Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
هه‌ینی 16 ئه‌یلول 2016

حاجیانی هەرێم بەبەهاى ملیۆنێک و سێسەد هەزار دۆلار دیارى دێنەوە بۆ کوردستان

بەروار : 16 ئه‌یلول 2016
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

14316730_1126672304087678_6826608838763189021_n

 

مەریوان نەقشبەندی – سەرپەرشتیاری تیمی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی حاجیانی هەرێم رایگەیاند : بەپێی ئەو لیستی فرۆکەوانیەی کەوەزارەتی گواستنەوەی عیراق بۆی ناردوین وە دوای زیاتر لەمانگێک مانەوە لەسعودیە و تەواوکردنی ڕوکن و واجباتەکانی حەج “بریارە سبەی شەو یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێم بگەنەوە فرۆکەخانەی هەولێر و لەماوەی 8 ڕۆژدا سەرجەم حاجیانمان دەگەنەوە هەردو فرۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی”
مەریوان نەقشبەندی – سەرپەرشتیاری تیمی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی حاجیانی هەرێم ووتیشى :حاجیان لەگەڵ گەڕانەوەیاندا وەک نەریتێک بڕێک دیاری و کەلوپەل لەگەڵ خۆیان دێننەوە بۆ کوردستان و بەسەر منداڵ و خزم و کەسوکار و دراوسێکانیان دابەشی دەکەن “بۆ ئەم مەبەستە حاجیانی هەرێم ئەمساڵ زیاتر لە 200 تەن دیاری و کەلوپەل لەگەڵ خۆیان دێننەوە بۆ کوردستان کە بایی نزیکەی ملیۆنێک و سێسەد هەزار دۆلار دەبێت و گرنگترین ئەو دیاریانەی دەیهێننەوە خورمای مەدینە و ئاوی زەمزەمە کەنزیکەی نیوەی کۆی گشتی دیاری و کەلوپەلەکانی حاجیان پێکدێنێت”
مەریوان نەقشبەندی – سەرپەرشتیاری تیمی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی حاجیانی هەرێم ئەوەشى ووت : ئەم بڕە دیاری و کەلوپەلەی حاجیانی ئەمساڵ دەیهێننەوە زۆر کەمترە بەبەراورد لەساڵانی پێش قەیرانی دارایی کوردستان.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە