Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
یه‌ك شه‌ممه‌ 28 ئاب 2016

حکومەتى هەرێم تواناى چوار مووچەى هەیە لە ساڵێکدا

بەروار : 28 ئاب 2016
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

abwry
حکومەتى هەرێمى کوردستان بەهۆى فرۆشتنى نەوت بەسەربەخۆ لەلایەن حکومەتەکەى مالیکى تاوەکو ئێستا مووچە و بودجەى هەرێمى کوردستان بڕاوە .

لەدواى برینى بودجە حکومەت کێشەى لەدابینکردنى مووچەى فەرمانبەرانى بۆ دروست بوو بە جۆرێک لە ساڵى 2015 چوار مووچە قەرزە و لە ساڵى 2016 تاوەکو ئێستا توانیویەتى 3 مووچە بدات لە کاتێکدا مانگى 9یە.

بەپێ زانیاریەکانى ماڵپەرى ئاگاپرێس حکومەتى هەرێم تاوەکو کۆتایى مانگى 12 تەنها دەتوانێت دوو مووچەى تر دابەش بکات و تواناى نیە لەوە زیاتر بدات ئەمەش هاوتا دەبێت بە 4 مووچەى تەواوەتى فەرمانبەران .

واتە حکومەتى هەرێم لە ساڵى 2015 چوار مانگ قەرزارە ولە ساڵى 2016 مووچەى 8 مانگ قەرزارە لە نێوان هەردوو ساڵەکەدا حکومەت تەنها توانیویەتى یەک ساڵ مووچە بدات و ساڵێکیش قەرزار بێت.
چاودێرانى ئابورى هەرێمى کوردستان واى بۆ دەچن لە ساڵى 2017 وەزعى هەرێمى کوردستان خراپتر ببێت لەرووى دابینکردنى مووچە وداهاتەوە کە ناتوانێت بەپێ پێویست مووچە دابین بکات .

بەڵام پارتى دیموکراتى کوردستان لە رێگاى پەرلەمانتارەکانیەوە بەردەوام مژدەى ئەوە دەداتە خەڵک کە لە ساڵى 2017 داهات زیاد دەبێت و مووچە باش دەبێت .
چاودێرانى سیاسى پێیانوایە ئەمە یاریەکەى خراپە حکومەت بەرامبەر بە خەڵکى دەکات کە بەشێکە پەیوەندى بە ململانێ سیاسى نێوان حزبەکان هەیە پێیانوایە لەکاتى نزیک بوونەوەى هەڵبژاردنەکان ئاستى مووچە باش دەکەن و بازار دەخەنەوە کار لە پێناو لە بیربردنەوەى خەڵکیدا.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە