Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
هه‌ینی 26 ئاب 2016

چەند هەنگاو لە پێشمانەوەن؟؟

بەروار : 26 ئاب 2016
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

14051772_1666684716983628_8220863400931028747_n.jpg

 
دەستخۆشی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە سەرەڕای هەمو فشارەکان، ئەمڕۆ پڕۆسەی حوکمڕانیی عێراقیان زیاتر بەرەوپێش برد. هەروەها دەستخۆشی و ماندونەبونی زۆر بۆ برای ئازیزمان کاک ئارامی شێخ محەممەد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، کە لە ماوەی ڕابردودا، زۆر سەرکەوتوانە پڕۆسەی پرسینەوەی لە وەزیری بەرگریی عێراق بەڕێوە برد.
بڕوانن عێراق لە ناو گەرمەی شەڕی گروپی تیرۆریستیی داعشە، ئامادەکاری بۆ شەڕی رزگارکردنی موسڵ لەسەرئاستی نێودەوڵتی بەڕێوە ئەچێت، هێزە عێراقیەکان سەرەڕای ئەوەی هەمویان لە حکومەت بەشدارن و هەر سێ دەسەڵاتەکە بە بەشبەشێنە و سازان بەڕێوە ئەچن، سەرەڕای ناڕەزایی حکومەت و هەندێک لەم هێزە سیاسیانە، سەرەڕای ناڕەزایی و داواکاریی هەندێ لە سەفارەتە کاریگەرەکان لە بەغدا بۆ دواخستنی پرسینەوەکە، وەزیری بەرگریی عێراق کە کۆڵەکەی سەرکیی شەڕی دژی داعشە، لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە متمانەی لێسەندرایەوە و، دونیاش خەراب نەبو.
ئەویش نە کودەتای کرد و نە پەرلەمانی داخست و، داوای لێبوردنی لە گەلی عێراق کرد و، بەژێر لێوەوە هەندێ بۆڵەبۆڵی کرد و، ماڵاوایی ئەکات.
شەڕی ئێمە لە کوردستان بۆ سەرپێخستنی پەرلەمانێکی ئاوا بوو کە نەچێتە ژێر کاریگەریی هیچ فشارێکەوە. پەرلەمانتار و سەرۆکایەتیەکەی کە هەڵبژێردراوی گەل و نوێنەری ڕاستەقینەینی، خاوەنی بڕیاری کۆتایی پەرلەمان بن. بە ئەمانەتەوە چاودێری وردی حکومەت بن و، یاسا دەربکەن و، چاودێریی جێبەجێ کردنی بکەن. بەڵام لە پێناو هێشتنەوەی سەرۆکێکی ناشەرعی و ماوە بەسەرچو بە بیانوی شەڕی داعش و، بۆ پەکخستنی پڕۆسەی چاودێریی حکومەت کە گەیشتە پرسینەوە لە وەزیرەکان و، بۆ هێشتنەوەی قوتی خەڵک لە تاریکیدا (بە دروست نەکردنی سندوقی داهاتە نەوتیەکان) و، مەقەست لێدانی بە ناوی پاشەکەوت، پەرلەمانیان پەکخست و، ئەشیانەوێت بۆ ماوەیەکی دور و درێژ پەرلەمان بەرنەوە دۆخی کارتۆنی و بێدەنگی..
پەرلەمانی عێراق کە هەرچەندە ١٢ ساڵ لە پەرلەمانەکەی لای ئێمە ساواترە!! بەڵام لە سایەی ئەم دەستەبژێرە دسەڵاتدار و بازرگان و گەندەڵەی ئێرە، بە شەندین شەقاو، پێشمان کەوت.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە