقسەکردن و دەربرَینى ووشەکانێتى بەبێ ئەوەى سانسۆر بخاتەسەرى ، چونکە مژدێن لە ژیانى ئەوروپیدا دەژیت بابەتەکانى سێکس و پەیوەندى بەرامبەر رەگەزى بەرامبەر بەبێ ترس و راچەڵەکین قسەى لەسەر دەکات،
مژدێن ئەو خانمە بوو بۆ یەکەم جار لە کلیپێکەیدا فەلسەفەى رووتبونەوەى داهێنا کە بووە هۆى ئەوەى بەشێکى زۆر لە کەناڵە کوردیەکان بەرهەمەکانى بڵاو نەکەنەوە لەبەر کۆمەلگا نەک لەبەر هونەرەکەى ، هەروەها مژدێن بەردەوام دەبێت لەسەر رێبازى خۆى و هانى گەنجان دەدات رۆژانە بئەوەى بە مێشکێکى کراوە بیر بکەنەوە.

ئەم دیدارە شێوازێکى نوێ و پێناسەکردنێکى نوێ لەلایەن کەسەکانەوە بۆژیان لێرە مژدێن وا پێناسە بۆ ووشەکان دەکات

هونەر و موزیک

هونەر و مزیک بەشێکە لەو رۆحێتەى پێوە لەدایک بووم

هۆنراوە

هۆنراوە واتە قسەى دەروونى کەسەکە

ئافرەتبوون

ئافرەتبوون تەنها ئەوە نیە پێوە لەدایک بویت گرنگ ئەوەیە گرنگیشى پێوە بدەیت ، خاوێن رایبگریت بیرازێنیتەوە بەجل بەڕەنگ بەسوار و بە بۆیەى نینۆک بەوشێوەیە، ئافرەت بوون واتا نازکردن

خۆشەویستى

خۆشەویستى واتا خۆشەویستى بۆ ژیان واتا دروست کردن، نەوەک روخاندن ، دروستکردنى مرۆڤ نەوەک روخاندنى ، خۆشەویستى نێوان دوو ڕەگەزى کور و کچ واتە ئەوەندە خۆشەویستى دەکیت ئەوەندە کەس دەناسیت تاوەکو دەگەیتە ئەنجامى ئەوەى لەگەڵیدا بژیت و پێکەوە بمێننەوە

کەى تورە دەبیت

کاتێک تورَە دەبم کاتێک ناحەقى ببینم یاخود یەکێک لێم تێنەگات

سیاسەت

واتا تەنکیکى ئەوەى کە تۆ لێزان بیت لەسیاسەتەکەدا لەوەدا کە دەستور دادەنێت لەوەش کە یاساناس بیت، یاساناس چۆن، واتا مافى خۆت چۆن دەزانیت مافى بەرامبەرکەشت دەبێت بپارێزیت، بەڵام ئەرکیشى هەیە هەر ئەوەنیە مافیشى هەبیت بەرامبەرەکەت

سێکس

سێکس واتا چێژبینینى جەسەدى ورەحەتبوونى مێشک

گەشتکردن

گەشت کردن پێویستیە بۆ نوێبونەوەى فکر

ماکیاژ

ماکیاژ واتە رازاندنەوەى مرۆڤ لەروویەکەوە بۆ روویەکى تر، ئەو رووەش دەکرێت بۆ پیاویش بێت لەم کاتەدا هەى برۆى چاک دەکات هەیە سوراو دەکات کرێمى لێو بەکاردەهێنێت ، ماسکى دەموچاو ئەمانە بەشێک لە ماکیاژ ، ماکیاژ بەپلەى یەکەم گرنگى بە ئافرەت دەدات ، جوانترى دەکات و زۆر گرنگە بۆ ئافرەت ، کاتێک پیاویشى هەبوو وەکو من ماکیاژى بۆ بکات و زۆر سروشتى تریش بیبینێت ئەو کەسانەى لایان ئاسایى نیە

جل وبەرگ

چەندە رووتیم لا جوانە ئەوەندەیش جلو بەرگم لەلا جوانە ، چۆنکە جل تەنها ڕەنگ نادات بەکەسەکە بەڵکو ستایلیشى بۆ دیارى دەکات

ژیانى هاوسەرێتى

واتە ئەو کەسەى کە هەڵى دەبژێرم و جەستەمى پێشکەش دەکەم رۆحێتى هونەریم و رۆحێتى سێکسیم وهەستى ئافرەت بوون و ناز و نوکى بەسەردا بەش دەکەم ، ئەو کەسەى لە جیهاندا هەڵدەبژێرم پێویستە وەرزشى بێت باڵایەکى بەرزى وەکو خۆمى هەبێت ، خۆم باڵام 170سم یە پێم خشە ئەو باڵاى 185سم بۆ 180سم بێت باشە لێم تێبگات و هەستم پێ بکات ، پێویستە هاوسەرگیرى لەنێوان دوواندا دەرنەچێت بۆ نێوان کەسى ترەوە و کەسى تر نەیەتە نێوانیان و تەداخول نەکات لە نێوانیاندا بەهیچ شێوەیەک.

ئازادى

ئەگەر بیتوو تۆ تەنها یەک شت هەڵبژێریت ، ئەگەر ئازادى هەڵبژێریت لەکاردا بۆ نمونە ئەوا دەتوانیت ئازاد بیت ، بەڵام ئەگەر کاتێک بیرلەوە بکەێتەوە خۆشەویست هەبێت وبیر لە کۆمەڵگا بکەیتەوە نەخێر ئازادى رەها واتە ئازادى لەسەدا سەد بوونى نیە، چونکە دایمەن تۆ چاوەروانى کەسەکەى ترى بۆچوونى کەسەکەى تر وەردەگریت هەستت پێ بکات و هەستى پێ دەکات بەو شێوە تەداخول دەبێت لە ئازادیەکەدا وە ئازادى کەواتە بوونى نیە

کوردبوون

بەڕاى من واتە خۆ ڕاگرى بەرامبەر ئەو هەموو ناکۆکیەى لە نێوان دوو مرۆڤدا دروست دەبێت یاخود دوو حزبدا یاخود دوو ووڵاتدا.

ژیانى ئەوروپا

واتا مافى تاکە کەسى وەردەگریت ، مافى ئەوەت هەیە کە بۆچوونى خۆت هەبێت بەو شێوەیە جل لەبەر بکەیت وبژیت کە خۆت دەتەوێت.

ئەوەى تاوەکو ئێستا نەتووتووە

ئەوەى تا ئێستا نەم ووتوە دەمەوێت بیدرکێنم نامەوێت مناڵم ببێت یەک کورم هەیە شانازى پێوەدەکەم زۆر جوانە زۆر زۆر زیرەکە ماشاءاللە بەچاوان نەبێت دوور بێت لە مردنى ، هەرگیز ناخۆشى نەبینم لەوە زیاتر نامەوێت مناڵم هەبێت بەراستى ، ئەترسم لە مناڵ بوون ، ناشمەوێت شێوەم لەمەزیاتر تێک بچێت ، خۆشم بەیەکێکى بەهەست دەزانم ناتوانم مناڵ بەخێوبکەم هەڵسم شەوان بەدوایدا و قوتابخانەو ئەوشتانەم حەز لێى نیە،چونکە زۆر هەستى گرنیگدان و سۆزم هەیە وام لێدەکات تا ڕادەى گریان هەستم هەبێت بۆ منداڵەکە ، بەو شێوە ناتوان مناڵ بەخێوبکەم چونکە هەستى دایکایەتیە ، دایکایەتى بۆ من خۆشى نیە.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە