Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
سێ شه‌ممه‌ 2 ئاب 2016

بەیاننامەیەک لەئارام شێخ محەمەد جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق

بەروار : 02 ئاب 2016
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

story_img_5698db1eed07a23

 
هاونیشتمانیانى بەرێز……
ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ڕۆژێکى سەخت و دژوارى لەژیانى کارى پەرلەمانیى تێپەڕاند، کە بەهەموو پێوەرەکان پێشهاتێکى بێوێنە بوو لەسەرەتاى پرۆسەى سیاسیەوە، تۆمەتبارکردنى نوێنەرانى خەڵک لەدامەزراوەى یاسادان، ئێمەو زۆرینەى هاوڵاتیانى عێراق و پرۆسەى سیاسیشى بەجارێک هەژاند.
هاوشانى ئاڵۆزیى دۆخەکە، ڕوانینى بەندە بۆ ئەم پێشهاتە گەورەیە، دەستپێکى خاڵى وەرچەرخانە بەئاراستەى بنیاتنانەوەى دامەزراوەیەکى یاسادانانى بەهیبەت و خاوەن قورسایى، کە لەسەر زەمینى واقیع نوێنەرایەتیەکى ڕاستەقینەو پارێزەرى مافەکانى هاوڵاتیان بێت، بەجیاوازى نەتەوەو ئینتماى سیاسى و تائیفیەوە.
لەکاتێکدا جەخت دەکەین ئەو تۆمەتانەى ئاراستەى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەران و ژمارەیەک پەرلەمانتار کراون، وەک تۆمەت دەمێننەوە تایاسا قسەى یەکلاکەرەوەى خۆى دەکات، داواکارى بەپەلەشمان ئاراستەى دەسەڵاتى دادوەرى و لیژنەى نەزاهەى پەرلەمان و دەستەى نەزاهە کردووە، بەزوویى بێنە سەرخەت و ڕاستى و دروستى ئەم پرسە هەستیار و مەترسیدارە بۆ ڕاى گشتى ئاشکرابکەن.
بەرێزان….
لەدواى هێرشى خۆپیشاندەران بۆ سەر پەرلەمان و ڕەخنەگرتن لە دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان بەچاپۆشى و کەمتەرخەمى بەتایبەت لەپرسى لێپێچینەوە لەدۆسیەکانى گەندەڵى، ڕاشکاوانە لەچەندین کۆبونەوەو دانیشتنى فراواندا ئەو پەیامەم بەهەمووان گەیاندووە، ئامادەنیم باجى خوارى و لارى کەس بدەم، ئەمە مێژووە و بەکەمتر لەڕوو سورى و سەربەرزى بۆخوم و میللەتەکەم و بزوتنەوەکەشم ڕازینابم.

وەک لە دەستەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى نوێنەران بڕیارماندا، ئەم وەرزە نوێیەى یاسادانان دەبێت جیاوازبێت لە هەردوو وەرزى پێشوتر، بەتایبەتى لەڕووى چالاککردنى ڕۆڵى چاودێرى و لێپرسینەوە لەبەرپرسانى دامەزراوەکانى دەوڵەت، بەبانگهێشتکردنى وەزیرى بەرگریى دەستمان پێکرد و پرۆسەى بانگهێشترکردن و لێپێچینەوەش لەبەرپرسان درێژەى دەبێت.
نوسینگەى ڕۆژنامەوانی جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق
2-8-2016 – بەغداد

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە