Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
چوار شه‌ممه‌ 14 ئه‌یلول 2016

حزبى شیوعى : ئەرکە سەرەکیەکانى رووبەرووبونەوەی تیرۆر بڵاودەکاتەوە

بەروار : 14 ئه‌یلول 2016
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

1506684_675852475770125_793664329_n
رەشنوسی پرۆژەی بابەتە سیاسی و هزرییەکان بۆ شەشەمین کۆنگرەی حزبی شیوعی کوردستان
بەشى یانزەیەم

رووبەرووبونەوەی تیرۆر وئەرکە سەرەکێکانمان
سەرجەم ناوچەکە وعێراق بەتایبەتی ڕوو بەڕووی قۆناغێکی نوێ لە تیرۆری نێودەوڵەتی دەبێتەوە کە چەتەکانی هاوشێوەی قاعیدە هاوبەشن تیایدا بەناو وناونیشانێک کەلەنێوان کاتێکەوە بۆ کاتێکی تر دەگۆڕێت بەڵام ناوەڕۆکە کەی یەکە،کەبریتی یە لە سەپاندنی جێگرەوەکانی ستەمکاری پەراوێزخراو کەساکارترین ئازادی یەکانی تاک سەرکوت دەکات بیری داعش تێکەڵێکەلەنێوان بیری نەتەوەیی عەرەبی شۆفێنی وبیری ئیسلامی توندڕەوی سەلەفی کەلەسەر کافر کردنی ئەوی تر بونیاتنراوە کەخۆی لەهەڵمەتەکانی جینۆسایدو تێکدانی هەرشتێک کەپەیوەندی بەشارستانی ناوچەکەوە هەیە لەئاسەوار و کلتوری شارستانی دا دەبینێتەوە کەلەمۆزەخانەومزگەوت وکلێساو دێرەکاندا هەیە هاوکات لەگەڵ هەڵمەتەکانی سەربڕین وپاکتاوکردنی نەیارەکان و لەئەنجامی ئەو کەموکورتی یەی کەڕویدا بوو لەئامادەکاری یەکان بۆ ڕوبەڕوبونەوە لەکوردستان،ئەوچەتانە دەستکەوتی گەورەیان بەدەست هێنا،بەڵام ئەم دەستکەوتانە هەربەزویی پوکانەوە بەهۆی بەرگری گەلەکەمان وئامادەکاری قوربانیدان لەلایەن هێزی پێشمەرگە وهاوکاری نێودەوڵەتی لەسەرجەم بوارەکان داو لەدەرئەنجامی کۆتاییش داعش پاشەکشەی کردو توشی شکستی گەورەی سەربازی هات،بەڵام جەنگ لەدژی تیرۆری ناوخۆو لە ئاستی عێراق وناوچەکە وجیهان تەواونەبووە ئەرکی ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر لەڕیزی پێشەوەی ئەرکە سیاسی یەکانە لەکوردستان وسەرتاسەری عێراق،بەڵام ئەم ڕوبەڕوبونەوەیە ئەنجامنادرێت لەڕێگەی گەڕانەوە بۆ فەتواکانی سەرچاوە ئایینی یەکان ئەو فەتوایانەی کە مایەی ڕەزامەندی تاکەکانی یەک تایەفەیە و مایەی ڕەتکردنەوەیە لەلایەن تایەفەیەکی ترەوە، یان لەڕێگەی ملیشیاو ناوەزۆرەکانی ولەوانەش حەشدی شەعبی،هەروەک ناکرێت مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر بکرێت لەمیانەی دانانی وەک دۆسێ یەکی ئەمنی کە تەنهاپێویستی بە پرۆسەی سەربازی هەیە و لەڕێگەی(سوپا)شەوە کە لەم وەرچەرخانەدا بووە بەنوێنەرێک کە گوزارشت لەبۆچونە سیاسی یەکانی بەشێک لە تایەفەیەک دەکات نەک هەموو تایەفەکە، بگرە لەڕێگەی مامەڵەکردنی سیاسی یانەوڕەخساندنی زەمینەی گونجاوبۆ دۆزینەوەی ڕێکەوتنی سیاسی نیشتمانی وزەمینەی گونجاودابین بکات بۆ ڕوبەڕوبونەوەی جەماوەری یانەی تیرۆر، ئەم جۆرە لە سازانیش پێوستی بەوەڵامدانەوەی داواکاری یە ڕەواکانی عەرەبی سوننەو ئامادەکردنی کەشێک هەیە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر لەلایەن ئەوانەوە لەڕێگەی هەڵوەشاندنی سیاسەتی وەلانان وپەراوێزخستن ومامەڵەکردن لەگەڵ پێکهاتە عێراقی یە دابەشبووەکان لەسەربنەمایتایەفی لەڕوانگەی ناسنامەی تایەفی شێوەیەکە لەشێوەکانی ناسنامەی ڕۆشنبیری واقیعی لەکۆمەڵگاداو پێویستە مامەڵەیەکی واقیعی یانەی لەگەڵدا بکرێت نەک بەهەڵوەشاندنەوەی،ڕەنگدانەوەی چارەسەری یەکانی لەچوارچێوەی کارگێڕی هەست پێکراودا دەبینرێت ولە ڕێگەی بیرکردنەوە لەدۆزینەوەی چارەسەرێک بۆکێشەی دەوڵەتی عێراقی و دۆزینەوەی شێوازێک کە ڕێگەدەدات بەپیادەکردنی ئیرادەی ئازادانەی گەلان وئەو پێکهاتانەی کە تایبەتمەندی ڕۆشنبیری یان هەیە،بەو شێوەی زامنی بەکردەوەی هاوبەشی و یەکسانی ودابەشکردنی دەسەڵاتەکان.وەبۆجێ بەجێ کردنی ئەم تێڕوانینەش پێویستە لەسەرمان جەخت بکەینەوە لەسەرپێویستی جیاکاری لەنێوان ململانێ ی تایەفەگەری وپرسی ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆروپێویستی بەجیا کاری هەیە لەنێوان داواکاری پێکهاتەی سوننەو لەنێوان تێڕوانینەکانی دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی وتیرۆرستەکانی تر،و هاندانی پێکهاتەی سوننە بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرە ڕاستەقینەکانیان دور لە فەرمانڕەوایی تیرۆرستان .ڕەوشی نوێ پێویست لەهێزە دیموکراتی و مەدەنی وچەپەکانی عێراق دەکات کە بانگهێشت بکات بۆ گفتوگۆی نیشتمانی گشتگیر بۆ دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی یانەی ڕێگربێت لەبەردەم شەڕی تایەفەگەری و ڕاگرتنی بەفیڕۆدانی وزە مرۆیی و ئابوری یەکانی عێراق وچارەسەری واقیعییانە بدۆزیتەوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر وچارەسەرکردنی کێشەی دەوڵەت لەڕێگەی ئەوەی دەوڵەت وسنورەکەی بە پیرۆز دانەنرێت کەپێویست بەچاوخشاندنەوەنەکات لە بونیات وبونی دا و بڕیاری سیاسی عێراق دوربخاتەوە لەتەوەرە هەرێمایەتی یەکان وخۆپاراستن لە بەکارهێنانی سوپاو یەکەکانی تر لەپاکتاوکردنی حساباتی تایەفەگەری وکار بکات لەپێناوی دووبارە بونیاتنانەوەی سوپای عێراق لەسەر بنەمای نوێ کەبیکات بەدامەزراوەیەکی نیشتمانی ڕێگربێت لەبەکارهێنانی لەململانێ سیاسی یە ناوخۆییەکاندا،یان لەمەبەستە تایفی یەکاندا وبەشداری بکات لەهەوڵی جەماوەری میللی دا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر وپێکهێنانی یەکەکانی پاسەوانی نیشتمانی لەپارێزگاکان وهاندانی خۆبەخشی تیایدا .هێزە دیموکراتی و مەدەنی وعیلمانی یەکانی ناوچەکە لەم بارەدا ڕوبەڕوی ئەرکی سیاسی هاوبەش دەبنەوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆرکەئەمەش پێویست بەئاشکرایی دیدو تێ گەیشتنی هاوبەش دەکات وکاراکردنی ئەمەش بەکاری هاوبەش لەڕێگەی هاوپەیمانی یەکی بەرفراوان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تاریکستانی وتیرۆرو ڕێکخستنی لەگەڵ هەوڵی نێودەوڵەتی لەڕوانگەی بەرژەوەندی یەنیشتمانی یەکان ولەڕێگەی جەخت کردنەوە لەدەرخستنی جێگرەوەی دیموکراتی مەدەنی عیلمانی کەگەشەپێدان و پێشکەوتنی کۆمەلایەتی لەهەموو ولاتێکدا بەدەست بهێنێ لەڕوی فیکریشەوە، هێزە دیموکراسی وچەپ وعیلمانیەکانی کوردستان وسەرجەم عێراق لەواقیعدا لەبەردەم مامەڵەکردندایە بۆ چەندەها پرۆژەی ئیسلامی دژبەیەک کە هەمان پشت بەستوو بەئایدیۆلۆجیای ئایینی وبەکارهێنانی باوەڕی ئایینی لەلایەن جەماوەری ئیمانداران بەمەبەستی کارتێکردن وبەسیاسی کردنیان بەپێ ی ئەو پرۆژانەی لەگەڵ درک کردن بەوەی کە خاڵی هاوبەش هەیە لەنێوئەو هێزەئیسلامی یانەدا،لەلایەکی ترەوە ئەولایەنانە لەهەوڵی قۆرخکردنی سەرجەم ئەو زانستانەدان کە پەیوەندی بەفەلسەفە و شارستانی عەرەبی وئیسلامی یەوە لەڕوانگەی چاودێربەسەریانەوە.ئەرکی فیکری بەردەم دیموکراسی وچەپ و عەلمانییەکان بریتی یە لەجەخت کردنەوە لەسەر سیکۆلاریزم لەڕێگەی تەئکید کردنەوە لەسەر تێگەیشتنی دیالیکتی یانەی نێوان فیکروواقیع وپراکتیکەکانی ئەوانەی کە پەیوەندی بەفیکری ئیسلامی یەوە هەیە وە جەخت کردنەوە لەمامەڵەکردن لەگەڵ فیکری ئایینی وەک فیکروبەرهەمی مرۆڤایەتی وپەیوەندی سروشتی نێوان ئەم فیکرە وئەو واقیع و هەوڵانە ئاشکرابکات کەبەرهەمی هێناوە،ئەم جۆرە لە بەرنامەسازی زۆر هاوکاریمان دەکات بۆ مامەڵەکردنی نەرم لەگەڵ جەماوەری ئیمانداران و کارمەندانی پارتە ئایینی یەکان ودۆزینەوەی شێوازی زامنکراو بۆکارلێکی ئەرێنی یانە بۆپرۆسەی گۆڕانکاری کۆمەلایەتی . بەمەش دیموکراتخوازوچەپ وسیکۆلارەکان ئیلهام بەخشی ڕاستەقینەی کلتورەکەیانن وهەڵگری هەموو ڕوناکی وئەرێنی یەکی پێشکەوتون لەشارستانی ومێژوو وفەلسەفە ئەزمونی مێژویی گەلانی ناوچەکە،ئەم بەرنامەسازی یە دەبێت لەڕەفتاری ڕۆژانەدا ڕەنگبداتەوە لەڕێگەی پەیوەندیگرتن لەنێوان هێزە دیموکراس و چەپەکان ولەڕێگەی پەیوەندی ڕۆژانەبەجەماوەرەوە.
داواکاری ڕۆژانەیان ئەرکمانە کە تەماشای ئەم پرسە بکەین لەڕوانگەی تێکۆشان وململانێ ی ڕۆژانەی کۆمەڵگاوە، هەر بۆیە لەئەرکەکانی هێزە دیموکراسخوازوچەپەکان پتەوکردنی دیموکراسی وداکۆکیکردنە لەئازادی ڕاو بیروباوەڕ وئازادی یە سیاسی یە گشتی یەکان وپرسی ئافرەتان،پرسی دیموکراسیەت ناکرێت بەش بەش بکرێت هەروەک لەهەمان کاتدا پێویستە لەسەرمان لەچوارچێوەیەکی دیموکراسی دا ناکۆکی یەکان نمایش بکەین لەگەڵ هێزەئیسلامی یەکاندا لەڕێگەی پتەوکردنی ڕۆشنبیری گفتوگۆوڕێزگرتن لەڕای ئەوی تر کەئەمەش ئەرکێکی قورسە بەهۆی سروشتی هەندێ لەهێزەئیسلامی یەکان و بە هۆی ئاڵۆزی یەکانی ڕەوشەکە لەکوردستان و سەرتاسەری عێراق وکاریگەری دەست وەردانە هەرێمایەتی یەکان هیچ ڕێگەیەکی ترمان نی یە جگە لەڕێگەی داکۆکیکردن لەدیموکراسیەت کەپرسێکی تەواوە وداکۆکیکردن لەئازادی بیروڕا و گوزارشت لێکردنی بەبێ هیچ مەرجێک لەگەڵ ڕۆشنبیرکردن بەگرنگی دامەزراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی وپتەوکردنی ڕۆشنبیری مافەکانی مرۆڤ وبەرپاکردنی ململانێ یەکی فیکری بونیاتنەرانە لەگەڵ هێزەئیسلامی یەکان لەڕێگەی وەڵامدانەوەی ئەو نامیلکەو پەرتوکانەی لەبەردەستدان سەبارەت بەشێواندنی دیموکراسیەت ودژایەتیکردنی شیوعیەت وکەمکردنەوەی پێگەی ئافرەت وسودوەرگرتن لەکەسایەتی یە ئیسلامی یە ڕوناکبیرەکان وگەڕان بەدوای هاوپەیمانی مەیدانی لەم بوارەدا، ئەمە جگە لە پێویستی توێژینەوەی فیکری باڵی ئیسلامی وگرنگیدان بەو توێژینەوانەی لەم بوارەدا ئەنجامدراوە ئەرکی ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر پێویستی بەهاوکاری وهاریکاری نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیەلەبواری قەڵاچۆکردنی تیرۆر کەئەمەش پێویستی بەکردنەوەی دوبارە دەرگای گفتوگۆهەیە لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەم مەسەلەیەو دیالۆگ سەبارەت بەسەرجەم پرسە هەڵپسێراوەکان،جائەوەی کەپەیوەندی بە بووجەوناوچەدابڕاوەکانی کوردستان وئەوانی ترەوە هەیە وپێویستە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرفراوان دژی تیرۆرکارابکرێت وەئەمەش لەعێراقدا پێویستی بەسەرلەنوێ بونیاتنانەوەی سوپاهەیە وحەشدی شەعبیش نەکرێت بەهێزێکی جێگرەوەی ئەو، وەلەبەردەم هەرێمی کوردستاندا ئەرکی سیاسی گەورە هەیە کەپێش ترحزب لەبەڵگەنامەکانی دا ئاماژەی داوە،ئەم ئەرکانەش دەردەکەوێت لە :-
• چڕکردنەوە لەسەرڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر وداکۆکیکردن لەمافەکان و بەرژەوەندی یەکانی گەلی کوردستان وکارکردن لە پێناوی دیموکراسیەتو بەمەدەنی بوون لەسەرجەم عێراقدا،ئەم پرۆسەیەش لەبنچینەدا پرۆسەیەکی سیاسی تێکۆشەرانەی کۆمەڵگایەو ئەرکمانە کەئەم پرۆسەیە ئەنجام بدەین لەسەرجەم بوارەکانی کۆمەڵگادا .
• کارکردن لەپێناو ڕاگرتنی کۆچ بۆ دەرەوەی نیشتمان،بەتایبەتی سەبارەت بەیەزیدی ومەسیحی یەکان وداوابکرێت لە حکومەتی هەرێم کەکار بکات لەپێناو دانانی بەرنامەیەکی سیاسی کۆمەڵگایی وپلانێکی باری لەناکاو بەتایبەت بۆ لە خۆگرتنی یەزیدی یەکان وگرنگی پێدانیان وبەرزکردنەوەی ورەیان وچارەسەرکردنی حاڵەتەکانی پەراوێزخستن و وەلانان وکارکردن بۆ لابردنی هەستی ستەم لێکردن لەلایان وجەخت کردنەوە لەسەر ئەوەی کەئەوان هاوڵاتی کوردستانی بنچینەیین وئەوەی ڕویداوەلەتاوان بەرانبەریان ویژدانی هەموو مرۆڤێک دەهەژێنێ لەسەرجەم بەشەکانی کوردستان و پیشاندانی ئەو تاوانانە لەڕاگەیاندن وەک تاوانی لەناوبردنی سەرتاپاگیرو شێوەیەک لەشێوەکانی جینۆساید، ئەمەش پێویستی بەبەردەوامی لێکۆڵینەوە هەیە لەو شکستی یانەی کەلەناوچەی شنگال ڕویدا لێ پێچینەوە لەکەمتەرخەمی یەکان .
• جەختکردنەوە لەسەر یەکگرتویی گوتاری کوردستانی وتەوزیف نەکردنی لەوەی کە ڕودەدات لەبەرەکانی ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر لەڕێگەی کەسبی تەسکی حزبی یەوە وکارکردن لەسەر چارەسەرکردنی کەموکورَی یە ئاشکراکانی میدیای کوردستانی وتۆڕەکانی پەیوەندی کۆمەلایەتی لەنمایشکردنی ئەوەی ڕوودەدات لەبەرەکانی شەڕ، ئەمەش پێویستی بەمامەڵەی بەئاگایانە هەیە لەگەڵ لێدوانە ڕەسمی یەکان وڕاگەیاندن وکارکردن بە شێوەیەکی هێمن ونەرم کەنەبێتە هۆی گەرمبونی شۆفێنی یەکان بەهەستان بەگەمژەکردنی هۆشمەندی تاک لەعێراق وکۆکردنەوەی لەدژی کورد و دواندنی ڕای گشتی عێراق بەگوتارێک کەجەخت بکاتەوە لەسەر بەتەنگەوە هاتنی لایەنی کوردستانی لەسەر ئاشتی وپاراستنی سەرجەم پێکهاتە عێراقی و تاکەکان.
• پتەوکردنی گیانی بەرهەڵستکاری لەلایەن جەماوەری گەلەکەمان وجەخت کردنەوە لەسەر توانای گەلی کوردستان لە ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر وداکۆکیکردن لەدەستکەوتەکانی کە بەکردەوەی تێکۆشانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستانی بەدەستهاتووە وتەئکیدکردنەوە لەسەر ئەوەی کوردستان ڕوبەڕوی جەنگێکی بەرگریکاری دەبێتەوە کە پێویستی بەیەکێتی بڕیاری کوردستانی وئاوڕدانەوەی میللی هەیە .بەهێزکردنی گیانی بەرهەڵستکاری پێویستی بەهەڵسەنگاندنی ڕەوتی کاری سەربازی لەبەرەکانی شەڕو دیاریکردنی پێگەکانی خەوش و کەموکوڕی تیایدا و کۆکردنەوەو کاراکردن وئیدارەدانی وزەی مرۆیی و ووزەی لۆجستی لەجەنگی بەرگریکاری ولەڕێگەی ڕێکخستنی خۆبەخشی وبیرکردنەوە لەسەربازی بەزۆرەملێ وداڕشتنی یاسا،یان سیستمێک بۆ یەدەک ئەمەش پێویستی بە پەلە کردنە لەئەنجامدانی گۆڕانکاری لەوەزارەتی پێشمەرگە وەک سەرچاوەیەکی بنچینەیی وبەدامەزراوەپێکردنی .
• کاراکردنی ڕێ وشوێنەکانی ئاسایشی ناوخۆ وبەرپەرچدانەوەی تابوری پێنج وڕوبەڕوبونەوەی حاڵەتەکانی دەمارگیری وگۆشەگیری نەتەوەیی کەلەوانەیە وەک کاردانەوەی تێ بینی نەکراو بەرانبەر پەناهەندەکان لەنەتەوەی عەرەب کەناچاربوون پەنابۆ کوردستان ببەن وکارکردن لەسەر پتەوکردنی پێکەوە ژیانی ئاشتی یانە وقبوڵکردنی ئەوی تروبەها مەدەنی یەکان و ئامادەکاری بۆ خۆبەخشی وکاری خێرخوازی مرۆیی.
• خۆپاراستن لەپەلکێش بوون بۆتەوەرە هەرێمایەتی یەکان لەناوچەکە ومامەڵەکردن لەگەڵ هۆکاری نێودەوڵەتی لە پرسی قەڵاچۆکردنی تیرۆر وتەواوی پرسە کوردستانی یەکان لە ڕوانگەی پارێزگاری لەبەرژەوەندی یە نیشتمانی یەکان و سەربەخۆی بڕیاری سیاسی کوردستانی .
• تێپەڕاندنی چڕکردنەوەی (ترکیز) ناوەندی بڕیاری کوردستانی لەسەر پێنج حزبەکەو ئیستحقاقی هەڵبژاردن و کارکردن لەپێناو زامنکردنی سازانی نیشتمانی سەرتاپاگیر کەسەرجەم وزە کوردستانی یەکان بەشداری تێدا بکەن بەبێ دورخستنەوەی هیچ لایەنێک لەڕوبەڕوبونەوەی بەربەرەکانێکانی قۆناغی ئێستا و چڕکردنەوەی یەکگرتویی بڕیاری کوردستانی وزامنکردنی ئەنجامدانی بەشێوەی بەکۆمەڵ،لەو ڕوانگەیەوە کە ڕەوشی ئێستا بەرپرسیارێتی یەکی نەتەوەیی ونیشتمانی پێکدەهێنێ، جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی ئەرکی بنچینەیی پێشمەرگە بریتی یە لەپارێزگاری لە سنوری کوردستان و تێک شکاندنی هێڕشی تیرۆرستان وئەم ئەرکەش جێ بەجێ ناکرێت دوور لەدابینکردنی پێداویستی یەکانی جێ بەجێ کردنی ئەم ئەرکە وبە بەشداریکردن وئاوڕدانەوەی هێزەکانی گەلی کوردستان تیایدا،هەروەک پێویستە هەمیشە جەخت بکەینەوە لەوەی کە ئەو مەترسی یانەی دەوری کوردستانیان داوە ڕاستەقینەن وکۆتایی نایەت تەنانەت گەر بارودۆخ گونجاوبێت بۆ سەربەخۆیی کوردستان .
• پێویستی جیاوازی کردن لەنێوان ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر و ڕوبەڕوبونەوەی ململانێ ی تایەفەگەری، هەڵکشانی ململانێ ی تایەفەگەری مەترسی هەڵگیرسانی جەنگی ناوخۆیی بەدواوەیە کە لەوانەیە ئاستەکانی بگاتە کوردستان و شەڕی تایەفەگەری و کوشتن لەسەر ناسنامە بەشێوەیەک لەشێوەکانی تیرۆر دادەنرێت وهەربۆیە ئەرکمان وەک لایەنی کوردستانی کارکردن وبەشداریکردنە لەو هەوڵانەی کە ڕێگە نادەن شەڕی تایەفەگەری ڕوبدات وبانگهێشتی هێزە سیاسی یە عێراقی یەکان بۆ بیرکردنەوە وکارکردن لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی یانەی واقیعی بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ پرۆسەی سیاسی وبیرکردنەوە بە تێڕوانینێکی سیاسی یانەی نوێ لەدەرەوەی ئاستی ئاسایی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی دەوڵەتی عێراقی کەبوون بەڕەگ داکوتاو وپێویستی بەچارەسەری بوێرانە هەیە، پێویستی بەچاوخشاندنەوە هەیە بە بونیادی دەوڵەت و سیستمە سیاسی یەکەی بۆ پاراستنی پێکهاتە عێراقی یەکان ووەلامدانەوەی پێداویستی یەکانیان .
• پرسی ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر وداکۆکیکردن لەماف و بەرژەوەندی یەکانی گەلی کوردستانمان و کارکردن لەپێناو دیموکراسی ومەدەنیەت لەسەرتاسەری عێراق،پرۆسەیەکی سیاسی تێکۆشەرانەی بەکۆمەڵە وهەربۆیە دەبێ ئەم پرۆسەیە بەرپابکەین لەسەرجەم بوارەکانی کۆمەڵگادا،لایەنی کوردستانی لەبەردەم پاڵپشتی کردنی هەوڵە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی یەکانەبۆ ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر وەک زامنکردنێکی بەدەمەوەهاتنی گشتی و بەوشێوەیەی کە ڕێگربێت لە زاڵبونی تیرۆرستان بەهەمووجۆرەکانی یەوە لەسەرچارەنوسی ناوچەکەو هەربۆیە ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر پێویستی بەڕێ وشوێنی سیاسی هەیە پێش مامەڵەکردن لەگەڵیدا تەنها وەک دۆسێ یەکی ئەمنی ولەنێوئەوڕێ وشوێنانەش پێکهێنانی حکومەتێکی عێراقی بنکە فراوان کەهەستێ بەلابردنی سیاسەتەکانی پەراوێزخستن و هەڵوەشاندنەوە کە دەرهەق بەناوچەکانی ڕۆژئاوای زۆرینەی سوننە پیادەکراوە لەعێراق وجیاکردنەوە لەنێوان داواکاری یە ڕەواکانی دانیشتوانی ئەو ناوچانە ولەنێوان تیرۆر وهاندانی هێزە میللی یەکان بۆ یەکخستنی داواکاری یەکانیان ودۆزینەوەی نوێنەرە ڕاستەقینەکانیان بۆ گوزارشت کردن لەو داواکاری یانە وڕێگەنەدان بەوەی داعش وتیرۆرستانی تر دەست بەسەر هەڵویستی سیاسی ئەو ناوچانەدا بگرێ .
• مامەڵە کردن بەشێوەی نوێگەری ولەسەر بنەمای واقیعی یە نوێ کان لەبواری مامەڵەکردن لەگەڵ تێڕوانینی ئاسایشی نەتەوەیی کوردستانی لەڕێگەی پاڵپشتی کردن لەیەکینەکانی پاراستنی گەل و شەڕڤانانی ڕۆژئاوای کوردستان و هاریکاریکردن ومامەڵە کردنی ڕێکخراو لەپرسی ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆروپاڵپشتی لەمافە نەتەوەیی یە ڕەواکان و بەرهەڵستکاری دلێرانەی کۆبانی دژی دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی بەوەرچەرخانێکی نوێ دادەنرێت بۆ پاڵپشتی نێودەوڵەتی و لەهەمان کاتدا تەئکید کردنەوەیە لە بەدیهێنانی ئاسایشی نەتەوەیی کوردستانی وبەپێ ی ئەو وەرچەرخانە نوێیانەو لەو ڕوانگەیەوە کە پرسی ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر لەهەموو کوردستاندا مایەی بەشکردن نی یە .
• پتەوکردنی سود وەرگرتن لەپاڵپشتی نێودەوڵەتی سیاسی وسەربازی وگۆڕینی ئەمە لەپاڵپشتی کردن بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر بۆ پاڵپشتی کردن لەپێناومافی چارەی خۆنوسین وسەرلەنوێ بونیاتنانەوەی دەوڵەتی عێراق لەسەر بنەمای دیموکراتی مەدەنی وبەپێ ی ئیرادەی ئازادانەی پێکهاتەکانی .

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە