Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
سێ شه‌ممه‌ 6 ئه‌یلول 2016

بەڤیدێۆ :لۆکە جەژنانە دەبەخشێتەوە

بەروار : 06 ئه‌یلول 2016
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

مخت

 

خانمە گۆرانى بێژى کورد لۆکە زاهیر تازەترین سیدییە خۆى وەک دیارى جەژنانە دەبەخەشێتە هەوادارانى کە جیاوازیەکى زۆرى لەگەڵ بەرهەمەکانى تریدا هەیە ئەویش لە کۆى 14 تراک 11 تراکى بەشێوەى لایڤ دوور لە ستۆدیۆ تۆمارى کردوە.
لەلێدوانێکدا لۆکە لە پەیجى خۆى بڵاویکردۆتەوە دەڵێت :ئەم جەژنە بۆ من تەواو جیاوازە بەوەی کە هەم یەکەم جەژنی هەنگاوی نوێی هونەریمە، هەم سیدییەک پێشکەش بە هەوادارانم دەکەم ئەگەر وەک دیارییەک و جەژنانەیەک لێم قبوڵ بکەن.

لۆکە بەردەوام دەبێت و دەڵێت :ئەم سیدییە بریتییە لە 14 تراک کە 11 تراکیان بەشێوەی لایڤ و دوور لە ستۆدیۆ تۆمار کراوە بە چەند کاتژمێرێک، لەسەر داوای زۆرێک لە هەوادارانم هەندێک لە گۆرانییە فۆلکلۆر و نوێکانمان تۆمارکردۆتەوە لەگەڵ سێ مۆزسیان (محەمەد یاسین، سەرمەند فوئاد، فەرمەند موزیک) هەروەها دوو تراک لە گۆرانییەکانی بەرنامەی شەقام لەخۆ دەگرێت، دواین گۆرانیش (من و تۆ)یە کە دواین بەرهەممە لە ماوەی ڕابردوودا بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاومان کردەوە. هیوادارم ئەم سیدییە ببێتە کۆکراوەیەک لە هەنگاوی نوێی هونەریم ،پلانی بڵاوکردنەوەمان بەچەند ڕۆژێک پێش جەژنی قوربانی پیرۆز دەبێت و لە (سەنتەری ئارۆ) بڵاو دەکرێتەوە بە سەرجەم شارەکان و سەنتەرەکاندا

 

YouTube Preview Image
ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە