Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
دوو شه‌ممه‌ 22 ئاب 2016

بەڤیدیۆ : کاتى گولەباران کردنى عبدالکریم قاسم و هاورێ کانى

بەروار : 22 ئاب 2016
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

14095922_1177632922297081_4680545826772250322_n

 
توانا عوسمانى رۆژنامەنوس لە پەیجى تایبەتى خۆى ڤیدیۆیەک و بەشێک لەبیرەوەریەکانى لوا روکن عەبدوالغنى راوى دەگێرێتەوە لە کاتى گولەباران کردنى عەبدولکریم قاسم و هاورێ کانى

 

دەقى نوسینەکە

کاتژمێر1 و نیوی دوانیوەڕۆی 9 شوباتی 1963، عەبدولکەریم قاسم دوای رۆژێک لەمقاوەمە، لە وەزارەتی بەرگری بەناچاری خۆیدا بەدەستەوە.. منیش بەسورای زرێپۆشێک خۆی و هەریەک لە فازڵ مەهداوی سەرۆکی دادگای میللەت و عەقید روکن تەها شێخ ئەحمەد بەرپرسی حەرەکاتی وەزارەتی بەرگری و مولازم کەنعان حەداد ی پاسەوانی شەخسی عەبدولکەریمم بە دیلی برد بۆ بارەگای رادیۆو تەلەفیزیۆنی عێراق..

لەوێ بردمنە ژووری ستۆدیۆی دەنگ و لەسەر کورسی دامنان..لە ژوورەکەدا پیانویەک هەبوو، خۆم و هاورێکانم بەچەکەوە چوینە لای پیانوەکە.. تاوەکو پاش 10 دەقە، جەماعەت هاتن “عەبدولسەلام عارف و ئەحمەد حەسەن بەکر وعەلی ساڵح سەعدی و ساڵح مەهدی عەماش و حەردان تکریتی.. لەوێدا منیان تەکلیفکرد بەسەرۆکی دادگای سەربازی بۆ دادگایکردنیان.. منیش قبوڵمکرد.

عەبدولکەریم ووتی مەمکوژن، بمنێرن بۆ بەڕازیل یان ئەرجەنتین، بەڵام من رای جەماعەتم وەرگرت هەموو بەدەنگی بەرز وتیان گولەبارانی بکەن، تەنها عەبدولسەلام نەبێت کەداوای کرد پەلە نەکەین.. بەڵام کەزانیم هەموو سەرکردایەتی بەعس رازی نەبوون و داوای گولەبارنیان کرد، بە عەبدولکەریمم ووت دوا داوات چیە، ووتی پەرداخێک ئاو.. ئاوەکەم دایەو منیش بەیاننامەی حوکمدانیانم وەک دادوەری سەربازی خوێندوەو دەستبەجێ خۆی و سێ هاوڕێکەیمان گولەباران کرد.

بیرەوەرییەکانی لیوا روکن عەبدولغەنی راوی. ئامری سزادراوی لەسەربازگەی حەبانیە بەفرمانی عەبدولکەریم قاسم

ئەوەش دادگەوەری! بەتەمای چیت؟

تێبینی: دوای چەند دەقەیەک عەبدولغەنی راوی بانگی وێنەگرێکی سینەمایی کرد و ووتی وێنەی تەرمەکانیان بگرە و لە تەلەفیزیۆن بڵاویبکەنەوە..

ئەوەش لینکی ڤیدیۆکە

YouTube Preview Image
ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە